کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌زانن به‌هرۆز گه‌ڵاڵى بۆچى هاتبوو بۆ ڕانیه‌!!!؟؟؟

Thursday, 25/06/2009, 12:00


خویَنه‌رانى خۆشه‌ویست هه‌روه‌ك به‌ڵیَنم پیَدابوون ئه‌گه‌ر به‌هرۆز گه‌ڵاڵى وه‌ڵامى ئه‌و پرسیارانه‌ى منى دایه‌وه‌، كه‌دویَنێ له‌ڕیَگه‌ى سایتى ئازیز و خۆشه‌ویستى كوردستان پۆست بۆم نارد من بیَده‌نگ ده‌بم. به‌ڵام ئه‌م زاته‌ ناموباره‌كه‌ ده‌زانیَت. بۆچى هاتبوه‌ ناوچه‌كه‌ هیچى باشى پیَنه‌بوو، بۆیه‌ من به‌ناچاربووم و به‌پیَویستم زانى ئه‌م زانیاریانه‌تان بۆ بخه‌مه‌ ڕوو ئه‌گه‌رچى تائیَستا ته‌واوى پلانه‌كه‌ش ئاشكرا نه‌بوو.ه‌ به‌ڵام باخویَنه‌رانى خۆشه‌ویستى سایتى كوردستان پۆست له‌چاوه‌ڕوانیدا نه‌میَننه‌وه‌ ئه‌م زانیاریانه‌تان بۆ ده‌خه‌مه‌ ڕوو:...
خویَنه‌رانى خۆشه‌ویشت:
ئیَستا هه‌ڵمه‌تى پڕوپاگه‌نده‌ و درۆكردن بۆ لیستى كه‌ره‌ دیَزه‌ ده‌ستى پیَكردووه‌ پیاوه‌ په‌مه‌ییه‌كه‌ هاتۆته‌ ڕانیه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌م نیَوه‌نده‌شدا كاك گه‌ڵاڵى ده‌یه‌ویَت سود له‌م هه‌ل و ده‌رفه‌تانه‌ وه‌ربگریَت به‌ناوى سه‌ردان هاته‌ ناوچه‌كه‌ به‌ڵام وه‌كو له‌كاریكاتیَره‌كه‌ى كوردستان پۆستدا هاتووه‌ به‌رپرسانى یه‌كیَتى هه‌ر خۆیان ڕابوه‌شیَنن ژه‌هریان لیَده‌چۆڕیَته‌وه‌ به‌هرۆز گه‌ڵاڵیش یه‌كیَكه‌ له‌م به‌رپرسانه‌ى كه‌به‌به‌رده‌وامى له‌دژى گه‌ریلاكان ژه‌هر ده‌ڕیَژیَت سه‌ردانى ئیمجاره‌شى كۆبونه‌وه‌ بوو له‌گه‌ڵ به‌ڕیَوه‌به‌رى ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر و قایمقایمى قه‌ڵادزێ به‌پیَى كۆتا زانیارى كه‌گه‌یشتۆته‌ ده‌ستى به‌نده‌ى دڵسۆزتان گه‌ڵاڵى وه‌فدیَكى میتى توركى و موسادى ئیسرائیلى له‌گه‌ڵ دابووه‌ و داوایان له‌م دوو به‌رپرسه‌ كردووه‌ ته‌واوى هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ چاندنى چه‌ند كه‌سیَك له‌ناوچه‌ى قه‌ندیل به‌مه‌به‌ستى دیاریكردنى شویَنى گه‌ریلا و به‌رپرسه‌كانیان له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌ردوو به‌رپرس به‌ڵیَنیان داوه‌ ته‌واوى هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ وه‌فدى ناوبراویش به‌ڵیَنیان به‌به‌ڕیَوه‌به‌رى ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر و قایمقایمى قه‌ڵادزێ داوه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌یاندا ده‌عوه‌تیان بكه‌ن بۆ ئه‌سته‌مبوڵ بیان به‌ن بۆ خۆشترین ئۆتیَلى گه‌شتیارى بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند كاتیَكى خۆش له‌ویَدا به‌سه‌رببه‌ن
خویَنه‌رانى خۆشه‌ویست بڕیار نه‌بوو به‌مزوانه‌ ئه‌م پلانه‌ ئاشكرا بكه‌م به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌هرۆز گه‌ڵاڵى به‌په‌له‌ وه‌ڵامى نه‌دایه‌وه‌ ناچاربووم ئه‌م زانیاریانه‌ بڵاوبكه‌مه‌وه‌ چونكه‌ گڵاوترین پلان له‌خۆ ده‌گرن له‌دژىپارتی کرێکارانی کوردستان.
خویَنه‌رى ئازیز: پلانه‌كه‌ ماویه‌تى.....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە