ده‌با خه‌ممان خه‌می خاک بێت
Monday, 21/03/2011, 12:00
بورهان مه‌جید
راگه‌یاندنه‌کانی ئه‌م ده‌سه‌لاته گه‌نده‌له ئاگام لێیه شه‌وی وا هه‌یه سێ تا جوار جار گۆرانی خه‌می خاک داده‌به‌زێنن ، من لێره‌وه به خه‌ڵکی کوردستان ده‌ڵێم ئه‌مانه تا سه‌ر ئێسقان درۆ ده‌که‌ن بۆیه من ده‌ڵێم له مه‌یدانی کوردایه‌تی چونکه ئه‌وه مه‌یدانه‌که‌یه و خه‌ڵک له خۆیه‌وه نایه‌ته سه‌ر جاده.
ئه‌وانه‌ی که به سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ڵده‌ده‌ن له ناز و نیعمه‌تێکی بێ شوماردان خه‌ڵکیش هه‌بوو بۆ چه‌ند دینارێک ده‌بوو به جاش چونکه پاره و سه‌روه‌ت و سامان زۆر گرنگه لای هه‌ندێک که‌س.
هه‌ندێک که‌سی هه‌رزه و بوده‌ڵه و ئه‌ڵقه له گوێیان هێنا و به جانتا پاره‌یان دانێ که بچنه تورکیا چی ده‌هێننه‌وه بیهێنن ته‌نیا گۆرانی کوردی نه‌بێت، بچنه میسر‌و وه‌ک چۆن کچه‌کانی کورد ئه‌نفالکران گۆرانی کوردی ئه‌نفال بکه‌ن که گه‌ڕاشه‌وه ده‌یکه‌ن به ڕاوێژکاری هونه‌ری کوردی که کردیشیان.
ئه‌مانه راست ناکه‌ن که ده‌ڵێن خه‌می خاکمانه چونکه ئه‌گه‌ر خه‌می خاکیانه بۆ هه‌ر خۆیان و بنه‌ماڵه‌که‌یان حوکمی ئه‌م ولاته بکه‌ن، ئه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه که‌سێکی تیا نیه چوار ڕۆژ سه‌رۆکی ئه‌م ولاته بێت یان خۆیان له هه‌موو شتێک به گه‌وره‌تر ده‌زانن.
خه‌می خاک
هۆنراوه‌ی ئیسماعیل خورماڵی
ئاواز و گوتنی بورهان مه‌جید
ده‌با خه‌ممان خه‌می خاک بێ و خه‌می خاکمان له‌سه‌ر چاو بێ
ده‌با گیانی به‌یه‌ک بوونمان وه‌کو سیبه‌ر له‌به‌ر چاو بێ
ده‌با خه‌ممان خه‌می خاک بێ و خه‌می خاکمان له‌سه‌ر چاو بێ
ده‌با گیانی به‌یه‌ک بوونمان وه‌کو سیبه‌ر له‌به‌ر چاو بێ
ده‌با هه‌مووان قه‌تارێک بین له کۆن ماڵی خۆشه‌ویستی
خاک په‌رست بین گوڵ په‌رست بین شیرنتر له خۆویستی
ده‌با دلی کوروکاڵمان به نیشتیمان ئاشت که‌ینه‌وه
ته‌می کیوی رامانی دڵ له ناو دڵیان بسرینه‌وه
ده‌با دلی کوروکاڵمان به نیشتیمان ئاشت که‌ینه‌وه
ته‌می کیوی رامانی دڵ له ناو دڵیان بسرینه‌وه......... بسرینه‌وه
ده‌با خه‌ممان خه‌می خاک بێ و خه‌می خاکمان له‌سه‌ر چاو بێ
ده‌با گیانی به‌یه‌ک بوونمان وه‌کو سیبه‌ر له‌به‌ر چاو بێ
ده‌با خه‌ممان خه‌می خاک بێ و خه‌می خاکمان له‌سه‌ر چاو بێ
ده‌با گیانی به‌یه‌ک بوونمان وه‌کو سیبه‌ر له‌به‌ر چاو بێ
ده‌با ده‌نگی بانگی بابان سابڵاخی شین به نویژ بێنێ
بزه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێره‌که‌م ماردینی ته‌ر به‌نور بێنێ
ده‌با ده‌نگی بانگی بابان سابڵاخی شین به نویژ بێنێ
بزه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێره‌که‌م ماردینی ته‌ر به‌نور بێنێ
ده‌با شیله‌و گه‌زۆی ئه‌شق برژێته وه دڵیدڵمان
ئه‌وینی خاک بگرێته‌وه په‌نجه‌ره‌ی دڵ وه‌کولاکا
ده‌با هه‌موان خاک په‌رست بین خاک به‌ئاودانه‌ده‌ینه‌وه
که لێمان رۆی به‌قه‌رنی تر به‌تۆزیبای ناگه‌ینه‌وه
ده‌با هه‌موان خاک په‌رست بین خاک به‌ئاودانه‌ده‌ینه‌وه
که لێمان رۆی به‌قه‌رنی تر به‌تۆزیبای ناگه‌ینه‌وه...... ناگه‌ینه‌وه
ده‌با خه‌ممان خه‌می خاک بێ و خه‌می خاکمان له‌سه‌ر چاو بێ
ده‌با گیانی به‌یه‌ک بوونمان وه‌کو سیبه‌ر له‌به‌ر چاو بێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست