ئەنجومەنی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە سوید راگەیەندرا
Sunday, 15/05/2011, 12:00
بەئامادەبونی نیونەرانی سەرجەم ئەنجومەنەکانی ووڵاتی سوید (ستوکهوڵم ، یۆتۆبوری ، مالمۆ ، ئۆربرۆ ، ئۆپسالا، بۆرۆس ، ترولهیتان ، ئودیڤاڵا) رۆژی شەممە ١٤/٥/٢٠١١ لەشاری(ئۆدیڤاڵا) کۆبونەوەیهک ئەنجامدرا.
بەمەبەستی تاوتوێکردنی ڕەوشی ئێستای کوردستان و ڕوداوەکانی ئەم دواییە و چونێتی خۆ رێکخستنی و چالاك کردن و باشتر کردنی ڕەوەندی کوردی و گۆڕانخوازان لە ووڵاتی سوید ، کە شایانی ئاستی ڕوداوەکانی ناوەوەی کوردستان بێت،بەرامبەر بەو پێشێلکاریانه‌ی دەرهەق به سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌کانی کوردستان دەکرێت کۆبونه‌وه‌یه‌ک له نێوان سه‌رجه‌م ئه‌نجومه‌نه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له وڵاتی سوید به‌ڕێوه چوو.
ئامادەبوان بە هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتی ،به ئازادانە و شارستانیانە له گفتوگۆیه‌کی(7) کاتژمێری‌دا،به ڕخنەو پێشنیاری گرنگ کۆبونەوەکەیان دەوڵەمەند کرد ، کە دەرئەنجام ، وەکو پێویستییه‌کی هەنوکەیی بۆ هەماهەنگی بەینی ئەنجومەنەکان لە سەرانسەری وڵاتی سوید لەم قوناغەو بۆ ئایندە ، دوای بڕیاردان لە چونێتی ڕاپەڕاندنی کار‌و چالاکییەکان (ئەنجومەنی گشتی بزوتنەوەی گۆران لە وڵاتی سوید) دامەزرێندرا ،
دوا ته‌وه‌ری کۆبونهوهک ته‌رخانکرا بو ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی که ڕۆژنامه‌نوسان و چالاکوانانی مه‌ده‌نی و هه‌ڵسوڕاوانی ئۆپۆزیسیۆن له‌م بارودۆخه ئه‌منیه سه‌پێنراوه‌دا ڕوبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه له سایه‌ی هه‌ردوو پارتی حوکمڕان که ئه‌وانیش (یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان)
شایانی باسه هه‌ڵوێسته‌یه‌کی جدی به‌پێویست زانرا سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌کانی وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌رانبه‌ر ڕۆژنامه‌نوس (ئه‌حمه‌د میره) ئیدانه‌کراو به‌زه‌نگێکی خه‌ته‌ر له‌قه‌ڵه‌مدرا،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڕیار درا سه‌رجه‌م لایهنو ده‌زگا پهیوهندیدارهکهن له وڵاتی سوید سه‌باره‌ت به‌م هه‌ڕه‌شانه ئاگادر بکرێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست