کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


‌كوردێكی سووتاوو یان گه‌وادێكی فه‌رمی(زێبار سه‌لیم) پیاوی موخابه‌راتی به‌عس له‌سه‌رده‌می سه‌دامدا؟؟؟؟

Sunday, 04/04/2010, 12:00


من ووتارێكم له‌ماڵپه‌ڕی كوردستان پۆستدا خوێنده‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن (زێبار سه‌لیم)ناوێكه‌وه‌ بڵاو كرابۆوه‌ له‌ژێر ناونیشانی كوردێكی سووتاو : كوردستانپۆست بوو به‌هۆی سوتاندنی هه‌شتا هه‌زار ده‌نگ له‌ كه‌ركوكدا.

هه‌ر بۆیه‌ به‌پێویستم زانی كه‌سایه‌تی ئه‌و(زێبار سه‌لیم)ـه ‌تان بۆ ڕوون بكه‌مه‌وه‌ كه ‌پێشتر پیاوی موخابه‌راتی به‌عس بووه‌ له‌ كاتی ئه‌نفال كردنی كورده‌كانی گه‌رمیاندا و كاربه‌ده‌ست بووه‌ له (‌معسكر خالد له‌ تۆپزاوه‌) كه‌ ئه‌كه‌وێته‌‌ ده‌ره‌وه‌ی شاری كه‌ركوك و به‌ هۆی سیخورێكه‌یه‌وه‌ ده‌ستدرێژی شه‌ره‌فی كردۆته‌ سه‌ر چه‌نده‌ها ژنی‌ كوردی‌ ئه‌نفال كراوی گه‌رمیان كه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌ (تۆپ زاوه‌) گیرا بوون پێش ڕاپێچكردنیان بۆ بیابانه‌كانی خوارووی عێراق‌ .

هه‌موو ئاگادارن له‌ ناوه‌ندی مانگی دوازده‌ی ساڵی 2009 دا واتا به‌ر له‌ چوار مانگ زیاتر گۆڕستانێكی به‌كۆمه‌ڵی منداڵانی كوردی ئه‌نفال كراو له‌ نه‌زیك (تۆپزاوه‌) دۆزرایه‌وه‌ و ئه‌و منداڵانه‌ هه‌موو زنده‌ به‌چاڵ كرابوون له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری به‌عسدا.ئه‌میش كۆپله‌یه‌كی راگه‌یاندنه‌كانه‌‌ له‌ مێدیاو‌ماڵپه‌ره ‌كوردێكاندا وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ ده‌ستیكرد به‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆرِێكی به‌كۆمه‌ڵ كه‌ روفاتی ١٨٥ كه‌سی تێدایه‌ و زۆربه‌ی قوربانییه‌كان منداڵ و ئافره‌تن و له‌ ناوچه‌ی تۆپزاوه‌ی سه‌ر به‌ كه‌ركوك له‌ نێوان ساڵانی ١٩٨٨ تا ١٩٩١ له‌ لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ شه‌هیدكراون..

من وه‌كو نوسه‌رێكی كوردی شاری كه‌ركوك به‌ بیستنی هه‌واڵی ‌زنده‌ ‌به‌چاڵكردنی ئه‌و منداڵانه‌ زۆر دڵگران بووم وچه‌ند دێرێكم نووسی و ناردم بۆ چه‌نده‌ها ئیمایل و سه‌ركۆنه‌ی (ئیدانه‌ی) ئه‌و كاره‌ ناڕه‌وا و نامرۆڤایه‌تیه‌م كرد، كه‌چی ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد نامه‌یه‌كم پێگه‌یشت له‌لایه‌ن ئه‌م (زێبار سه‌لیم)ـه‌وه‌‌ زۆر بێ شه‌رمانه‌ ئه‌م نامه‌یه‌ی ژێره‌وه‌ی بۆم نارد هه‌ر بۆیه‌ منیش هه‌ستام كاك (علی محمود به‌رپرسی كوردۆساید)م له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاگادار كرده‌وه‌.

ئێستاش داواكارم له‌ خه‌ڵكی كوردستان نامه‌كه‌ی (زێبارسه‌لیم) و نامه‌كه‌ی من (شه‌یدا ئاواره)‌ كه ‌نارد بووم بۆ كاك (علی محمود) پێش چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر به ‌ووردی بخوێننه‌وه‌ و بڕیاری خۆیان بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌نفالچی‌ (زێبار سه‌لیم) كه‌ تاوانبارترین پیاوی ڕژێمی به‌عس بووه‌ له‌ سه‌رده‌می ئه‌نفالدا كه‌چی ئێستا خۆی به‌ كوردێكی سوتاوی كه‌ركوك ده‌زانێت. له‌م لینكه‌دا
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=479bed32

تێبینی: له‌كاتی ئه‌نفال وسه‌رده‌می به‌عسدا ناوچه‌ی تۆپزاوه ناوچه‌یه‌كی‌ (موحره‌مه‌) بوو و جگه‌ له‌ پیاوانی موخابرات هیچ كه‌سێك بۆی نه‌بوو له‌و ناوچه‌یه‌ نزیك ببێته‌وه‌ چونكه‌ من خۆم له‌ مه‌عسكه‌ر (تۆپ زاوه‌)دا به‌ندكرا بووم.

 / كه‌ركوك

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە