پاره به‌خشینه‌وه و ده‌ستخۆش جه‌نابی سه‌رۆک کۆمار وسکرتێری گشتی ینک!
Wednesday, 10/02/2010, 12:00
(ئه‌م وتاره ڕه‌خنه‌ییه خۆی له دوو به‌شدا ده‌بینێته‌وه)
یه‌که‌م : پاره‌به‌خشینه‌وه !
گه‌لۆ له کۆمیته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ی.ن.ک هه‌رایه وبه‌پێی سیاسه‌تی تازه‌ی سه‌رکرده‌کانی ئه‌و حیزبه ماوه‌یه‌که چه‌مکی (فڕکان فڕکان) خراوه‌ته فه‌رهه‌نگی سیاسی وستراتیژی حیزبه‌وه وله‌ماوه‌ی ڕابردودا وپێشم وایه له داهاتوشدا کۆمه‌ڵێک ئه‌ندام سه‌رکردایه‌تی وم.س به ده‌ستی پڕ وچه‌رده‌ی باشه‌وه که‌وته‌نه‌ته گه‌ڕان به ناو وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا بۆ کڕینی ویژدان وئیراده و به‌خشینه‌وه‌ی به‌ڵینی درۆی قه‌به‌دار. من پێم وایه ئه‌م شینه‌یان نه‌بۆ زیندوکردنه‌وه‌ی یه‌کێتیه ، نه هه‌وڵدانه بۆهه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌و باڕه ڕماوه‌ی تێی که‌وتون .
هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م سه‌ردانانه ته‌نها کڕینی هه‌رچی زۆری ئینتیمایه له‌لایه‌ن ئه‌م کۆلکه‌کادێرانه‌ی ئێستایانه‌وه به مه‌به‌ستی خۆئاماده‌کردن بۆ ڕۆژگاری دوای مردنی مام جه‌لال و له پێناوی ئاماده‌سازیدایه بۆ کۆنگره‌ی چه‌پڵه‌ڕێزانی داهاتوو ،که دڵنیام ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و کۆنگره‌یه (ئه‌گه‌ر به‌سترا) هیچی له ئه‌نجامی پلینیۆمی چه‌پڵه‌ڕێزان باشتر نابێت.
ئێمه له ئه‌وروپای دیموکراس سه‌رمان به‌ئاسانی ناله‌قێندری و چه‌رده پاره‌ی دزراوی نه‌ته‌وه‌که‌شمان بێ خاوه‌ن نیه و ڕۆژێک دێ دادگای گه‌ل له ورده‌کاری ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه بکۆڵێته‌وه . پێشم وایه ئه‌و دونیایه‌ی بۆ دیکتاتۆرێکی وه‌ک سه‌دام نه‌ما و به ڕسوایی کۆتایی هات ،مێژوی ئێمه‌ی کوردی زیندوش ڕه‌حم نه به‌سه رکردایه‌تی یه‌کێتی و نه به‌که‌سی تریش ئه‌کات.
جارێ پاره دزراوه‌کان باله‌لای خۆیان به هه‌ڵگیراوی بمێنێته‌وه ، به‌ڵام دڵنیام نه‌ته‌وه‌که‌م نه‌ته‌وه‌یه‌کی زیندووه وله دواڕۆژی ئێوه‌ش دڵنیام ته‌نها ژووره‌کانی دادگا و سزای دادوه‌رانه و زبڵدانی مێژوو چاوه‌ڕێتانه .
دووهه‌م : ده‌ستخۆش جه‌نابی سه‌رۆک کۆمار وسکرتێری گشتی ینک !
پاش بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆک کۆماری عێراق و سکرتێری گشتی ینک ،که ته‌واوی داها‌ته‌کانی خۆی له ماوه‌ی 48 کاتژمێردا پێشکه‌ش به ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی حیزبه‌که‌ی کرد ، من وه‌کو هاوڵاتیه‌کی کورد پرسیارێکی بروسکه ئاسام له لا گه‌ڵاڵه بوو.
یان من زهنی خۆم له ده‌ستداوه یان سه‌رۆک مام جه‌لال ڕاستی نه‌فه‌رموه . پارساڵ له چاوپێکه‌وتنی ناوبراو له‌گه‌ڵ یه‌کێک له ڕۆژنامه‌عه‌ره‌بیه‌کاندا فه‌رموی " له کاتی مردن‌دا ده‌بێت شاره‌وانی بمنێژێت " ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆک مانای ئه‌وه‌یه هه‌ژاری هێنده ده‌ستکورت وبێده‌رامه‌تی کردوه که ده‌بێت په‌نا بۆ شاره‌وانی ببات وه‌ک ده‌زگایه‌کی خێرخواز . هه‌موو لایه‌کیشمان باش ئه‌و ڕاستیه ده‌زانین شاره‌وانی ئه‌و مردوانه ده‌نێژێت بێکه‌س وبێ پشت وپه‌نان .
لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دێته گۆڕێ " یان سه‌رۆک کۆمار ساڵی پار ڕاستی نه‌فه‌رموه یاخود ئه‌مساڵ له ئاشکراکردنی سامان وداهاتی خۆیدا ڕاست نافه‌رموێت . وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له‌لای هیچ تاکێکی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی بێگومان پێویستی به بیرکردنه‌وه‌ی قوڵ نیه . جێی خۆیه‌تی ،ئه‌گه‌ر ته‌نها ووشه‌ی ئاشکراکردنی موڵک وسامانی لێپرسراوانی حیزبی وحکومی به‌مه‌به‌ستی ڕاستگۆیانه بێت بڵێین به‌ڵی مایه‌ی ده‌ستخۆشیه ، به‌ڵام دیاره ئه‌م مه‌سه‌له‌یه جگه له‌وه‌ی جێگه‌ی چه‌ند جارێک تێڕامان و وروژاندنی کۆمه‌ڵێک پرسیاره ، داوامان له‌سه‌رۆک کۆمار ئه‌وه‌یه که هه‌وڵ بدات له‌گه‌ڵ به‌ڕێز خانمی یه‌که‌می عێراق و به‌رپرسی ئێستای مه‌ڵبه‌ندی لۆکا‌ڵی له سلێمانیش تاوه‌کو ئه‌ویش هه‌مان هه‌نگاو بنێت و موڵک وسامان و داهاتی خۆی بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ئاشکرا بکات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست