بۆچى جوندیانى تۆقیووە لەڕێكەوتنەكەى کاک كۆسرەت و جەلال
Thursday, 19/02/2009, 12:00
به ناوی (كادرێكى مەكتەبى ڕاگەیاندن)هوه بڵاوکراوهتهوه
ئەگەر جوندیانى ئەوەى هەى بێ و نەیبێ ماڵو موڵك مومتەلەكات مەنسەب كوێخایى هەوەس بازیى گەڕان و سەفەر بردنى پارەى میللەت خواردنى بودجەى ڕاگەیاندن بوون بەشەریك لەگەڵ هەندێك كۆمپانییاى وەك (میكاست و ژیكاڵ) كەتایبەتن بە دانانى پەخشى ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و قەرزێكى زۆریان لاى مەكتەبى ئیعلامە كەدیارە لەگەڵ جوندایییانیدا شەریكە باخەڵن هەروەها تەكەتوولبازیى و خزم خزمێنە بەجۆرێك كەناڵ نەماوە نێزیكێكى خۆى لەلایەكەوە سەرپەرشتى وەزعەكە نەكات دانانى ناوى وەهمى و وەرگرتنى مووچە بەناویانەوە بەتایبەت لەسەتەلایتى گەلى كوردستان . ئەگەر هەموو ئەمانەىلەدەست بچێ تەنهاو تەنها لەسایەى ئەم ڕێكەوتنەوەیە و جوندییانى یەكێك لەباوكەكانى دەمرێت بۆیە خاڵێكى داواكەى پێنج برادەرەكەش لابردنى مەسئوولى مەكتەبەكانە لەسەرووى هەموویانەوە جوندیانى پاشەڵ پیس چونكە ئەم پیاوە بەهۆى ئەو دەسەڵاتۆچكەیەى هەیبووە خەڵكانێكى زۆرى لەیەكێتى عاجز كردووەو تۆراندوونى لەشوێنى ئەوانیشدا خەڵكى بوودەڵەو كەم ئەزموونى داناوەو كردوونى بەپیاووى خۆى بەڵام لەسایەى خواو كاك كۆسرەت و چوار ئەندامەكە وە شووكر ووشیارن تێدەگەن دنیا خەراباتە بەدەست ئازادى دزوو تەكەتوول چییەوە ، بۆیە وەك برایەك پێت دەڵێم تازووە فریاى خۆت كەوە جوندیانى بڕۆرەوە سۆران و ڕوواندز لەوكابینانەى شنگل بانە كەبەپارەى میللەت كڕیووتن دانیشە ئێوارانێكیش پیاسەیەكى ناوكۆڵانەكانى مەسیحیەكان بكە لە دیانە و دوایى وەرە وە بۆجووندیان و پێكەكەت هەڵدە ودوور كەوەرەوە لەئێمە لا لەبەرچاومان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست