قائیمقامى رانیەش پشكى (19) دەفتەر دۆلارەكەى بەركەوتووە
Wednesday, 29/12/2010, 12:00
بۆكردنەوەى هیڵى رایبَەر نێت كەهێڵیكى ئینتەر نێتە ئیستا لەشارەكانى هەولێرو سلێمانى كاردەكات بۆكردنەوەى لەشارى رانیە 19 دەفتەر دۆلار دەدرێت بە چەند بەرپرسَیك و لایەنێك كە جگە لە جیهەتى حكومەت قائیمقامى قەزاى رانیە وەك ئەو بەرتیلانەى لە كارگەكەى بلۆكەكانى حاجیاوا وەرى گرتەوە لە كردنەوەى ئەم هیڵەش 6 دەفتەر دۆلارى وەرگرتەوە ، بەڵگەش بۆ ئەم مەبەستە گەرانەوەیە بۆگرێبەستكەى ئەم هێلە كە رەنگە خەڵك هەیە لە نێو پشكە زیاترئاگاداربن ، ئەم پیاوە كە زۆر خەز بە خۆدەرخستن دەكات و بەردەوام كارى ماستاوە بۆبەرپرسانى (ى.ن.ك) كە دیارترینیان خۆ هەڵبژاردن بوو بۆكۆنگرە شكست خواردەكەى (ى.ن.ك) تاكو لە پۆستەكەى خۆى بمێینتەوە ، قائیمقامى رانیە كە بە ئەشرەف بەگ ناسراوە لەرانیە ، نەى توانیوە تۆزێك ئاوڕ لەگەرەك نشینە هەژارەكانى رانیە بدات ، جگە لە قیرتاوكردنى كۆڵانە دەوڵەندو بەرپرسەنشیەنەكان نەى توانیوە هیچ كارێك بۆشارى رانیە بكات، كە خەڵكى رانیەش خۆى بەرپرسە لە م گەندەڵییانە چونكە دەتوانن راپەرن لەو مشە خۆرە، زۆر بەداخەوە بەرێوەبەرى بەرێوەبەرایەتیەكانى ئەم شارەش زۆر گەمژانە بە تەلەفۆنێك بەدواى دەكەون بۆسەردانەكان كە زۆربەیان لەبەرێوەبەرى بەرێوەبەرایتین و لە روى ئیدارى یەوە لە گەورەترن بۆیە پێویستە ئەوەندە حیساب بۆئەشرەفى رانیە نەكەن، لە كۆتایدا پێویسته سنورێك بۆكارەكانى قائیمقامى قەزاى رانیە دابنرێ و بەدواداچون بۆكارە دزێوەكانى بكەن كە دیارترینیان پشك وەرگرتنە لە كارگەكانى بلۆك لە حاجیاواو وەرگرتنى 6 دەفتەر دۆلار وەك بەرتیل بۆكردنەوەى هیلى رێبەر نێت.هیوادارم كارێك بكەن ئەوپیاوا وابكات لەمەو دوا گوێ لە خەڵكى هەژاروزەحمەت كێش بگرێت نەك بەرپرس و ئاغایەكان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست