توانیان تۆ شه‌هید بكه‌ن به‌لام گه‌ل له رێگای ناره‌زایه‌تیه‌كانیان بكوژانی تۆیان رسواكرد
Wednesday, 12/05/2010, 12:00
وه‌ك هه‌موومان ئاگادارین پێش چه‌ند رۆژێك هه‌والی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووسی لاو سه‌رده‌شت عوسمان هه‌مووانی هه‌ژاند، ئه‌مه‌ش بوو به خه‌مێكی گه‌وره بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی وایانده‌زانی زه‌مه‌نی تیرورو توقاندن له کوردستان به‌سه‌ر چووه، به‌راستی نازانم ئه‌م ئیداره گه‌نده‌له كه ده‌سه‌لاتی له كوردستان به‌ده‌سته، چی له كۆمه‌لانی خه‌لكی سته‌مدیده‌ی كوردستان ده‌وێت، ده‌بێت ئه‌م ئیداره كام دوارۆژ بۆ داهاتووی گه‌لی كوردستان زامین بكات. ئه‌م سه‌رۆكه‌ی كه له به‌رگێكی فێلاوی خۆی حه‌شارداوه، چه‌ندین ده‌ییه له رێگای په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ل ده‌وله‌ته داگیركه‌ره‌كانی كوردستان خۆی به‌سه‌ر به‌شێكی گه‌لی كوردستان سه‌پاندووه، ئێمه‌ی گوناحیش ئه‌وه‌نده ساویلكه‌ین كه زۆرجاران باوه‌رمان كردوه ئه‌م سه‌روكه ده‌یه‌وێت بزوتنه‌وه‌ی رزگاری نیشتمانی بگه‌ینێته قوناغی كوتای!!! به‌لام ئه‌مرۆ پسیارێك له مێشكی هه‌موومان دێت و ده‌چێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌بێت رۆژانه چه‌ندین نوسه‌ر و روشنفكری ئازادیخوازی ئه‌م گه‌له سته‌م دیده ژیانیان له مه‌ترسیدابێت!! تاكه‌ی نابێت ئه‌م راستیانه بدركێنین كه رۆژانه ئه‌م دوو زلهێزه نایانه‌وێت گوێ بیستی بن!!! گه‌نجێكی وه‌ك شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان كه له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی دابووه، له‌وانه‌یه شورشێكی گه‌وره‌ی له نیو گه‌نجاندا هه‌لگیرساندبایه‌و ژیانێكی ئاسوده‌تری بۆ سه‌دان گه‌نجی وه‌ك ئێمه زامینكردبایه و له رێگای نووسینه‌كانی میتودی ده‌سه‌لاتی خێله‌كی رسواكردبایه، كه ماوه‌یه‌كه له هه‌ولی ئه‌وه‌دان ئه‌م میتوده له رێگای تۆقاندن و تیرۆر به‌سه‌ر گه‌لی كوردستان به‌چه‌سپێنن.
له رێگای ئه‌م نوسینه داوا له خه‌لكی ئازادیخوازی كوردستان ده‌كه‌م، له‌و خه‌وه خۆشییه‌ی تێیدان به‌ئاگابێن و به تایبه‌تی گه‌نجان كه بناغه‌ی دوارۆژی ئه‌م ولاته‌ن، كه له هه‌موو قوناغه‌كان توێژێكی خوێنگه‌رم و شورشگێری گه‌له‌كه‌مان بوونه، له‌هه‌ولی ئه‌وه‌دابن كه بتوانن له رێگای خه‌بات و تێكوشانیان سنورێك بۆ هه‌لسوكه‌وتی ئه‌م كۆنه‌په‌رستانه دابنێن، كه خه‌ریكه هه‌ره‌شه له پاشه‌رۆژی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ن. ئه‌م كۆنه‌په‌رستانه به هه‌له تێگه‌یشتون گه‌ر وابزانن له رێگای تیرۆر و تۆقاندن رێگا له پێشكه‌وتن و ئازادی ده‌گرن. شه‌هیدی قه‌له‌م به دلنیایه‌وه ئێستا ده‌توانی له ئارامگای خۆتدا به ئیسراحه‌ت راكشێیت و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی تۆ هاویشتت نرخی گیانی پیروزی خۆت بوو، ئه‌مرۆ هه‌زاران لاوی كوردستان هانگاوه‌كانی تری ئه‌م كاروانه ته‌واو ده‌كه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست