کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكى ئایار

Monday, 30/04/2012, 12:00


عه‌زیز عه‌لی ویراى خەمخۆرى و بایەخ بەم روزە ى كریكار ئەمەویت بلیم كە با لە هوڵى رەنگاو رەنك و موسیقا لێدان و نەختینە دینار بەخشینەوە ئەبیت داكوكى لە بەشى خوراو و مافى كریكار بكریت و بوار نەدریت بەو سەندیكایانەى كە مەسەلەكە بە لا ریدا دەبەن و خەفەى ئەكەن.
ئێستا لە عێراق و كوردستان ناكە یاسایەك هەیە ئەویش یاسای ژمارە 2...9 ی ساڵی 1971 كە زەمەنی دەرچونی ئەم پڕۆژە یاسایە كاتێ بووە حكومەتی عێراقی خۆی
بە بەشێك لە سیتمی سۆشیالیستی زانیوە بەڵام ئەمرۆ عێراق لە دەستوری هەمیشەی,
سیستمی ئابووری بازاری ئازاد بۆ وڵات چەسپاندوە پێویستە ئێستا پرۆژەكاممان زیاتر
هاوشێوەی پرۆژەكانی وڵاتانی ئەوروپا بێت بە رەچاوكردنی ژیانی كۆمەڵایەتی عێراق
1 . وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بتوانێت سەنتەرێكی گەورە دروست بكات بۆ ڕۆشنبیركردنی كۆمەڵانی خەڵك لە بارەی وەزیفەی دەستەبەری كۆمەڵایەتیەوە
2. دیاری كردنی خانەنشینی دەستەبەری كۆمەڵایەتی و ئەو كرێكارانەی كەلە كەرتی تایبەت كاردەكەن بە شێوەیەكی فراوان.
ا. ئەو كرێكارانەی كە لە كەرتی تایبەت كار دەكەن وەكو كارگەیەك یان كۆمپانیایەك هەر ئاستێكی هەبێت كۆمپانیاكە , یان لەلای خاوەن كارێك كاردەكەن .
ب. كاركردن بۆ ئەو كرێكارانە كەلەسەر شەقام كاردەكەن چاوەڕێ دەكەن كەسێك بیانبات بۆ كار یان هەیە لە ژیانی دا حەماڵی دەكات كەچی تائێستا ئەم كرێكارانە هیچ حسابیكیان بۆ نەكراوە.
ج. كاربكرێت بۆ خاوەن كارە بچوكەكان و دەستەبەر كۆمەڵایەتی بیانگرێتەوە
د. دەبێ حكومەت دەرچووی زانكۆكان و پەیمانگاكان لە پرۆژەی یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی چەند خاڵێك تەرخان بكات بۆیان تاوەكو دەرچووان ئەوەندە بەرەو كەرتی گشتی نەچن زیاتر ڕۆبكەنە كەرتی تایبت كەدەبێت بە خزمەتی تەواو بۆ (ترفیع) وە (علاوە) و خانەنشینی ئەژمار بكرێ وە سوودمەند بن وەكو زەوی و سلفەی هاوسەرگیریی و هەموو ئەو ئیمتازانەی تر كەكەرتی گشتی دەیگرێتەوە
ه. بۆ ئەژمار كردنی خزمەت و ئەو بڕە پارەیەی كەلەو كرێكارە دەبڕێت كە دەكاتە 5% دەبێ بچێتە سەر ێندوقی (ضمان) بۆ خانەنشن كردنی.
و. بەشداری كردنی كرێكاران لە بەهێزكردنی خولە زانستی یەكان بۆ ئەو كەسانە كە خاوەنی پسپۆڕی باشن چ لە بواری پزیشكی ئەندازیاری- یاسایی ژمێریاری وە زانستەكانی تر چ لە ناوەوەی وڵات یان دەرەوە بۆ زیادكردنی بەرهەم و خزمەتگوزاری لەوڵات دا شان بە شانی ڕۆشنبیركردنی ئەوانەی تر كە لە بواری (حرفە) ئیش دەكەن
ز. ڕێژەی خانەشینی دەستەبەری كۆمەڵایەتی ئەوەی كە هەیە زۆر كەمە وە چارەسەری گرفتی گوزەرانی خانەنشینی توانای ئەوی نیە كە لە رووبەروی بازاری ئاڵوگۆڕی ژیان ببێتەوە.
4. ئەو كرێكارانە كەتەمەنی سەر و پەنجا ساڵ دەبێت و خزمەتی 25 ساڵ زیاتر هەبێت وەكو فەرمانبەران خانەنشین بكرێ.
ا. ئەو كرێكارانەی تەمەنیان 50 ساڵ زیاترە خزمەتی لە 10 ساڵ تا 24 ساڵ دەبێت خانەنشین بكرێ وەكو فەرمانبەر.
ب. ئەو كرێكارانەی 15 ساڵ كەمتریان هەیە تەنها وەك فەرمانبەران پاداشتیان بدرێتێ.
ج. ئەگەر عجزی كرێكار 50% كەمتر بوو , بۆ خوارەوە یان 50% زیاتر بوو , وەكو فەرمانبەران یاسای خانەنشینی بیانگرێتەوە وە ساڵی خزمەت و تەمەن بۆیان ئەژمار بكرێت گرنك ئەوەیە لە ئەنجامی كار تووشی عجز بووبێ یان كەم ئەندام بووبێ , چەند رۆژێكیش تۆمار كرابێت لەلایەن دەستەبەری كۆمەڵایەتیەوە.
5. بڕی پارەی دانراو لەلایەن خەزێنەی دەوڵەتەوە كە بڕیاری لەسەر دراوە 30% بێت بۆ ێندوقی زەمانی كۆمەڵایەتی گەر بكرێت رێژەكەی بەرز بكرێتوە بۆ 40% تاوەكو دەرچوی پەیمانگاو زانكۆكان بگرێتەوە.
6. لابردنی ئەو رێژەو تەناسوبەی پێشو بۆ خانەشنینی و كەم ئەندام و بەرچاو كردنی ئەو خاڵانەی سەرەوە كە باسی لێكراوە.
7. ئەو ژنانەی كە لە كەرتی تایبەت كاردەكەن لەكاتی مناڵ بوونیدا مووچەیان خەرج بكرێت 60% لە شێوەی كاریان لەلایەن فەرمانگەی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیەوە تا مناڵەكەی دەگاتە 2 ساڵ.
8. بیمەی تەندروستی دەبێت بۆ هەموو هاوڵاتیان هەبێت بەبێ جیاوازی تایبەت بە كرێكاران كاركەرانی كەرتی تایبەت زیاتر لەوە هاوكاریان بكرێت بۆ كاتی كارەساتی بریندار بوو و نەخۆشی درێژ خایەن .
9. بڕینی خانەنشینی كە سەرجەمی 17% ئەكات خاوەن كارەكە دەبێت 12% لێ وەربگرێت كرێكارەكەش 5% وەك (چمان) بۆ ڕاپەڕاندنی خزمەتی چینی كرێكارا , بۆ ئەوەی بەڕێك و پێكی لەناو ێندوقی (ضمان) كۆ بكرێتەوە بۆ خانەنشینی كرێكاران وەك لە خوارەوە هاتوە :-
ا. كرێكارانی بیناسازی (ضمان) نایانگرێتەوە واتە خانەشنیش نایانگرێتوە , چونكە هەر لەگەڵ هەر وەستایەك ڕۆژانە ئەچن بۆ كار .
ب. وەستا یان خاوەن كار دەبێ وەكو كرێكار(ضمان) بیانگرێتەوە بۆ ئەوەی ئەوانیش هەر خانەنشین بن .
ج. سێ كرێكار ئیش بكات لە پرۆژەیەكدا یان لە دووكانێك دا ئەوا (ضمان) دەیانگرێتەوە بەڵام ئەگەر دوو كرێكار بوون ئەوا (ضمان) نایان گرێتەوە واتە ناحەقی كردن لێ یان .
د. كاری كرێكار ئەركی قورسە و زووتر مرۆڤ لاواز دەكات لە رووی جەستەوە بۆیە یاسای خانەنشینی دەبێ گۆڕان كاری زۆر باشی تێدا بكرێت بۆئەوەی ساڵانی خزمەتیان بۆ كەم بكرێتەوە .
ه. دەبێ كرێكاران بیمەی تەندروستی و بیمەی كارەسات لە ئیشدار . بیمەی خانەنشینی و بیمەی بێكاری و بیمەی خزمەت گوزاری بیانگرێتەوە چونكە ئەوان تا ئێستا خاوەنی هیچ كام لەم (بیمە)انە نین ئەگەر چی لە یاساكە وا هاتووە .
10. زۆر بەداخەوە سندوقی (ضمان) ی خانە نشینی هیچ بونێكێ نیە وە ئەو (ضمان)ە؟ كە وەریئەگرن لە كرێكاران و خاوەن كار و ئەو (مساهمە) یەی كەلە حكومەتەوە ئەچیتە سندوقی (ضمان) بەڵام هیچ بوونێكی نیە وەك ێندوقی خانەنشنینی فەرمانبەران لە بودجە پارەی بۆ تەرخان ئەكەن ئەگەر چی تا ئێستا هیچ كرێكارێ خانەنشین نەكراوە بەپێ ی یاساكەوە لە هەمان كاتدا لە یاساكەشدا هیچ گۆڕانكاریەك نەكراوە كەلە بەرژەوەندی كرێكاران بێت.
11. هەر پرۆژەیەك لە بواری وەبەرهێنان لە كوردستاندا دەبێ 20% قازانجی پرۆژەكە بداتە (الضمان الاجتماعی) بۆ دەوڵەمەند كردنی سندوقی (ضمان) كەلە دوو تۆێ ی یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی بونی هەیە ئەمەش هەتا ئێستا جێ بەجێ نەبووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە