پیوکه‌ی میدیا‌و په‌یام نێره که ی دووا تیرتان بهاویژن !!!!
Wednesday, 24/03/2010, 12:00
به‌وه‌ی که پیشه‌ت هه‌ر ته‌قریر نوسین بووه‌و پاره‌که‌شی نفت به‌عومله سه‌عبه وه‌رده‌گریت ، له‌پاشقولگرتندا ده‌ستێکی باڵات هه‌یه‌و ، له‌سه‌ر مێزیش پێش مه‌ست بوون شانازی به‌هاوڕێیه‌تی ئه‌وکه‌سانه‌وه ئه‌که‌یت که پارتی و گۆڕانن ، به‌ڵام هه‌ر که دووای چه‌ند پێکێک نوش کردن ده‌که‌ویته هه‌ڵڕشتنی نهێنیه‌کانی ینک وئه‌و حیزبه‌ی که سه‌رۆکه‌که‌ی له‌سێداره دراوه خۆت ووته‌نی ، ئه‌وه خۆت بوویت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ک موعاشه‌که‌ت له‌لایه‌ن یه‌کێتیه‌وه بڕڕابوو ، ئه‌وهه‌موو جنێوه ناشرینه‌ت بۆ سه‌رکرده‌کانت ده‌نارد ، هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی که به‌پاڕانه‌وه ده‌چیته سه‌رمێزه‌کانیان وهه‌تا سڵاوێکت وه‌ڵام ئه‌ده‌نه‌وه ده‌ی نابیستیت ئه‌وان هه‌موویان شاهیدی ماستاو چێ تێکه‌تن.
به‌هه‌ر حاڵ ، ئاگامان لێته به‌بزه‌ی چاو تیله له‌براده‌رانی گۆڕان ئه‌که‌یت گوایه براده‌رن وله‌سه‌رمێز پێکه‌وه دائه‌نیشن ، هه‌ر که ئه‌گه‌یته ماڵه‌وه‌له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت دائه‌نیشت ئه‌بیت به ته‌قریر نوس وبوختان ئه‌هۆنیته‌وه.
ئه‌وه ئه‌ودرۆ شاخداره‌ی سه‌باره‌ت هه‌ڵبژاردنه‌کان که گۆیا له میونشن گۆڕانخوازان له‌که‌سێکی یه‌کێتیان داوه وله‌کلینیک خه‌وانویانه ، به‌مه‌زاجی خۆمان بێ وه‌ڵام هێشتمانه‌وه ئه‌گینا وه‌ک هه‌میشه که‌به‌درۆ ده‌خرێته‌وه ده‌مانکرد ،ووتمان گوناهه بائه‌و هه‌شتا دۆلاره‌ش وه‌رگرێ ، هه‌ر بۆ خۆمانی ده‌داته دانیشتن ،وه‌نه‌بێت ئێمه‌و ئه‌وانیش نه‌زانین بۆ پاره‌ی ئه‌ومێزانه‌ت پێئه‌ده‌ین، نازانم زه‌مانی تۆ (ووشه‌ی بڵق) له‌سلێمانی هه‌بوو یان ئه‌وکات تۆ له‌به‌غا له‌گه‌ڵ خاڵتا بوویت .
بڵق ..که‌دێته سه‌رمێزه‌که‌مان تۆ هه‌م چه‌ره‌سیت هه‌م کۆنتۆکه‌مانیت ئه‌گینا هیچ شتێک نیه ڕێبدات خه‌ڵکی له‌سه‌ر مێزی ئێمه بتبینێت.
ئه‌م دوواییه گوایا تیرێکت وه‌شاندووه و به‌ته‌وسه‌وه له‌گه‌ڵ گۆڕانته‌و ئه‌م شه‌کره‌ت وه‌راندووه.
ئه‌ڵمانیا..له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌کاندا دوو کورد پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستده‌هێنن
عێراق (کوردستان)، ئێران، كۆنگۆ، کامیرۆن، پاکستان، تورکمانستان، ئه‌مریکا، ئه‌فریقا.
* له‌م گروپه‌دا جگه‌له نه‌ته‌وه‌کانی تر، ٥ کورد خۆیان کاندیدکرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی ٢ کورسی ته‌رخانکراوی ئاسیا که ئه‌مانه بوون:
١- داناکه‌ریم ره‌حیم ٢- شلێر عه‌باس محه‌مه‌د ٣- ئه‌یوب حه‌سه‌ن مه‌عروف٤- ده‌ریا سه‌لاحه‌دین حه‌سه‌ن ٥- سلێمان محه‌مه‌د سه‌لیم.
دوای ژماردن و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان، دانا که‌ریم ره‌حیم هه‌مه‌وه‌ندی ٣٥٨ و شلێر عه‌باس محه‌مه‌د ٣٢٨ ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌م دوو کاندیده له‌سه‌ر ئاستی ئاسیا ده‌رچوون و ئه‌و دوو کورسییه ته‌رخانکراوه‌ی ئاسیایان به‌ده‌ستهێنا و بوونه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی بیانی شاره‌وانییه‌کانی نۆرنبێرگ
پێویسته بوترێت ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆ ئه‌زمونی کوردانی هه‌نده‌ران گرنگ و پڕ بایه‌خه و ده‌کرێت له داهاتوودا کاری جدی له‌سه‌ر بکرێت و ئه‌و جۆره به‌شداریکرنه بچێته ئاستی به‌رزترو پێشکه‌وتووتره‌وه، ئه‌زمونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی بیانی شاره‌وانییه‌کانی ئه‌مجاره ده‌کرا لای کوردستانییانه‌وه باشتر به هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتیه‌وه خۆی بۆ ئاماده بكرایه، نه‌ک په‌رش و بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان له ده‌ریشه‌وه، ئه‌گه‌رچی به پشتگیری کوردستانیان دواجار دوو کاندیدی سه‌رکه‌وتوو دوو کورسییان بۆ ده‌نگی ره‌وه‌ندی کوردی به‌ده‌ستهێنا، بواریشی تیانه‌بوو تا تۆمه‌تی ته‌زویریان بۆ دروستبکرێت و لێره‌ش دوو کوردی که‌رکوک سه‌رکه‌وتن....!!
ئاخر بــڵــق له‌دوو شتی واوه هاتووه ، ئه‌ته‌وێت بڵێی خه‌تای کاندیده‌که‌ی گۆڕانه که ده‌نگه‌کان په‌رش وبڵاو بوون، ئه‌ته‌وێت ئه‌و کاندیدانه‌ی که له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌رچوون بیانخه‌یته خانه‌ی یه‌کێتیه‌وه‌و خۆت و چه‌ند که‌سێکی وه‌ک خۆت عه‌رزه‌ی ڕوکنی پێوه‌رگرن، درۆ بکه به‌ڵام به‌ناوی مردووه‌وه بیکه چونکه نای بینیته‌وه، به‌ڵام تۆ هه‌میشه له‌به‌رچاوی ئه‌و خه‌ڵکانه‌یت که‌درۆیان به‌ده‌مه‌وه ئه‌که‌یت.
ئه‌رێ عه‌یب ها ، ببوره تۆ عه‌یبه نازانیت ویستم بڵێم عه‌یب ناکه‌یت.
باشه ئه‌رێ دانا ، نا ئه‌ویش نابیت ، ئه‌رێ ،هیچ بابه هیچ ،،،، کوره هه‌رخۆت به‌خۆت بیت و به‌س .
/نۆرنبێگ
xapa tarusa ([email protected])
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست