سەید كاكە و زانیاریەكانى كوردستانپۆست
Saturday, 14/01/2012, 12:00
لە ماوەى پێشوودا پەیام نێرى كوردستان پۆست لە هەولێر بابەتێكى نووسى كە گوابە نوێنەرى بارزانى سەید كاكەى پاداشت كرد ئەوەیان كورێكى سەید كاكە وەڵامى دایەوە بەڵام پەیام نێرى هەولێرتان وەڵامێكى پر لە هەڵەى سەروان سەید كاكەى داوە لێرەدا هەڵەكانتان بۆ راست دەكەمەوە
بەرێزت دەڵێى سەیدكاكە داواى كردووە بارزان بكرێتە قایمقامى دەشتى هەولێر ! بەرێزم بارزان سەیدكاكە زیاتر لە سىَ مانگە بریارى دەرچووە ببێت بە قایمقامى دەشتى هەولێر دەتوانى بە دوواداچوون بكەیت و بگەیتە ئەم راستیە روونە ,رۆزێكیش نەمان بیست بارزان سەیدكاكە وەك عبدالرحمن بێلاف مناڵ ئاسا بە دواى پۆست شین و گریان بگێرىَ تا سەیدكاكە داواى پۆستى بۆ بكات وە دەڵێى بە بارزان و سەروان ى گووتوە دەترسن مووچەو پلەو پایەتان نەمێنێت ! تۆ ئەوە نازانیت سەروان سەیدكاكە تەمەنى 18 ساڵەو خوێندكارە كەواتە كام پلە و كام مووچە؟جەنابت دەفەرمووى عبدالمهێمن بە سەید كاكە ى گووتوە تۆ خودان هەڵوێست و ..... وەك مەلا محەمەد مەلا قادر نیت گوایە مەلا محەمد لە بنى دەهۆڵى داوە هەموومان چاوپێكەوتنەكەى مەلا محەمەد مان بینى نەك ماڵى بارزانى بەڵكو نەى ئەوێرا بەلاى قیادە موەقەتەشا بچێت كەواتە كام دەهۆڵ؟ هیوادارم زیاتر بە دوا داچوون بۆ هەواڵە كانتان بكەن تا بڕواى خوێنەر نەدۆرێنن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست