کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


موختارە قۆڵبڕەكەى پردێ ئیلقاقەبزى هەیە

Monday, 19/10/2009, 12:00


حەمە پردەیی بە گوێرەى ئەو هەواڵەى لە ناحیەى پردێدا بڵاو بۆتەوەو لە رێگەى پەیوەندى تەلەفوونیكەوە بە ئیمەى پردەی دانیشتووى ئەورپا گیشتووە، چەند رۆژێكە موختارە قۆڵبرەكەى پردێ كەوەكو خۆى نازى پێوە ئەكات جێگرى مدیر ناحیەى پردێ یە لە ئەنجامى كارێكى دیكەى تزویردا لەگەڵ دوو كەسی دیكە كە یەكیان ئاسایشى پارتی یەو دوەمیان ئاسایشى یەكێتى یە بە شەریكایەتى كردن لە گەل (لقمان عەبدولا ناسراو بە لوقە شەل) كە چەند مانگیكە لە لایەن مجلس بلدی پردىوە كراوەتە موختار، هەرچەند لە رووى قانونیوە ئەوە موخالفەو نابێ، پێشتریش لە سایتەكاانى ئەنتەرنیتدا برادەریكى دیكە زۆر لایەنى قۆلبرى ئەو لوقمانەی ئاشكرا كرد. ئەمانە هەر سێ كیان هەستاون بە تزویر كردنى پارچە زەوی كابرایەك و بە مەبلەغە پارەیەكى باش بە كابرایەك فرۆشتویانە. ئیستا وەك ئەڵێن ئەو لوقمانە شەلە ئیلقا قەبزى هەیە و حاكمى شارەكە فرمانى گرتنى بۆ دەركردووە، بەس وەك ئەلین خۆى شارۆدتەوەو لە حەوڵى ئەوەدا یە لە رێگەى پارتێوە چونكە كەسێكى سەربە پارتیە لە هەولێر محاوەلەى بۆ بكەن و ئەم قۆلبریەشى بۆ كەجوپینە بكەن.
هەقى خۆشمانە وەك پردەیەك لێرەوە رو لە حزبی یەكیتى و پارتى بكەین و بڵێین تۆ خوێنى شەهیدەكانمان بەسە، ئەو قۆڵبڕو پاشەڵ پیسانەى پردى لە مجلس بلدی و ناحیە و دائەرەكانى دیكە دەربكەنو خەلكى دیكەى خاون شەهادە لە جیگەیان دابنین.
لە زانیارى دیكە ئاكادارتان ئەكەمەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە