کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئازاد تۆفیقی مه‌ڵبه‌ندی سڵیمانی زۆر ڕقی له‌وانه‌یه‌ که‌ به‌ناوی خوازراوه‌وه‌ ده‌نووسن

Thursday, 07/01/2010, 12:00


له‌به‌رنامه‌ی گه‌رماوگه‌رمی سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستاندا، شه‌وی 4\5/1/2010، هه‌ریه‌ك له‌ئازاد تۆفیق و لاوه‌ند نه‌وزاد بیروڕا و قسه‌ی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ کوردستانپۆست کرد، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجڕاکێشان بوو ئازاد تۆفیق باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد، که‌ خه‌ڵکی به‌ ناوی خوازراوه‌وه‌ هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتداران.
به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ کوردستانپۆست  ئه‌رشیڤێکی بۆ ئازاد تۆفیق کرده‌وه‌، چه‌ند نووسینێک که‌  کاتیی خۆی له‌ سه‌ر مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی نووسیوێتی و به‌ناوی خوازراوه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ی ناردووه‌، ئه‌یخه‌نه‌ ناو ئه‌رشیڤه‌که‌یه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ده‌ستمان په‌رژا هه‌رچییه‌کی دیکه‌مان دۆزییه‌وه‌ له‌ ڕۆژانی داهاتوودا ئه‌وه‌شی بۆ داده‌نێین، ده‌مێنێته‌‌وه‌ بڵێین، که‌ ئه‌م ئازاد تۆفیقه‌، پێشتر چه‌ند نووسینی له‌ سه‌ر شاناز برایم ئه‌حمه‌د و هێرۆی برایم ئه‌حمه‌د بۆ ناردین، ئێمه‌ له‌ کاتیی خۆیدا ناچاربووین سانسۆریان بکه‌ین:

کلیکی ئه‌و نووسینه‌ بکه‌ن:
http://www.kurdistanpost.info/news/3315.html

ئه‌و دوو نووسینه‌ی خواره‌وش هه‌ر هی ئه‌و به‌ڕێزه‌یه‌:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=d97612a5

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=fa260375

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە