به‌كارهێنانی ئاو وه‌ك كارتی فشار بۆ سه‌ر حكومه‌تی به‌غداد
Thursday, 27/02/2014, 12:00
دیاره له‌ماوه‌یه‌دا به‌هۆی ئه‌و ناكۆكیانه‌ی كه كه‌وتووه‌ته نێوان هه‌رێم و به‌غداده‌وه له‌سه‌ر نه‌وت چۆنیه‌تی فرۆشتنی و گه‌راندنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه بۆ بغداد ناكۆكیه‌كی توند كه‌وتووه‌ته نێوان هه‌رێم و به‌غداده‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تی بغداد ناردنی به‌شه موچه‌ی هه‌رێمی وه‌ك كاتی فشار به‌كار هێناوه بۆ سه‌ر هه‌رێم تا كو ناچاری بكات بۆ فرۆشتنی نه‌وت بگه‌ڕێته‌وه بۆ بغداد ئه‌م ناكۆكیه‌ش بووه‌ته هۆی قه‌یرانێكی گه‌وره له هه‌رێم ئه‌ویش به نه‌مانی پاره له بانكه‌كانداو نه‌دانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، له‌سه‌روبه‌ندی هه‌موو ئه‌م كێشانه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌سته‌وسانه‌و هیچ ڕێگه‌یه‌كی نه‌گرتووه‌ته به‌ر له كاتێكدا ده‌توانرا فشارێكی توند بخاته سه‌ر حكومه‌تی بغداد ئه‌ویش له رێگه‌ی داخستنی به‌ست و به‌نداوه‌كانی هه‌رێم كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئاوی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه، پێشتر له زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی هه‌رێم چه‌ندین توێژینه‌وه كراوه سه‌باره‌ت به‌گرنگی ئاو به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك هه‌میشه هیچ بایه‌خێكی به‌و توێژینه‌وانه نه‌داوه، كه ده‌كرا له ڕێگه‌ی ئه‌م توێژینه‌وانه‌وه بایه‌خی هه‌رێمی كوردستان زۆر زیاتر بكرێت، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی دروست كردنی به‌ست و به‌نداو له سه‌ر ڕووباره‌كان كه ده‌كرا له چه‌ندین ڕووه‌وه سودی لێ ببینرێت و بكرێت به سه‌به‌ته‌یه‌ك بۆ عێراق ئابووری خۆی پێ به‌هێز بكات، له‌هه‌مان كاتدا بایه‌خی سیاسیشی كه‌م نیه كه ده‌توانرا وه‌ك كارتێكی فشار به‌كار بهێنرێت له‌سه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ند له كاتێكدا توشی گرفتێك هات له‌گه‌ڵ بغداد، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی داخستنی به‌نداوه‌كانه‌وه ده‌توانرا حكومه‌تی بغداد بووه‌ستێنت وسنوریك بۆ هه‌ره‌شه‌كانی دابنیت، نممونه‌ش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌گه‌ر سه‌یری توركیا بكه‌ین ده‌بینین هه‌ستاوه به دروست كردنی پرۆژه‌ی گاپ كه خۆی له (22) به‌نداودا ئه‌بینێته‌وه كه ملێۆنان دۆلاری بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له دوارۆژدا ببێه گه‌وره‌ترین وڵاتی عه‌مباری ئاوی دوور نی یه ئه‌و ئاوه به‌كار بهێنێت دژ به عێراق به‌رامبه‌ر به نه‌وت پێی بفرۆشێت، ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه بوترێت ئه‌وه‌یه ئایا حكومه‌تی هه‌رێم تاكه‌ی ئه‌یه‌وێ ئامرازێك بێت به ده‌ست حكه‌مه‌تی بغداده‌وه هه‌ر رۆژێك ئیشی پێی نه‌ما به‌شه بودجه‌ی ببڕێ و بیكات به ته‌سبیحی ده‌ستی خۆی، ئێسته‌ش دره‌نگی نه‌كردووه ده‌توانرێت گرنگیه‌كی زۆر به‌و مه‌به‌سته بدرێت، هه‌رێم خاوه‌نی بڕێكی زۆر سه‌رچاوه‌ی ئاویه ده‌توانرێت به شێوه‌یه‌كی زۆر تۆكمه سودی لێ ببینرێت چه‌ندین به‌ست و به‌نداو له‌سه‌ر رووباره‌كان دروست بكات و حكومه‌تی بغداد ناچار بكات نه‌توانێت گرفت بۆ هه‌رێم دروست بكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست