کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەندەڵیەكانى بەرزانى ئەحە سمێڵ سەریان هەڵدا

Wednesday, 17/09/2008, 12:00


به‌ ناوی (تێكۆشەرێكى دێرین)ه‌وه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌
ئەم كۆمیتەى ئێمە كە ناسراوە بە كۆمیتەى 12ى تێكۆشەرە دێرینەكانى مەڵبەندى یەكى سلێمانى ماوەیەكى زۆرە كێشەیەكى تیا خولقاوە و چارەسەر كردنى بۆتە زەحمەت , دوایى هەندێك نوسین لەسەر ئەم كۆمیتەیە لە ڕێگەى ئەم سایتە بەڕێزەوە بڵاو كرایەوە ئەو كاتە بۆمان دەركەوت كە ئەم كۆمیتەیە دنیایەك كێشەى تیایە , بەڵام وەكو بەنج كردنێكى كاتى لە لایەن مەڵبەندەوە جار جار بەنجێكى ئەكەن بەڵام بەنجەكەیان ئێكسپایەرە و زوو بەرى ئەدات و كێشەكان ئەتەقنەوە , دوایى ئەو نوسینانەى لە ڕێگەى ئەم سایتەوە بڵاو بوەوە مەڵبەند هەستیان كرد ئەم كێشەیە تازە ئاشكرا بوو بۆیە خێرا بڕیاریان دا بەپەلە گۆڕان بكەن , گۆڕانەكەش بێجگە لە چاو بەستەكى هیچى تر نەبوو , ئەوەبوو ئاراسیان لە كارگێڕٍى داراییەوە گواستەوە بۆ كاگێڕى ڕێكخستن بەڵام خێرى تیا بوو گەندەڵیەكى گەورەمان بۆ ئاشكرا بوو كە بەرزانى ئەحە سمێڵ كردبووى و تا ئێستا ئێمە پێمان نەزانیوە تازە و دوایى ئەم گۆڕانە ئاشكرا بوە , ئەمە بێجگە لەو دزیانەى تر كە من لێرەدا ئەوانە باس ناكەم چونكە پێشتر مەسەلەى جامخانەكە باس كرابوو , ئەوەى لێرەدا باسى دەكەم دزییەكى گەورەیە كە ماوەى یەك ساڵە لێمان ئەكرێ و كەسیش پێى نەزانیوە , ئەویش ئەوەیە بەنوسراوێكى بەرزانى ئەحە سمێڵ هەموو مانگێك بڕى نیو ملێون دینار لە نەسریەى كۆمیتەكە دراوە بە ئاراس سەرسپى , بێجگە لە خۆیان زیاتر تا ئێستا بەم دزی و گەندەڵیەى نەزانیوە , ئەوە نەسریەى كۆمیتەیە لە پێناوى چى دا دراوە بە ئاراس سەرسپى لە كاتێكدا ئەوە پارەى كۆمیتەیە , پارەى هەزاران ئەندامە , ئەوە ئەبێت بۆ ڕێكخستن سەرف بكرێت نەك بۆ شەخس , بە چ مانایەك بۆ كەسێك سەرف دەكرێت ئەوە دزییەكە لە هەموومان كراوە , كاتى وابوە ئەندامێك پێویستى بە یارمەتى بوە نەیان داوەتێ ووتویانە پارەمان نیە بەڵام بۆ ئاراس هەبوە هەموومانگێك بۆى سەرف بكرێت , ئەمەش ئاوا ئاشكرا بوە كە لێژنەیەك چوە بۆ دەورو تەسلیم ئەو ئەمرەى بەرزانیان دۆزیوەتەوە , ئاراس بە برادەرێكى لیژنەكەى ووتوە ئەمە پیشانى كەس مەدە مەبەستى ئەوە بوە پێشانى نامیق ئیسماعیل و مەهاباد خان نەدرێ ئاراس ووتویەتى ئەمانە سەر بە تەكەتولى ئێمە نین و بۆمان ئەكەن بە تەپڵ ئەمانە پیاوى كۆسرەتن , ئەو برادەرەش چوە بە مەهابادو نامیقى ووتوە ئەوانیش لە خوایان ویستوە و بۆشكاندنى مەلا جەبارو ئاراس سەسپى یەكسەر چونەتە لاى بەرزانى ئاغایان , بەرزانیش زۆر نیگەران بوە بەمە چونكە زانیویەتى گەندەڵى و دزیەكانى ئاشكرا بوە , ئیتر دەنگە دەنگ دروست بوە , ئیتر نامیق و مەهابادیش بۆ زیاتر خۆش كردنى حاڵەتەكە لاى زۆربەى برادەرانى مەڵبەند باسیان كردوە و هەرچیان بینیوە ئەم مەسەلەیان بۆ گێڕاوەتەوە , مەهاباد ووتویەتى مەلا جەبار ئاوا تان لێ دەكەم ,ئێستا هەرچى لە مەڵبەندایە ئەوكێشەیە ئەزانێ , ئەمەى كە منیش بۆتان ئەنوسم ئەو زانیاریانەیە كە لە دەمى ئەوانەوە بڵاو بۆتەوە , هەتا مەهابادو نامیق نوسخەیەكى لەو ئەمرەى بەرزانیان كۆپى كردوە ووتویانە ئەینێرین بۆ هاوڵاتى و ئاوێنە , جا وەرە ماوەى یەك ساڵە هەموومانگێك بڕى نیو ملێون دینار لە نەسریەى ئەو كۆمیتەیە دزراوە و دراوە بە یەكێك لە كارگێڕەكانى , ئەمە بێجگە لەوەى دزییەكى گەورەیە هیچى تر نیە , ئەوە موڵكى كۆمیتەیەكە نەك شەخسێك بەرزان ئەگەر ئەیویست یارمەتى ئاراس بدات با لە پارەى خۆى یارمەتى بدایە نەك پارەى ئێمە .
یەكێكى تر لە دزییەكانى بەرزان ئەوەیە زۆربەى كادرەكانى سەر بە باندەكەى خۆى بێجگە لە نەسریەى مەڵبەند كە چل و پێنج هەزارە سەربارى ئەمە مانگانە یەكى سەدو پەنجا هەزار دینارى ترى داونەتێ , ئەمەش هەر بە دزییەوە بوو چونكە كارى نابەجێ هەر ئەبێت بە دزییەوە بكرێت , ئەمیش كاتێك ئاشكرا بوو ڕۆژێك ئەحە چاوشین و حەمەمینەشەل ئەبێت بە شەڕیان لەسەر ئەوەى حەمە مینە شەل جنێو بە بەرزانى ئەحە سمێڵ ئەدات هەر خێرا كەریم سەعید و ئەحە چاو شین دوو جاسوسە موعتەبەرەكەى بەرزان ئەم هەواڵە ئەگەیەنە بەرزان و پێى ئەڵێن تۆ سەدو پەنجاهەزاردینار ئەدەیت بە حەمەمینە شەل كەچى ڕۆژ تا ئێوارە جنێوت پێ ئەدات ئەویش وەكو تۆڵەیەك لە مینە شەل ئەو سەدو پەنجا هەزار دینارە ئەبڕێت , من ئەوەم پێ ناخۆشە كەس و كارى شەهیدێك دێتە بەر ژوورى بەرزان بیست هەزار دینارى ئەداتێ بەڵام ئەو هەموو پارەیە ئەدات بە تەكەتول , ئێمە بە ناوى هەموو ئەندامەكانى ئەو كۆمیتەیەوە داوا لە مەكتەبى ڕێكخستنى بەڕێز ئەكەین لیژنەیەك پێك بهێنن و لەو حاڵەتە بكۆڵنەوە و ئێمەش وەكو هەقى خۆمان داواى گەڕاندنەوەى ئەو پارەیە دەكەین چونكە ئەوە موڵكى كۆمیتەیەكە نەك بە تەنها موڵكى ئاراس , دواش لە مەكتەبى چاودێرى ئەكەین ئاگایان لەم گەندەڵى و دزییەى بەرزان بێت , ئیتر بە ڕاستى لەوە زیاتر لە بەرزانى قبوڵ ناكەین , تكایە مەكتەبى چاودێرى و مەكتەبى ڕێكخستن وەڵاممان بدەنەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە