جه‌نابی سه‌روك په‌رله‌مانی کوردستان تکایه‌ که‌مێك هه‌ستت هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌ نوێنه‌ری گه‌ل

Sunday, 13/03/2011, 12:00


نوێنه‌رو په‌یامی ده‌نگی به‌رده‌رکی سه‌راو گشت میدانه‌کانی میله‌تت کرده‌ ده‌ره‌وه

ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی شکۆداری کوردستان تای ته‌رازوه‌کانی لاسه‌نگ کرد به‌لای

چه‌وساندنه‌وه‌‌و گه‌نده‌ڵیدا بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بکات .

سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان، وه‌ك ئه‌رکێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و،له‌سۆنگه‌ی به‌رپرسایه‌تیه‌وه‌، ده‌بوایه‌ تاسه‌ر گوێ بیستی‌ده‌نگی ڕه‌وای گه‌ل بوایه‌، به‌و پێیه‌ی په‌رله‌مان، نوێنه‌رایه‌تی سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات. ده‌بوایه‌ گوێکانی بکردایه‌ته‌وه‌ و گوێی ڕاگرتایه‌‌ بۆ ‌هاواری خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو، و چه‌وساوه‌ له‌دژی گه‌نده‌ڵی و بێدادی وبرسێتی و ڕه‌شپۆشی و نایه‌کسانی ناو کۆمه‌ڵگا وه‌ك خاوه‌ن هه‌ستێکی مرۆڤانه‌ و داد په‌روه‌رانه‌ وبه‌گویره‌ی پله‌که‌ی خۆی که‌جه‌ماووه‌ر ده‌نگی بۆ داوه‌؛ کاتێ گوێم له‌و ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌ بوو که‌باسی کوڕی هه‌ژار و بێکه‌سی کردو ‌به‌راوردی ده‌کرد له‌گه‌ڵ کوڕه‌ خواپێداوه‌کانی به‌ره‌ی گه‌نده‌ڵی ، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م ده‌کرد که‌ وه‌ك ئه‌رکی سه‌رشانی سه‌رۆك په‌رله‌مان فرمێسك بڕێژێت و بده‌داته‌ پڕمه‌ی گریان و بێ دودڵی وگومان، ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاده‌گه‌ێنێت !! که‌چی مه‌خابن نه‌ك هه‌ر هه‌ڵوێسته‌یه‌کی نه‌نواند؛ به‌ڵکوو زۆر به‌ ڕاشکاوانه‌ به‌ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌نگی زوڵاڵی ڕه‌وای ڕاستگۆیی و شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی کرده‌ ده‌ره‌وه‌ .!

ده‌نگی شه‌هیدانی پێشێل کرد ،باوه‌شی بێوه‌ژنه‌کانی ڕه‌ت کرده‌وه‌، هانای باوك کوژراوه‌کانی جارێکی تر شه‌هید کرده‌وه‌ ،مه‌ره‌که‌بی پێنوسی خوێندکارو نوسه‌رو شاعیرو باوه‌ڕداره‌کانیشی کرد به‌خوێنی پیس و قه‌ده‌غه‌ی کردن .به‌ڕێزتان پاش تێپه‌ڕاندنی ئه‌زمونێکی زۆری ژیانی سیاسی و،پله‌وپایه‌ی هه‌مه‌جۆری ده‌سه‌ڵات، له‌ شاخ وشار و هه‌نده‌ران و،پاشانیش وه‌ک نوێنه‌ری پارتێکی به‌ ته‌مه‌نی نێوگۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان،"سه‌رۆک په‌رله‌مان"یت پێبه‌خشرا،گه‌رچی جێگه‌ی داخه‌که‌‌ گوێکانت ئاخنراون و، نابیستی به‌هه‌ڵه‌و گێڕاوی ده‌پرسم .. نیشانه‌ی پرسیاره‌که‌م بهێنه‌ره‌ به‌رچاوی خۆت ؟ به‌هه‌ڵه‌و گێڕاوی سه‌رنج بده‌ به‌ڕێز . ئه‌ی باشه‌ ئاخۆ؛ په‌رچه‌که‌ردای ئه‌و نه‌خوێده‌وارانه‌ی ته‌نها له‌ که‌له‌ی سه‌ریاندا چه‌ك و تۆڵه‌ په‌ی پێده‌به‌ن ده‌بێ چیان بکردایه‌ !! ئاخۆ چۆن ڕه‌فتاریکیان ده‌کرد له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ .!؟ "ئه‌مه‌ کاره‌ساته‌ سه‌رۆک کاره‌سات".

به‌ڕێزتان ده‌تان توانی ئه‌رکێکی قورس له‌سه‌ر شانی سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم که‌م که‌یته‌وه‌ ،ده‌تتوانی ببیته‌ ئه‌و پرده‌ی که‌ یه‌ك تاکه‌ پایه‌ی ماوه‌ له‌نێوان جه‌ماوه‌رو حکومه‌تدا ئه‌ویش گه‌ر تاکۆتایی گوێت بگرتایه‌، ئه‌وانه‌ی ڕه‌شپۆشن بۆ ڕه‌شپۆشن، ئه‌وانه‌ی ناتوانن ئۆتۆمبیل بکڕن بۆ ناتوانن ؟! ؟! له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ ده‌رکه‌یت ،تاسه‌ر وه‌ك سه‌رۆك گوێت بگرتایه‌ ، به‌ڕێز سه‌رۆکی په‌رله‌مان گه‌ر گوێت بگرتایه‌ دڵنیابوم له‌وه‌ی له‌بری جه‌ماوه‌ر یان تامابویت فرمێسکت ده‌ڕشت یاخود به‌رت له‌فرمێسکی هاوڵاتیان ده‌گرت . گه‌ر دڵه‌که‌ت جوان بوایه‌ دڵنیابوم له‌وه‌ی گه‌ر توانات هه‌بوایه‌ ده‌چویت به‌هانای ده‌نگی ڕه‌شپۆشه‌کانه‌وه‌ ده‌ستی هه‌مان ئه‌ندام په‌رله‌مانت ده‌گرت که‌ به‌ڕاستی به‌ ئه‌مه‌که‌وه‌ نوێنه‌رایه‌تی میله‌ت ده‌کا، گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیش به‌گوێی نه‌کردیتایه‌ ئه‌وسا باشتر به‌دیار فرمێسکی خه‌ڵکی ئه‌م هه‌رێمه ڕه‌شپۆشه‌وه‌‌‌ داده‌نیشتی ،خۆت بۆ ئه‌وان ڕه‌ش پۆش ده‌کرد یا فرمێسکه‌ زیویه‌کانی ئه‌وانت ده‌کرد به‌ته‌زبیحێك و ده‌بویته‌ ده‌روێشی جه‌ماوه‌ر، ئه‌وسا جه‌ماوه‌ر که‌مێك ئازاره‌کانیان که‌م ده‌بۆوه‌ و دڵه‌ جوانه‌کانیان ده‌گه‌شایه‌وه‌ ، جه‌نابی سه‌رۆك بڕۆڕه‌ ناو شه‌قامه‌کانه‌ خۆت بهاوێژه‌ره‌ دڵی ئه‌وانه‌وه‌ ،شه‌وانه‌ دڵیان له‌سه‌هه‌ۆڵ به‌ندانی مه‌رگی ئێوه‌دایه‌ ، جه‌نابی سه‌رۆك په‌رله‌مان گه‌ر ڕۆژێك ساتێك سکت قۆڕه‌ی بهاتایه‌ له‌برسا،هه‌رگیز ئه‌و کاره‌ت نه‌ده‌کرد، تۆ هه‌رگیز ریخۆڵه‌کانی خۆت نه‌گوشیوه‌، هه‌رگیز ته‌ڵاشه‌دارو زیخت نه‌کردوه‌ به‌گه‌ده‌تا. هه‌ژاره‌کان وایان کردوه‌و نه‌شیان کوڵاندوه‌ چونکه‌ کاره‌بایان نه‌بوه‌ پاره‌ی مولیده‌ش زۆر گرانه‌ بۆیان ، جه‌ناب ؛هه‌رگیز هه‌ڵوێسته‌ت نه‌کردوه‌ گه‌ر ویستبێتت ده‌ستێ جل بده‌‌یت به‌کرد بۆیه‌ هه‌ست به‌هاواری هه‌ژاران ناکه‌یت، به‌لامه‌وه‌ سه‌یر بوو، نه‌ت ووت میله‌ت برسیه‌تی بابچێت کێك بخوات . جه‌نابی سه‌رۆك پێشمه‌رگه‌ به‌شه‌ره‌فه‌کان خه‌باتیان بۆ ئه‌مڕۆژه‌ نه‌کردبوو به‌رنامه‌ی ئه‌وه‌یان نه‌بوو سامانی هه‌موو کوردستان بخه‌نه‌ گیرفانی خۆیانه‌وه‌ باوه‌ڕ بکه‌ جه‌نابی سه‌رۆك ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌نگی ئه‌و پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدانه‌ نه‌عره‌ته‌ی کرد . تۆرنادۆ باوه‌شێن ده‌بێت له‌چاویا ، جه‌نابی سه‌رۆك ، میله‌ت ، پێویستی به‌ موسایه‌که،‌ ئه‌مڕۆ میله‌ت هه‌موی پێویستی به‌دڵی عیسایه‌که‌ ئه‌مڕۆ ، پێشمه‌رگه‌ خه‌باتیان کرد له‌پێناوی هێنانه‌وه‌ی بزه‌ بۆسه‌ر لێوی مناڵانی کوردستان نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بزه‌که‌ی بشارنه‌وه‌ جه‌ناب ئه‌و زاتانه‌ به‌رگی خاکی و چه‌کیان ماره‌ کرد بۆ ئه‌وه‌ی مناڵانی کوردستان به‌سکی برسی نه‌نون و بۆ ئه‌وه‌ی شه‌و خه‌ون به‌مه‌رگه‌وه‌ نه‌بینن . جه‌نابی سه‌رۆك په‌رله‌مان تکایه‌ که‌مێك بیر له‌جه‌ماوه‌ر بکه‌ره‌وه‌ گه‌رچی پێم وانیه‌ کاتت هه‌بێت . به‌ڵام گه‌ر هنگاوێك له‌جه‌ماوره‌ بچیته‌ پێشه‌وه‌ ئه‌وان ده‌هه‌نگاو دێنه‌ پێشه‌وه‌ . چونکه‌ جه‌ماوه‌ر نزیکبونه‌وه‌ی ده‌وێت نه‌ك دورکه‌وتنه‌وه‌و پشت گوێ خستنی داواکانیان .

جه‌نابی سه‌رۆك جاران باوك خۆی ده‌کرد به‌قوربانی بۆ منداڵه‌کانی که‌چی ئه‌مڕۆ منداڵ دادو بێدایه‌تی به‌دست باوکه‌وه‌ ، منداڵ ده‌ڵێت کوا دواڕۆژم کوانێ به‌شم کوانێ نانی سبه‌ینێم کوا پێخه‌فم کوا هیوام کوان ئه‌وانه‌ی خۆم دایکم خوشکو براکانم سنوره‌که‌م ده‌پارێزین . ؟ جه‌نابی سه‌رۆك منداڵانی نه‌وه‌ی ڕابوردوو خه‌ونی په‌مه‌ییان ده‌دی به‌م ڕۆژه‌و و به‌م به‌هه‌‌شته‌وه‌ که‌چی هه‌م وڵات بوو به‌ دۆزه‌خ هه‌م نه‌وه‌ی کۆنو وچه‌کانیشی زوخاوه‌ جه‌رگ بون وڵات بوه‌ به‌مه‌مله‌که‌ته‌که‌ی بایه‌قوش ، ئه‌وانه‌ی هاواریان لێ هه‌ستاوه‌ که‌سیان شێت نه‌بون بڕۆ خۆت پشکنیان بۆ بکه‌ بزانه‌ به‌ڕاستی شێتن ! لێیان بپرسه‌ بزانه‌ که‌سیان له‌خۆشیانا هاتۆته‌ سه‌رشه‌قامه‌کان یاخود . ناڕه‌وایه‌تی ، نایه‌کسانی ، بێ دادوه‌ریه‌تی ، ناته‌بایی ، زۆری لێکردن گیانیان ته‌ڕ بوو دڵیان ته‌ڕ بوو چاویان وشك بوو بڕستیان لێبڕا ده‌نگیان نوسا بۆیه‌ ماڵیان گواسته‌وه‌ بۆ سه‌ر شه‌قامه‌کان چونکه‌ هه‌ست به‌زریانێك ده‌که‌ن هه‌مومانی تیا تیا ئه‌چین ئێوه‌ ماڵێکی بچوکتان بۆ مناڵی شه‌هید بۆ نه‌ڕازێنرایه‌وه‌ ئه‌ی چۆن ده‌توانن که‌شتیه‌کی هێند گه‌وره‌ دروست بکه‌ن هه‌مومان بپارێزێت له‌م زریانه‌ . باوکه‌ ڕۆ جه‌بابی سه‌رۆك کار گه‌شتۆته‌ ئه‌وه‌ی چاره‌نوسی میله‌تێك ده‌ربکرێته‌ ده‌ره‌وه .. جه‌نابی سه‌رۆك تادوێنێش خۆمم به‌یه‌کێك ده‌زانی له‌به‌ره‌ی حکومه‌تی هه‌رێم خوتیلکه‌ی دڵی خۆمم ده‌دا له‌خه‌ونا بوم به‌ڵام کاتێ گوێم له‌تۆ گرت و چاوم لێت بوو له‌سه‌ر حه‌ق هه‌ڵوێسته‌ت نه‌کرد نه‌ك هه‌ر دڵت بۆ میله‌ت خورپه‌ی نه‌کرد یه‌ك زه‌ڕه‌ش بیرت له‌و خه‌ڵاته‌ گه‌وره‌و جوانو پڕ مانایه‌ نه‌کرده‌وه‌ که‌ به‌ر له‌چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆك به‌رزانبی وه‌ری گرت . به‌هه‌ردوو ده‌ست کێشام به‌سه‌ری خۆما . جه‌نابی سه‌رۆك له‌وانه‌یه‌ ئێوه‌ گوزارشته‌کانتان به‌ ئه‌مه‌که‌وه‌ نه‌گه‌ێننه‌ لای به‌رپرسانی میله‌ته‌که‌مان ،‌ له‌وانیه‌ هه‌ر به‌ڕاستی داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ر چه‌واشه‌که‌نه‌وه‌ ، جه‌نابی سه‌رۆك بیرێك له‌و هه‌زاران هه‌زارانه‌ بکه‌ره‌وه‌ گوێتان لێده‌گرن بارگاکه‌یان له‌مێژوا مه‌سڕنه‌وه‌ ئه‌وانه‌ قوربانی ده‌ستی ئێوه‌ن نه‌ده‌توانن چۆڵی که‌ن و نه‌دشتوانن نه‌فره‌ت له‌ڕابوردوی خۆیان بکه‌ن . جه‌ناب جه‌ماوه‌ری خۆشتان خه‌ریکه‌ زوخاوه‌ جه‌ر‌گ ده‌بێت ته‌ڕو وشك به‌یه‌که‌وه‌ مه‌سوتێنن . جه‌نابی سه‌رۆکی په‌رله‌مان سه‌رتاسه‌ری کوردستان لێواو لێو خوێنی ڕه‌شی لێده‌چۆڕێت ، ده‌یانه‌وێت به‌ده‌ستی خۆیان گه‌شی بکه‌نه‌وه‌ به‌ڵام باهه‌مومان گه‌شی بکه‌ینه‌وه‌ . جه‌نابی سه‌رۆك په‌رله‌مان که‌ قوتابی بویت به‌دڵنیایه‌وه‌ خه‌ونت به‌ کۆماره‌که‌ی أفلاگۆنه‌وه‌ دیوه‌ . ئه‌ی بۆ جه‌ناب بۆ ؟ !! .

جه‌نابی سه‌رۆك په‌رله‌مان یه‌که‌م خه‌سڵه‌تی دیموکراتی گوێگرتنه‌ ، گوێــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــگرتن . ! نه‌ك ده‌رکردنه‌ ده‌ره‌وه‌ ، جه‌ناب ئه‌و ئه‌ندامه‌ داوای ڕۆحی تۆی نه‌کردوه‌ دوای شیری شێریشی نه‌کردوه‌ له‌ ئه‌فریقاوه‌ بۆی بهێنیت

داوای (لبن العسفوریشی) نه‌کردوه‌ ، په‌نجه‌ی بۆ مافی که‌س نه‌بردوه‌ ماڵی که‌سی زه‌وت نه‌کردوه‌ کۆشی که‌سیشی هه‌ڵ نه‌داوه‌ته‌وه‌ به‌دزیشه‌وه‌ نه‌گیراوه‌ ، جه‌ناب هاتبوو هانای هێنابوو بۆ په‌رله‌مان تۆش سه‌رۆك کردته‌ ده‌ره‌وه‌ . به‌ڕێزم گه‌ر گوێت لێبگرتایه‌ و ئه‌و بیتونیایه‌ بیسه‌لمێنێت یه‌ك که‌س هه‌یه‌ خۆی کوڕه‌که‌ی گه‌نده‌ڵن و سه‌ر به‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی شکۆدار بوایه‌ ئه‌وا نیوه‌ی کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کران ، خۆ ئه‌گه‌ر قسه‌که‌ی ئه‌و ڕاست نه‌بوایه‌ ئه‌وا عه‌داله‌تی به‌ڕێزتان و په‌رله‌مانیش ئه‌و که‌مینه‌یه‌ی ئێوه‌ پێده‌ڵێن که‌مینه‌ ده‌هاتنه‌وه‌‌ ژێر چه‌تره‌ خۆشه‌ویسته‌که‌ . جه‌ناب گه‌نده‌ڵ بکه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌ گه‌ر به‌یاسا ده‌رکه‌وت گه‌نده‌ڵه‌ . به‌ڕێزم تۆ هه‌ر ئه‌وت نه‌کرده‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ڵکو هه‌مو جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوت کرده‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ی تر دورت خستنه‌وه‌ ، ئه‌و ئه‌ندامه‌ لاوه‌ شه‌ره‌ف مه‌نده‌ هانای بۆ هێنابوی که‌ فریای ڕۆحه‌ جوانه‌کان بکه‌ویت که‌ به‌لقو پۆپی درخته‌که‌ی کوردستانه‌وه‌ن پێگه‌شتون وخه‌ریکه‌ ئێستا نائێستا ده‌گات و هه‌ڵده‌وره‌ێت که‌هه‌ڵوه‌ری نه‌ تۆ و نه‌هچ که‌سێکی تر ده‌نکه‌کانی و شیله‌که‌ی رڕه‌نگه‌که‌ی بۆ ناهۆنریته‌وه‌ . ئه‌و کاره‌ ته‌نها کاری شه‌هیده‌کانه‌و ئه‌وانه‌ی زیندون و به‌زیندویی ملوانکه‌ی شه‌هیدبونی خۆیان ده‌هۆننه‌وه‌ هه‌موو مه‌ردێکی سه‌ر شه‌قام ڕۆحی شه‌هیدێك له‌گه‌ل خۆی دنێت شه‌هیده‌کان به‌وه‌ش ڕازی نابن به‌ڵکو ئێسکه‌‌ پیرۆزه‌کانی خۆیان کۆ ده‌که‌نه‌وه و ده‌یده‌نه‌ ده‌ست لاوانی نێرو مێی ڕاپيڕیو تابیکێشن به‌سه‌ر کۆشکی گه‌نده‌ڵیدا .. جه‌ناب سبه‌ی ڕۆژ تۆ زیاتر به‌رپرس ده‌بیت منداڵه‌کانی خۆت یه‌خه‌ت ده‌گرن مناڵانی هاوڕیكانت یه‌خه‌ت ده‌گرن بیرت ده‌خه‌نه‌وه‌ و ده‌ڵێن بۆ ، بۆ ، بۆ ئێمه‌ت ده‌رکرده‌ ده‌ره‌وه‌ ، دڵنیابه‌ ئه‌مڕۆ لێبوردنی هه‌یه‌ سبه‌ینێ نیه‌تی چونکه‌ خۆتان نه‌شته‌ر گه‌ریتان بۆ کردوه‌و لێبوردنه‌کاتان فڕێدایه‌ زبلژانی گیرفانه‌ کانتانه‌وه‌ یاخود گیرفانی گه‌نده‌ڵه‌کانه‌وه‌ ئه‌گینا خۆتان باش ده‌زانن ئه‌وان داوای چیده‌که‌ن له‌وانه‌یه‌ هێشتا که‌مێك کات مابێت ئه‌گه‌ر نا .. من هیوادارم ئه‌و ئه‌گه‌ر نایه‌ی له‌لای جه‌ماوه‌ره‌ وه‌رنه‌گێڕدرێت بۆ کردار چونکه‌ شتێکی له‌وه‌ که‌متر نابێت که‌ ده‌ڵێن زه‌وی و ئاسمان له‌یه‌ك ده‌دات . چونکه‌ ئه‌وان بۆتۆش بۆخۆشیان شیوه‌ن ده‌که‌ن ته‌نها بۆ خۆیان نیه‌ ، نا. جه‌ناب ئه‌وانیش له‌ودیو سنوری شه‌ڕه‌وه‌ هاتون باش تێده‌گه‌ن هه‌ندێکێان سێ قۆناغ ، سێ ده‌سالێ که‌وت هه‌م له‌سه‌ر میله‌ت و هه‌م له‌سه‌ر حزبه‌کان . ئه‌وانیش و میله‌تیش باش ده‌زانن که‌ به‌ردێك و ده‌نگێك و هه‌نگاوێك ئه‌مڕۆ له‌گوله‌ به‌هێزتره‌ .

جه‌نابی سه‌رۆك پێنج گه‌له‌ گورگی دڕنده‌ ده‌وری داوین برسین هارن خوێنی گورگی هاریان تام کردوه‌ گه‌ر یه‌کێکیان قه‌پاڵێك له‌هه‌ر زه‌ريیه‌کی ئه‌م خاکه‌ بگرێت یاخود دانی به‌ئاسته‌م به‌ر گۆشتی یه‌کێکمان بکه‌وێت هومومان دوچاری شێتی وهاری ده‌بین و چاره‌سه‌ریشی ناکرێت که‌س ناتوانێت به‌برینداری به‌ره‌نگاری زریانی شین بگرێت که‌سیش به‌رگه‌ی گێژه‌ڵوکه‌ی زه‌ردی خۆڵای بگرێت که‌س تۆفانی پشتی قه‌ندیلی پێ ڕاناگیرێت که‌سیش ده‌روازه‌که‌ی چوارچرای پێ دروست ناکرێته‌وه‌ که‌سیش نامێنێ فرمێسك بڕژێت جا سه‌یر که‌ له‌لایه‌ك عجاج له‌لایه‌ك تۆفان له‌لایه‌ك گێژه‌ڵوکه‌ی عار له‌لایه‌کیش .. بێ ئه‌مه‌کی چاوچنۆکی ته‌نها خه‌یالو مێشکی له‌لای زیاد کردنی نهۆمه کانی کۆشکه‌ سه‌ر ئاوه‌کانه‌ له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ کارێکی واتان کردوه‌ خۆتان به‌ده‌ستی خۆتان میله‌ته‌که‌تان شه‌ته‌ك داوه‌ . که‌مێك جوانی ماوه‌ با ئه‌م میله‌ته‌ له‌ ڕوی بێت باسی پیرۆزیه‌ك و پیرۆزێك بکات. !!

جه‌نابی سه‌رۆك په‌رله‌مان هێشتا هه‌موو میله‌ت به‌گشت چین و توێژه‌کانیه‌ نه‌وروژاون هێشتا که‌مێك سیکوڵانۆچکه‌یان به‌شی چۆله‌که‌یه‌کی تیا ماوه‌ زۆر وریابه‌ ؟؟ !!!! هه‌ول مه‌ده‌ جه‌ماوه‌ر خۆشی بسوتێنێت و ڕابوردوشی مه‌رگی به‌کۆمه‌ڵ ئازاری نیه‌ ، نا نیه‌تی . ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ گه‌ر ده‌ره‌قه‌تی ئێوه‌ش نه‌یه‌ن هه‌مویان خۆیان ده‌سوتێنن . بۆ ئه‌وه‌ی په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌ش بنێن به‌ ته‌وێڵی گوێ که‌ڕیه‌وه‌، باوه‌ڕ بکه‌ له‌دوری پێنج هه‌زار کیلۆ مه‌تره‌وه‌ خه‌ریکه‌ به‌کوڕوزه‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌سوتێم ئیتر خۆت بیر له‌وانه‌ بکه‌ره‌وه‌ که‌خۆیان له‌دۆزخه‌که‌دان ئیتر به‌سه‌ دڵمان ته‌قی زۆرینه‌یه‌ك له‌جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو ئێوه‌ش و وه‌زیرو گوزیری ئه‌م میله‌ته‌یان خۆشده‌وێت ئه‌و تۆزقاڵه‌ خۆشه‌ویستیه‌ له‌ده‌ست خۆتان مه‌ده‌ن بڕۆ وه‌ك دێوانه‌ بگه‌ڕێ بزانه‌ ته‌زبیحه‌ ئه‌بڵه‌قه‌که‌ی ده‌ستی ڕۆڵه‌کانی گه‌رمیان شارباژێر و بادینانو هه‌ولێرو که‌رکوك خانه‌قین و سنجار منده‌لی زڕباگیه‌ شێخانو عه‌ینکاوه‌ هه‌ورامان له‌کوێ پساوه‌ کۆیان بکه‌ره‌وه‌ خه‌ریکه‌ ده‌که‌ونه‌ ژێر پێی ناحزانه‌وه‌ بزانه‌ ڕۆڵه‌ی شه‌هیده‌ تفه‌نگ شکاوه‌که‌ له‌چ کۆلانێکا له‌چ کوچه‌یه‌کا پارچه‌کانی کۆده‌کاته‌وه‌ چه‌خماخ سازی به‌باشی بۆ ناکرێت له‌گه‌ڵیا چاکی بکه‌ره‌وه‌ چونکه‌ ئه‌و براو خوشکو دایکی شه‌هیدانی شه‌قامه‌کانه‌ ڕۆڵه‌ی شه‌هیدانن ئه‌مڕۆ شه‌قامیان کردوه‌ به‌قوتابخانه‌ بۆ خۆیان بڕۆ لێیان بپرسه‌ چی ئه‌که‌ن پێت ده‌ڵێن ته‌زبیحه‌که‌ ده‌هۆنینه‌وه‌ ده‌یکه‌ینه‌ ملی شاخه‌کانمانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رده‌نکێکیا منداڵێك له‌سه‌ر سنور داده‌نێن تفه‌نگه‌که‌ش ، تفه‌نگه‌که‌ش کوڕیشمان نه‌مێنێت کچانمان به‌کار ده‌هێنن پێت ده‌ڵێن چوار زامه‌ گه‌وره‌که‌ که‌ تائێستا ئێوه‌ کۆشکتان پێدروست کردوه‌ به‌چی سارێژی ده‌که‌نه‌وه‌ زۆر ئاسانه‌ زامێکی بۆ کرێکارێك دووهه‌می بۆ جوتیارێك سێ هه‌می بۆ قوتابیه‌ك چوارهه‌می بۆ هاوڵاتیه‌ك . ئه‌مڕۆ هه‌مو ڕه‌نگه‌کان به‌ڕه‌نگه‌کانی خۆشتانه‌وه‌ هاواریان لێ هه‌ستاوه‌ هه‌موو بۆچونه‌کان ڕویان کردۆته‌ یه‌کسانی و ڕه‌وایه‌تی داوای مافی خۆیان ده‌که‌ن یان بیان کوژن یان مافی خۆیانیان بده‌نێ ئیتر به‌سه‌ .















ده‌رم مه‌که‌ره‌ ده‌ره‌وه‌ جه‌نابی سه‌رۆك

گوێم لێبگره‌

ده‌رم مه‌که‌ره‌ ده‌روه‌ جه‌نابی سه‌رۆك

داوای مافی خۆم ناکه‌م

من په‌یام نێری میله‌تم گوێم لێبگره‌

ده‌رم مه‌که‌ره‌ ده‌ره‌وه‌ گوێم لێبگره‌

هاتوم هانام هێناوه‌ بۆ په‌رله‌مان

ده‌رم مه‌که‌ره‌ ده‌ره‌وه‌ له‌مێژه‌ من ماندوم

من په‌یامی وشه‌و ده‌نگو به‌ردی جه‌ماوه‌رم

هاتوم بت هێنمه‌وه‌ هۆش خۆت

جه‌ماوه‌ر پێیان وتوم پێت ڕابگه‌ێنم

ده‌نگوڕ ه‌نگیان به‌م به‌گوێتا

پێان وتم

ئێمه‌ زریانین بانه‌هه‌ژێن شه‌پۆلمان زۆره‌ ئێمه‌

ئێمه‌ تۆفانین بابه‌ هه‌نیسکه‌وه‌ هه‌ڵنه‌چین

ئێمه‌ ه‌دنگی به‌کۆین

که‌ڕیش ده‌بێت ده‌نگمان ببیستێت

به‌ردی ئێمه‌ سامانێکه‌

هه‌رچی چه‌که‌ چۆك پێدێنێت

ده‌رم مه‌که‌ره‌ ده‌ره‌وه‌

داوای ئێمه‌ زۆر ڕه‌وایه‌

ته‌نها گوێمان لیبگره‌ سه‌رۆك

ده‌نگی ئێمه‌ مه‌چه‌کی کرێکاره‌

ده‌نگی ئێمه‌ هیوای خه‌لکی بێکاره‌

پێنوسی ده‌ستی قوتابیانه‌ ــ

تراژیدیای باوکو دایکانی خۆیان پێ ده‌نوسنه‌وه‌ .

ده‌نگی ئێمه‌ گوله‌ی گڕداڕی پێشمه‌رگه‌کانمانه‌

ده‌نگی ئێمه‌ گوڵی سوری یه‌خه‌ی کچانمانه‌

ده‌نگێ ئێمه‌ ڕۆشنبیره‌ شاعیره‌ نوسه‌ره‌و ئه‌دیبه‌ هاوڵاتیه‌

ده‌نگی ئێمه‌ زۆر ڕه‌وایه‌ چونکه‌ له‌برسیه‌تیه‌وه‌ هاتوه‌

باش گوێبگره‌ ئه‌م جه‌ماوه‌ره‌ خرۆشاوه‌

چاوه‌ڕێ وه‌ڵام ده‌کات لێتان

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان

نامه‌ی ده‌یان گردی شه‌هیدانی پێبوو

یه‌کی مشتی نانه‌ ڕه‌قه‌و گوله‌یه‌کیشیان ناردبوو

هاواری بێوه‌ژنه‌کانو دایکه‌ سك سوتاوه‌کانی هێنابوو

فرمێسکی مناڵانی به‌زیندویی شه‌هیدی بۆت هێنابوو

جه‌ناب ، جه‌ناب ، جه‌ناب

زه‌مه‌ن به‌ تۆ ناگه‌ڕێته‌وه‌

ئه‌م میله‌ته‌ ڕاپه‌ڕیوه‌

به‌ر له‌وه‌ی بێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان

کفنی خۆیان بۆندار کردوه‌

ئه‌مڕۆ هه‌موو پێکه‌وه‌ ده‌ڵێن

یان مه‌رگی به‌کۆ

یاسه‌ربه‌ستی بۆ من تۆ

ئێمه‌ تۆ ده‌خوێنینه‌وه‌

جه‌نابی سه‌رۆك گه‌ر تۆ نه‌مان خوێنیته‌وه‌

ئه‌وا مێژو به‌ده‌نگی ئێمه‌ ده‌تخوێنێته‌وه‌

ده‌رم مه‌که‌ره‌ ده‌ره‌وه‌

دایك و باوك و خوشك وبرا چاوه‌ڕێمن

ده‌رم مه‌که‌ره‌ ده‌ره‌وه‌ دوا نامه‌ی میله‌تم پێیه

گه‌ر که‌مینه‌ش بم من هه‌ر ئه‌وه‌م

گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ده‌نگی خۆم ڕه‌وایه‌‌



 2011




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە