کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ نووسەرێكی رۆژنامەی هەولێر

Tuesday, 18/05/2010, 12:00



شەڕی ڕاگەیاندنی پارتی جگە لە شێواندنی ئارامی و بێتاقەت كردنەوەی جارێكیتری خەلكی كوردستان بە هەمان شێوەی سالەكانی دوای 90 كەشەڕی ناوخۆدەكات شتێكیتری تێدا نابینم, دەكرا بە جۆرێكیتر قسە لەبارەی شەهید"سەردەشت عوسمان" بكرابووایە نەك بەو شێوەیەی كە دەبینین و دەخۆێنییەنەوە, چۆن خەریكی سوككردنی ڕۆژنامە نووسانی ئازاد و تاك و كۆمەڵانی كوردن, ڕۆژنامە نووسانی پارتی, هیچ ئەخڵاقیاتێكی ڕژنامەوانییان پێوە دیار نییە و نەماوە, پارتی كە خۆی بە دروستكاری دیموكراسی دەزانێ, پێی وایە ئەو چۆڕە ئازادییەی كە ئەگەر هەیە لە كوردستان بەرهەمی ئەوانە,ئەگەر ئەوەی گووتم ڕاستە بۆچی ڕێگە لە ئازادی ڕادەربڕین دەگرن, بۆ بڵانسییان بە ڕخنە و داوای گەل كە مافێكی تەندروستە بۆ دۆزینەوەی بكوژانی شەهید"سەردەشت"تێك دەچێ و سەریان لە خۆیان و بڵاكراوەكانیشیان تێكداوە, كەوتوونەتە جنیودان و هەڕەشەكردن و نازانم چی و چی, ئەوەی من لە ژمارە 782ی ڕۆژنامەی "هەولێر"ی دوێنێی حكومی و ئەمڕۆی پارتی خوێندوومەتەوە, پێمان دەڵێ ئازادی درۆیەكی گەورە بوو كرا, مەچوونەوە سەری, من چەند نموونەیەكی كەمی نووسەرێكی ڕۆژنامەی هەولێر دەخەمە بەرچاو كە هەڵەی بەرامبەر بە گۆڤاری لڤین كردوە, بڕوانە خوارەوە.
"شێرزاد گەر میانی"لە ژمارە 782 ی 17ـ5ـ2010 دا بابەتێكی بەناونیشانی"كێ "سۆرانی مامە حەمە"ی بەكوشتدا؟
لە شوێنێكی نووسینەكەیدا هاتووە,
"ئایەی بڵاوكردنەوەی ئەو بابەتە ئەوەی دەهێنا "سۆرانی مامە حەمە" گیانی خۆی لە سەر بەخت بكات؟"
كەمێكیتر لە نووسینەكەی جەنابی "شێرزاد"دەخۆێنییەوە و دەكەویە سەر چەند ڕستەیەكیتر بەو شێوەیە,
"بۆچی چەند ڕستەیەكی ڕاپۆرتەكەی فەرامۆش نەدەكرد؟ یان ئەو چەند ڕستەیەی بەشێوەیەكی دیكە دانەڕشتەوە؟ ئاخر ئەگەری ئەوە هەبوو بە ڵابردنی یان گۆڕینی ئەو چەند ڕستەیە, (سۆرانی مامە حەمە)لە كوشتن ڕزگاری بووایە."
لێرەدا وادەردەكەوێ كە جەنابی بنووس تەواو ئاگاداری بكوژانی شەهیدی قەڵەم "سۆرانی مامە حەمە"و پیلانی پێشوەختەی بكوژان بووە دەی ئەگەر وانییە بۆچی دەنووسێ ئەگەر وەهای نەكردبووایە نەدەكوژرا ئایە بكوژەكان ئەوەیان بە كاكی نووسەر گووتووە ئەی ئەگەر ئەوان ئەوەیان پێ نەگووتبێ چۆن وەها شارەزایانە باسی بكوژەكان دەكاتن خۆدەڵێی نان و پیڵانیان بە یەكەوە بووە.
لە هەمان نووسیندا,
"ئایە لڤین لە تۆڵەی "سۆران"دا چی دەكات؟" ئایە ئەوە شەرە بەردی كۆڵانان و سەردەمی منداڵییە تا لڤین بە دوای تۆڵەدا بگەڕێت, دواتر ئەوە لڤین نییە دەبێ بەدوای تۆڵەدا بگەرێ بەلكو ئەوە پارتی یەكێتین كە كۆنترۆلی دەسەڵاتیان كردوە و گوایە یاسا لای ئەوان لە سەرەوەى هەمووشتێكە, دەبێ نەهێڵن بكوژرێین كە دەشكوژرێن دەبێ تۆ ڵەی ئازادی ڕادەربڕین بكەنەوە نەك وەها بیربكەنەوە كە تۆڵەی لڤین و ئەوانیتر دەكەنەوە.
وەنووسیویەتی, "ئەگەر سەر نووسەری لڤین خاوەن ویژدانێكی زیندوو بووایە, دوای شەهید بوونی "سۆران, " گۆڤاری دەرنەدەكرد" ئایە دوای ئەوەی دەیان پیاوی گەورەی ناو حزبەكەی پارتی یەكێتی بەر تەقینەوەكەی 1 شوبات كەوتن, یەكێتی یان پارتی كامیان حزبەكەیان هەڵوەشاندەوە, كە هەڵیان نەوەشاندەوە ئەوە بێویژدانی سەرۆكەكانیان نیشان دەدات؟ كە تۆ وەهای دەبینی دواتر وەستانی لڤین خزمەت بەكێ دەكات لەكاتێكدا وەك پارتی و یەكێتی شەهیدی داوە واتا خەباتی ئەو نە برا كوژییە نە ئیهانە كردنی ڕۆژنامە نووسانی ئازادە بەلكو خەباتی ئەو خەباتێكە بۆ شارستانی و ئازادی ڕادەربڕیین.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە