(سه‌رۆک) هێمای شانازی یه!
Friday, 11/09/2009, 12:00
(سه‌رۆک(هێمای شانازی یه!
07/09/2009
شێواو
[email protected] (له‌دێر زه‌مانه‌وه وه‌ها باوه، که کورد به‌ئه‌مه‌کناس و به‌وه‌فا ناسراوه. هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌گێڕنه‌وه گوایه کۆمه‌ڵێک دز به‌نیازی تاڵانکردن سه‌ر به‌ماڵێکدا ده‌که‌ن و ئه‌و شته‌ی که مه‌به‌ستیانه ئاماده‌ی ده‌که‌ن بۆ بردن. به‌ڵام یه‌کێک له دزه‌کان که برسیه‌تیی هێرشی بۆ دێنێت، پارچه‌یه‌ک نان ده‌خوات. هاوڕێ دزه‌کانیش که هه‌ستیان پێ‌کرد، وتیان: له‌به‌ر ئه‌وه نمه‌کی ئه‌وماڵه‌مانکرد، نابێ خیانه‌ت به‌و ماڵه بکه‌ین.
به‌ڕای من هه‌ر ئه‌و وه‌فا داریه‌شه که خه‌ڵکی کوردستانی ڕۆژ هه‌ڵاتی والێکردووه که شانازی به وشه‌ی (سه‌رۆکه‌وه) بکه‌ن. چونکه (سه‌رۆک) نمه‌کی کردون و ئه‌وانیش باش ده‌زانن که خیانه‌تیان پێناکا!!!!!!!
به‌تایبه‌تی خه‌ڵکی شاری (شنۆ) یه، مافی خۆیانه که‌زیاتر شانازی به‌و نێوه بکه‌ن و کوڕه‌کانیان ناو بنێن (سه‌رۆک)، چونکه له‌کاتی به خاک سپاردنی خوا لێخۆش‌بوو (مه‌لا موسته‌فای بارزانی) دا له شاری (شنۆ)، به‌ڕێز (کاک مه‌سعود بارزانی)، له‌به‌رامبه‌ر ڕێزدانان و په‌رۆشی خه‌ڵکه‌که‌دا وتی: من ئه‌گه‌ر به‌کوشتن چاکه‌ی ئێوه بده‌مه‌وه، ئه‌گینا هه‌رگیز ناتوانم.
له‌ئه‌نجامدا هه‌ر وه‌ک پیشه‌ی سروشتی خۆیان، که‌وتنه بڕوبیانوو دروستکردن بۆ ئه‌وه‌ی به‌کرده‌وه چاکه‌که بده‌نه‌وه! هه‌روه‌ک ئاشکرایه، دوای ماوه‌یه‌ک شانبه‌شانی سوپای پاسداران و هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌ک‌انی کۆماری ئیسلامی، که‌وتنه گیانی خه‌ڵکی بێتاوانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات و شه‌لم کوێرم که‌س نابوێرم، ده‌ستیان له هیچ شتێک نه‌پاراست!....
هه‌ر ئه‌وکاته‌شبوو که هێزه شۆڕشگێڕه‌کانیان ڕاونا، که به‌داخه‌وه ئێستاش ئه‌و زامه ساڕ‌ێژ نه‌بۆته‌وه و نیشانه‌ی ئه‌و ناوه پیرۆزه، (سه‌رۆک) به‌ڕوخساری کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌ر ماوه!..
(سه‌رۆک/ی) چکۆڵه ڕوو له‌به‌ڕێز (سه‌رۆکی) هه‌رێم ده‌کاو ده‌ڵێ: من باوکم له‌خۆشه‌ویستی (سه‌رۆکی باوکت) ناوی لێمناوه (سه‌رۆک)! دیاره باوکی (سه‌رۆکی چکۆڵه) ئه‌وه‌شی له‌بیر چۆته‌وه که به‌ده‌ستووری خوالێخۆشبوو سه‌رۆکی گه‌وره کۆمه‌ڵێک شۆڕشگێڕ، که له‌ناویندا (مراد شیرێژ) به‌دیده‌کرا، ڕاده‌ستی (شای) ئێران کرانه‌وه و بۆ چاو ترساندنی خه‌ڵکی هه‌ژارو بێبه‌ش له هه‌موو ئازادییه‌ک، به‌شه‌هید کراوی و شێوێنراوی به‌کوچه‌و کۆڵانه‌کانی شار‌و گونده‌کانی کوردستاندا ڕاده‌کێشده‌کران و بێ‌ڕێزیان پێده‌کرا!
به‌بێ گومان ئه‌وه‌ش هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌مه‌کناسی که‌سانێک که جیاوازی له‌نێوان چاکه‌و خراپه‌دا، کوشتن و خه‌ڵاتکردندا ناکه‌ن و هه‌موو شته خراپه‌کان به‌باش وه‌سف ده‌که‌ن!!!!
بۆیه ده‌ڵێم: پێویسته له‌هه‌موو ماڵێکی شاری شنۆیه به‌گشتی، یه‌کێک له کوڕه‌کانیان ناو بنێن (سه‌رۆک) بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بادا نه‌وه‌کانی داهاتوو، چاکه‌و دڵسۆزی (سه‌رۆکه‌کانیان) له‌بیر بچێته‌وه!!!!! سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان وڵامی سه‌رۆکه بچکۆڵه‌که‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌داته‌وه
[email protected] نامه‌ی مناڵێکی کورد بۆ سه‌رۆک بارزانی 2009 08 14 - 14:46
کاکه سه‌رۆک گیان سڵاو
ئه‌من ناوم سه‌رۆکه. خه‌ڵکی شاری شنۆم، به‌ڵام ماڵمان له فینله‌ندایه. تازه بومه‌ته حه‌وت ساڵ. جاران هه‌ر له بابم ده‌پرسی بۆ چی ناوی من سه‌رۆکه، سه‌رۆک یانی چی؟ بابم ده‌یگوت به خاتری ناوی سه‌رۆک بارزانی، تۆی نه‌ده‌گوت ها سه‌رۆکه‌که‌ی دیکه‌ی ده‌گوت ئه‌وی له تۆ گه‌وره‌تره، ئه‌من ئه‌ویش ده‌ناسم، له تی‌ڤی دا دیتومه.
ئه‌و رۆژانه که وێنه‌که‌ی تۆ له هه‌مو کاناله‌کان هه‌بو، له بابم پرسی بۆچی وایه، گوتی: قه‌راره دیسان خه‌ڵک بیکه‌ن به پرێزیدێنتی کوردستان. ئێستا ده‌زانم تۆ پرێزیدێنتی کوردستانی. کوردستانیش وڵاتی منه، قه‌ی ناکا ماڵتان له هه‌ولێره، بابم ده‌ڵێی ئه‌مه‌ش ده‌توانین ماڵمان له هه‌ولێر بێ، ده‌زانم ئێوه‌ش ماڵتان له شنۆ هه‌یه. پێم خۆش بو ماڵمان له هه‌ولێر بێ، جا پۆلیسی کوردیش ده‌بینم و قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌م، هیچ لێی نا‌ترسێم، ئاخر له تورکیا پۆلیس له به‌ر ناوی من بابم‌ی ئازار ده‌دا، نازانم بۆ؟ ئه‌وان زۆر خه‌ته‌ر بون ، تۆ نه‌ت دیون. به‌ڵام ئێستا نا‌ترسێم چونکه پرێزیدێنتی مان هه‌یه. بابم ده‌ڵێ تۆ له که‌س ناترسێی.
کاکه سه‌رۆک، بابم هه‌مو رۆژێ له گه‌ڵم شه‌ڕ ده‌کات. له تورکیاش نه‌یده‌هێشت چاو له کاناڵی تورکی بکه‌م و لێره‌ش ناهێڵی چاو له کاناڵی عه‌ره‌بی بکه‌م، هه‌ر ده‌ڵێی کوردی کوردی، ده‌ڵێی عه‌یبه ناوت سه‌رۆک بێ و کوردی باش نه‌زانی. به‌ڵام کوردی که‌مێ ده‌زانم ئێستا له کار‌تونی شڕێک جوان حاڵی ده‌بم.به‌ڵام خه‌تای من نیه، من له‌و شاره ره‌فیقی کوردم نیه، بابم ده‌ڵێی من زمانی کوردی له کارتۆنی کوردی فێر بوومه. کاناڵی کوردیش هه‌مو ڕۆژێ سه‌عاتێک کارتۆنی کوردی نیشان ده‌دا، به‌ڵام کاناڵه کانی دیکه له به‌یانی را تا ئێوارێ هه‌ر کارتۆنیان هه‌یه.
هه‌ر به بابم ده‌ڵێم بۆ کاناڵی وامان نیه ده‌ڵێی ده‌بێ به تۆ بڵێم بابم به قسه‌ی من ناکات، بۆیه منیش نامه‌ی بۆ تو ده‌نوسم ئاخر من و زاگرۆس کوردی باش نازانین، زاگرۆس هه‌ر ده‌زانێ بڵێی" پاس" یانی سپاس. ئه‌و چوکه‌یه و لیره له دایک بووه تازه بۆته سێ ساڵ، ئاها شتێکی دیکه‌ش ده‌زانێ، ده‌زانێ بڵێی" من جیاوازم" ئه‌ویش له تی‌ڤی فێر بووه.
ئه‌گه‌ر جوابی نامه‌که‌م نه‌ده‌یه‌وه بۆخۆم دێمه ماڵتان. هه‌ر پێت ده‌ڵێم هه‌ر پێت ده‌ڵیم. بابم ده‌زانی ماڵتان له کوێیه، بۆخۆم دێم بزانم کوڕی چوکه‌شت هه‌یه؟
تێبینی: ئه‌م نوسراوه‌یه له زمانی کوره‌که‌م نوسراوه هه‌ر بۆیه هه‌وڵم داوه زۆر گۆڕانکاری تێدا نه‌که‌م، ته‌نانه‌ت بیرۆکه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌ش هی سه‌رۆکه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی تر.
له گه‌ڵ ڕێزم بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
باوکی زاگرۆس و سه‌رۆک12.08.2009 فینله‌ندا
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان وڵامی سه‌رۆکه بچکۆڵه‌که‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌داته‌وه
2009 09 03 - 15:27
بۆرۆژهه‌ڵات - ناوه‌ندی هه‌واڵ: به دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی نامه‌یه‌یه‌کی سه‌رئاوه‌ڵای مناڵێکی کوردی رۆژهه‌ڵات و ئاواره‌ی هه‌نده‌ران له بۆرۆژهه‌ڵات دا، که له‌ودا رووی له سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کردبوو، مه‌سعوود بارزانی به نامه‌یه‌ک وڵامی دایه‌وه.
ئه‌گه‌رچی له وڵامه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان دا ئاماژه‌یه‌ک به داواکه‌ی ئه‌و مناڵه کورده نه‌کراوه به‌ڵام تێیدا سه‌رۆکی بچکۆڵه له لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆ باشووری کوردستان بانگهێشت کراوه.
سه‌رۆک ئیبراهیمی، خه‌ڵکی شاری شنۆ و نیشته‌جێی وڵاتی فینلاند له نامه‌که‌یدا داوای کردبوو تا کاناڵێکی ته‌له‌ڤزیۆنیی کوردی تایبه‌ت به مناڵانی کورد دابمه‌زرێ.
ده‌قی وڵامی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان:
سپاسنامه‌ی باوکی سه‌رۆک بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
بۆ باوکی به‌ڕێزمان سه‌رۆک مه‌سعوود بارزانی
سڵاو!
سڵاوێک به گه‌رمی هه‌ستی ئه‌و کوردانه‌ی له دووره‌وڵاتی‌دا تاسه‌ی دیتنی زێد و نیشتمانیان له دڵدایه.
سه‌رۆکی به‌ڕێز! نازانم چۆن له به‌رانبه‌ر جه‌نابتدا هه‌ستی خۆم سه‌باره‌ت به هاوسۆزی و وه‌ڵام‌دانه‌وه‌ی نامه‌ی "سه‌رۆک"ی کوڕم، دربڕم. وه‌ک هه‌موو کوردێکی ده‌ربه‌ده‌ر دڵم پڕه له قسه وهاوار، به‌ڵام به پێویستی نازانم له به‌رانبه‌ر که‌سێکدا باس له زوڵم و زۆری و ده‌ربه‌ده‌ری و ته‌نگه‌ژه‌ی ژیانی کوردایه‌تی بکه‌م که خۆی مه‌زهه‌ر و نموونه‌ی ده‌ربه‌ده‌ری و ماڵ به‌کۆڵی و مه‌ینه‌ت‌چێژی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه.
سه‌رۆکی خۆشه‌ویستی هه‌موو لایه‌ک!
سوپاست ده‌که‌م که له‌وپه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتداریدا نه‌ک هه‌ر نامه‌ی منداڵانی کورد ده‌خوێنیه‌وه، به‌ڵکوو وه‌ڵامیشیان ده‌ده‌یه‌وه. بێگومان هاتنه‌دی ئاواتی ئه‌و منداڵه خزمه‌تێکه به هه‌زاران مناڵی کورد له تاراوگه و داهاتوی گه‌له‌که‌مان.
سه‌ربه‌رزم که وه‌ک باوکی زاگرۆس و سه‌رۆک له گه‌ڵ منداڵه‌کانم که به‌تاسه‌ی دیتنی کوردستان و سه‌رۆکی کوردستانن، به زیاره‌تی جه‌نابت و پایته‌ختی ئازاد کراوی پارچه‌یه‌ک له نیشتمانه‌که‌مان شاد بینه‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر خوا یار بێت.
له گه‌ڵ رێز‌ی بێ پایانم
مام کوردنیژاد ئیبڕاهیمی
باوکی زاگرۆس و سه‌رۆک
03.09.2009 فینله‌ندا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست