کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تا پــــــه‌ڵه‌ی نه‌داوه‌ فریاکه‌ون تۆوی گه‌نمه‌که‌ بچێنن

Sunday, 11/04/2010, 12:00


له‌ساڵانی دوای ئه‌نفال کردنی کورد هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان کشانه‌وه‌ به‌ره ‌و سنوره‌کان ‌له‌ژێر فشاری به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی دژ به‌کورد وه ‌ نه‌بونی یا که‌می که‌لووپه‌لی خۆپاراستن لێی پێوویست بوو خۆیان ڕێکبخه‌نه‌وه‌ وه‌ تا بتوانن به‌ره‌نگاری ئه‌و هێرشه ‌دڕندانه‌ی به‌عس و‌ نیوو ده‌وڵه‌تی ببنه ‌وه ‌ دروست کردنی گرووپی بچوکی پارتیزانی ، وه‌ کشانه‌وه‌ی زۆری هێزه‌کان خڕبوونه‌وه‌یان له‌‌ چه‌ند به‌تالیۆنێکدا وه‌ خۆگوزه‌راندن له ‌ که‌شوهه‌وا یه‌کی زۆر دژواردا به‌هۆی لێکپچڕانی پێشمه‌رگه ‌ له ‌جه‌ماوه‌ره‌که‌ی که‌ بژێوی ژیان وه‌ پێداوستیه‌کانی له‌سه‌ر ئه‌و گوند و شارانیشینا نه‌بوو که ‌ ئێستا کراون به‌ حه‌ره‌س وو پۆلیس ‌ .که ‌ناتووانن به‌س خۆشیان بژێنن . له‌و ڕۆژانه ‌دا هێزی پ.م.ک بێ خواردن بوون بۆ نموونه ‌ به‌تالیۆنی7 *که ‌له‌ بله‌کێی نیشته‌ جێ بوون. شێره‌ کوڕه‌کانی داستانی ئه‌زمه‌ڕ وه ‌زه ‌ماوه ‌ند گێڕه‌کانی ڕاپه‌ڕین قاره‌مانه‌کانی چیمه‌ن وه ‌ ته‌پڵ لێ ده‌ره‌کانی ڕزگارکردنی که‌رکوک ، بۆ ماوه‌ی 6 مانگێ خواردنی سه‌ره‌کیان به‌س نان و چا بوو هه‌ندێکیان تووشی شه ‌وکووێری ببوون ، له‌درێژی چاوه‌ڕوانی وه‌ ده‌ستخه‌ڕۆ بوون له ‌هاتنی یارمه‌تی له ‌دوای مه‌شقی ڕۆژانه‌ی سه‌ربازی خۆیان ده‌ستیان کرد به‌ چاندنی گه‌نم و ته‌ماته ‌و و هه‌ندێ به‌رووبومی که‌ش . له‌و ڕۆژانه‌دا پێشمه‌رگه ‌ و سه‌رکرده‌کان ببون به‌ جووتیار هه‌موو به ‌یه‌ک ده‌ست کاریان ئه‌کرد ، تا به ‌ڕێز تاله‌بانی توانی چه‌ند ته‌نێ گۆشتیان بۆ بنێرێ له ‌هه‌نده‌رانه‌وه .‌ ئێستاش به‌ گووێره‌ی نه‌خشه‌ی ڕێگای نووێنه‌رانی کورد له‌ به‌غدا ئه‌و نیمچه ‌ له‌یه‌ک گه‌یشتنه‌ی به‌ینی گۆڕان و جه‌لالیه‌کان به‌ سه‌رپه‌رشتی ب. سه‌رۆکی هه‌رێم به‌پێی ئه‌وخاڵانه‌ی ، بۆ ئه‌وه‌ی نانبڕاوانی گۆڕان وه‌ک به‌تالێۆنه‌کانی جاران تووشی شه‌وو کووێری نه‌بن ، له‌ چاوه ‌ڕوانی گۆشتی نه‌خشه‌ی ڕێگای به‌غاد . به‌ گووێره‌ی ئا‌یاد عه‌لاوی ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر درووستکردنی حووکمه‌ت دوو مانگێکی پێ ده‌چێ وه ‌ به‌ گووێره‌ی نه‌خشه‌که‌ی خۆشمان ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره‌ سه‌رڕاست بین وه ‌به‌ فشاری دێڤید ووڵش * وه‌ مارگرێت ئۆلبراید ماڵیان ئاووابێ له‌مانگی 9 ساڵی 1998 به‌زۆر پارتی و یه‌کێتیان ئاشت کرده‌وه ، به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌ی پێوویست بوو . خوا بکا ئێستاش بۆ ئه‌وان وابێ ئه‌وا گۆڕان له‌گه‌ڵ جه‌لالیه‌کان ئاشت ئه‌که‌نه‌وه ‌. ئه‌گه‌ر کار ئاوا بڕووا ئه‌م هه‌وویره‌ ئاوو زۆر ئه‌ کێشێ . وه‌رزی چاندن به‌سه‌ر ئه‌چێ . جا پێوویسته ‌ نان بڕاوه‌ کان چاوه‌ڕێی مه‌حکه‌مه‌ی سلێمانی نه‌بن تا وه‌ک نووکته‌ی ئه‌وو 5 که‌سه‌ی مقه‌لی یه‌ که ‌یان * به‌سه‌ر نه‌یه‌ت ساڵێک زیندان بن بێ لێ پێچینه‌ وه ‌. یا وه‌ک ئه‌و 3 خووشکه‌ی بانکی فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی نه‌بن به ‌مه‌ته‌ڵی تازه‌ترین داهێنانی دادوه‌رانی قووڕرمیش کراو به‌ فیکه‌ وویجدانیان له‌خه‌ وو به‌خه‌وه‌ر دێن جارێ فیکه‌ی ئه‌و فاووڵه‌یان بۆلێ نه‌دراوه ‌ وا ئه‌بێ به‌ په‌ناڵتی .جا براده‌رانی نانبڕاوان بچن له‌پاڵ گرده‌که ‌ تا ....په‌ڵه‌ی بارانی پایزی حووکمه‌ تی به‌غا ی نه‌داوه‌ زوو تۆووی گه‌نمه‌که ‌ بچێنن.....



سه‌رچاوه‌کان:

یاده‌وه‌ریه‌کانی پ.م دێرین ب 7‌

سایدی : وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا

: ئاوێنه‌

*به‌تالیۆنی 7 له‌ڕۆژی ڕاپه‌ڕینی سلێمانی 7.3.1991 به‌شدار بوون

* دیڤد ولش یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌هه‌وڵی ئه‌وو پارتیو یه‌کێتی ئاشت بوونه‌وه‌ ساڵی 1998 مارگریت ئۆڵبراید وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕێکه‌وتنه‌که‌ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وخانمه‌ ئیمزاکرا

* به‌ پێی هه‌واڵێکی ئاوێنه 5‌ که‌س له‌سه‌ر مقه‌ڵیه‌کی گۆشت برژاندن ماوه‌ی ساڵێکه‌زیندانن بێ مه‌حکه‌مه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە