کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


بــزوتنــەوەى لاوانــى 17 ى شــوبــاتــ

Friday, 15/07/2011, 12:00


بەیــانــنــامە

ئێمە وەك بزوتنەوەى لاوانى وڵاتەكەمان بە پێویستى دەزانین ڕونكردنەوەیەك بڵاو بكەینەوە لە چوارچێوەى بەر پرسیارێتى و هەڵوێستمان

هاوڵاتیانى بەشەرەفى كوردستان و خەڵكى خۆشەویستى شارى سلێمانى،، بزوتنەوەى لاوانى 17ى شوبات هەر لەسەرەتاوە ئامانجى كۆكردنەوەى دەنگى شەقام و دورخستنەوەى ئەو لایەنانەى كە هەوڵى تێكدانى بارو دۆخى كوردستان و لە دەست دانى گشت سەروەریەكانى دەدەن ، پەیامى ئێمە بۆ گشت لایەنەكانى دەسەوڵات و ئۆپۆزسیۆن ئەوەیە كە بزوتنەوەى لاوانى 17ى شوبات جارێكى تر ڕێگا نادات خوێنى گەنجان و لاوانى وڵات بڕژێتەوە لەپێناو چەند بەرژەوەندییەكى تایبەتى خۆتان، بزوتنەوەى لاوانى 17 شوبات بەپێویستى دەزانێت گشت چین و توێژەكانى كۆمەڵگا لەدژى هەچ كارێكى توندتیژى بووەستنەوە كە كاریگەرى هەبێت لەسەر ئاسایشى ووڵات، وەك دەبیستین پڕوپاگەندە دەكەن كەگوایە بزوتنەوەى لاوانى 17 شوبات بەشدارى لە خۆنیشاندانێك دەكات كە لەڕۆژى (15/7/2011) ئەنجام دەدرێت جارێكى تر بزوتنەوەى لاوانى 17 شوبات دووپاتى دەكاتەوە بەهیچ شێوەیەك بەشدارى ئەو جۆرە خۆنیشاندانە ناكات كە ئامانجى نادیارەو ڕوون نییە كە دەبێتە هۆى بشێوى بۆ وڵات، لێرەوە بزوتنەوەى لاوانى 17 شوبات داوا لەئەندام و دۆستان و لایەنگرانى خۆى دەكاتەوە بەتایبەت گەنجانى خوێنگەرم و لاوانى دواڕۆژى ووڵات و گشت جەماوەرى كوردستان بەگشت چین و توێژەكانییەوە وەك (خوێندكاران كاسبكاران و مامۆستایان) كە دوربن لە هەر پشێوییەك كە كاریگەرى ترسناك و خوێنرشتنى لێ ببێتەوە، بزوتنەوەى لاوانى 17 شوبات لە سۆنگەى بەرپرسیارێتییەوە ڕێگە نادەین جارێكى تر جەرگى دایك و باوكانى میللەتەكەمان بسوتێت و پەشێوى و ترس و تۆقاندن باڵ بكێشێت بەسەر گشت تاكێكى كوردستان وەك ئەوەى لە چەند مانگى ڕابردودا هەموو لایەك بینیمان

بزوتنەوەى لاوانى 17ى شوباتى كوردستان داواكارى دایالۆگ و ئاشتى و ئارامییە و دەیەوێت بۆ گشت چین و توێژەكانى كوردستان بەگشتى

بەهیواى سەركەوتن بۆ هەموو لایەك



((ئەنجومەنى سەركردایەتى بزوتنەوەى لاوانى 17ى شوبات))

(14/7/2011)
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە