هێزى چەكدار بە كوردستانى ناكرێت
Monday, 12/01/2015, 12:00
مەبەستم لە هێزى چەكدار یان لە هێزەكانى چەكداران لە پێشمەرگەو پۆلیس و ئاسایش و پاسەوانى سنور و زێرەڤانى یە لە باشورى كوردستان دا، وە دەبێت ئەوانە بە بڕیارێكى هاوبەشانەى ڕژێمەكانى ئێران و توركیا رێكبخرێن و یەكبخرێن واتا بە گوێرەى بەرژەوەندیەكانى سەرۆكەكان و سەران هەروەك دروست كردنى بەرەى كوردستانى باشورى كوردستان لە ساڵى 1987 دا بە بڕیارى خومەینى وە لە ئێستادا ڕژێمى ئێران گرنگى بە هەستانەوەو بوژانەوەى گەلە جاشەكانى خۆى دەدات بە ناوى پێشمەرگە مسوڵمان وە دوریش نى یە هێزى چەكداریش دروست بكات بە ناوى گەریلا ى مسوڵمان وە دەشبێ ڕژێمى توركیاش هێزانى چەكداران دروست بكات بەناوەكانى گەریلاى مسوڵمان و پێشمەرگەى مسوڵمان واتا ئەو و ئەمیان بە جاش پێشمەرگە و بەجاش گەریلاى خێڵایەتى كۆمەڵایەتى بناسێنن و ئەمیان و ئەویانیش بە جاش پێشمەرگەو بەجاش گەریلاى خێڵایەتى ڕامیارى بناسێنن ،كە خۆیان سەفەویانى نوێ و عوسمانیانى نوێن و لایەنەكانى پێشمەرگان و گەریلایانیش بە میرنشینەكانى نوێ یانەى خۆیان كردوون وە هەموو ئەوان كردنانە لە كوردستان دا بە هۆكارەكانى (برسیەتى و ترسیەتى و تۆقیویەتیەوەن) لەلایەن داگیركەران و چەوسێنەران و داپلۆسێنەران و قڕكەران و كۆمەڵكوژكەران و كۆچ پێ كەرانەوە وە دروست كەرانى فرە خێڵانى كۆمەڵایەتى و رامیارى لە كوردستاندا ڕەوایەتى دانن بە ژێر دەستە مانەوەى كوردستان و كوردستانیان و حاشاو نكۆڵى كردنن لە هەبوونەكانیان مامۆستا هەژار گوتەنى بە پێودانگى ستالین كورد نەتەوە نى یە واتە كوردستانیش وڵات و نیشتیمان نى یە وە هەموو گەلانى ژێردەستانى كوردستان و ئێران و توركیا و سوریا و عێراقیش نەتەوان و كەمەنەتەواتیش نین و هەر بەشانێكن لە فارسان و لە توركان و لە عەرەبان وەك (كۆیلانیان و نۆكەرانیان بەندانیان و رۆبۆتانیان) وە واتا تریش ئەوان گەلانەى ژێردەستان خوداشیان نى یە و هەموو ئەوانەش یەكسانن بە كەسایەتى و پێكهاتەیى و بیردۆزەیى (ستالین) .
ڕەنجدەر
گریانى نیوە شەو
شەوانە ئەو دەمانەى شەو دەگاتە كاتى نیوەى شەو
خەڵك نووست و لە چاوى من كەسەر دیسان ڕواندى خەو
سكووتێكى بەسام سەرتاسەرى ئەم دێیەدا دەگرێ
دەڵێى هەر زیندەوارێكى هەیە لەم دێیەدا دەمرێ
لە هیچ لاخشپەیەك نایە، چراى ماڵێكى ناییسێ
بە ئەسپایى لەماڵ دێمە دەرێ، دەخۆشم وەكوو نیسێ
تەك و تەنیا بە ئارامى دەچم بۆ گردەكەى بەردێ
بە دڵتەنگى و كزو خەمناكى ڕادەكشێم لەسەر بەردێ
دەكەم جا سەیرى ئەستێران و هەڵدەمژم شنەى شەوبا
شەوو بێدەنگى چەند خۆشە، هەمیشە خۆزگە هەر شەوبا
وەكوو ئاواڵى چاك ئەستێرەكان گوێ ڕادەدێرن بۆم
هەتا بۆیان بەیان كەم موو بە مووڕازى دەروونى خۆم
كوڵم هەڵدەستێ ئەو جارەو لەبەردەردم دەناڵێنم
هەتا ئاورى دڵم دەكوژێتەوە ئەسرین دەبارێنم
شەوانە گەر نەكەم ئەو شیوەن و ناڵین و گریانە
دەسووتێنێ وجوودم ئاگرى ئەم جەرگە بریانە
بەڵێ گریانى نیوەى شەو دەكا ناسۆرى دڵ مەرهەم
كوڵو كۆم دادەمركێنێ و بەجێ دێڵێ دڵى من خەم
مامۆستا هێمن
با بردەڵە
لەبەر ئازارى ژینى نالەبارى
دەناڵێ بلبلى شەیدا بە زارى
بە سۆزو داخەوە دەیگوت فەقیرم
پەڕو پۆم هەڵوەرى، بێ وادە پیرم
مەلێكى فێرى دارستان و لێڕ بێ
قەفەز پیرى دەكا باشوى لە زێڕ بێ
تەلارو سەر سەراو كۆشك چ دێنێ
كە كۆیلە وەرهەمى تێدا هەڵێینێ
لەگەڵ كازیوە بۆى نەفڕم چڵاو چڵ
نەبینم گوڵ، چلۆن ئارام دەبێ دڵ ؟!
چ خۆشە عیشق سەرمەستى چ خۆشە
چ خۆشە ژین بەسەربەستى، چ خۆشە
چ تاڵە كۆیلەتى و دیلى، چ تاڵە
بەكەم بێ ژینى وا پڕ ئاهو ناڵە
من و كونجى قەفەز ئەى دادو بێداد؟!
ئەمن دیلم، قەلیش سەربەست و ئازاد!
لە سۆى هێلانەكەم لەت لەت بوو جەرگم
لەتاوى گوڵ نەمام، نێزیكە مەرگم
دەبێ چەند بەرد لە هێلانەم گرابێ؟
گوڵى سوورم چلۆن پەڕ پەڕ كرابێ؟
دەبێ چۆن فێر كرابێ باڵ بكا كل
لەبەر پللارى دوژمن بێچوە بلبل
دەسا ئەو ڕاوكەرە كوێر بێ لە چاوان
منى خستە قەفەز بێ سووچ و تاوان
چ ئیسنافە ئەمن بەو دەنگى خۆشم
ئەسیر و دیل و زیندانى و خەمۆشم
بەڵام ئێستا قەلى ڕوو ڕەش لە گوڵزار
بە قاڕە قاڕ دەدا گوێ ى خەڵكى ئازار
گوتم ئەى بلبلى خەمگینى دڵمەند
مەناڵێنە لەدەس داوو لەدەس بەند
بزانە تۆ ئەوى ئەهلى هونەر بێ
دەبێ یا دەست بەسەر یا دەربەدەربێ
هونەرمەندو ژیانى خۆش محاڵە
هونەرمەند ڕەنجەڕۆیە، ژینى تاڵە
ورێنگە خۆشەكەت بۆتۆ بەڵایە
ئەتۆ خۆش خوێنى حاڵت بۆیە وایە
ئەگەر نەتبا ورێنگەو دەنگى وا خۆش
بەرەڵڵا بووى وەكوو ئەو ڕوو ڕەشە تۆش
منیش ئەى بلبلى بەندى وەكوو تۆم
وەها دوورم لە هێلانەو گوڵى خۆم
منیش وەك تۆ لە كیسم چوو گوڵى سوور
منیش هێلانەكەم لێ كراوە خاپوور
منیش بابردەڵەى بەر گێژەڵووكەم
دەمێك لەو قوڵكە، تاوێك لەو چڵووكەم
منیش زۆردارى پرزەى لێ بڕیوم
منیش بەدكارى بوارى لێ تەنیوم
منیش بێدادى شاباڵى شكاندم
بە ناكامى لە خوێناوى تلاندم
منیش چونكە بڕێك خاوەن هونەر بووم
هەمیشە ڕەنجەڕۆ بووم، دەربەدەربووم
هەزار گۆوەندو سەد پەندم بەسەرهات
لە ئامێزم نەگرتووە بووكى ئاوات
هەزار سوڕكەم لەبن هەنگڵ دراوە
دەمم گیراوە، چاوم بەستراوە
لە ئامێزى گەرم بێ بەش كراوم
وەكوو تۆ تووشى ڕۆژى ڕەش كراوم
ژیانم پڕ لە ڕەنج و دەردو داخە
ئەوە گیرسامەوە لەو كێو شاخە
كەسێك نەیپرسى ، نەیزانى چلۆنم
لە یادان چوومەوە، چیرۆكە كۆنم
بەشەو ژان و پەژارەم دێنە پاڵێ
بەڕۆژ ئۆقرەم نیە ساتێك لە ماڵێ
بەڵام هاودەردى ئازیزم هەتا هەم
وەكوو تۆ دەردى دڵ ناكەم لەدەس خەم
ئەمن پێم خۆش نیە ئاودەنگى قەل بم
ئەمن پێم خۆش نى یە بێزراوى گەل بم
هەتا دوژمن نەگەوزێنێ دەخوێنم
دەخوێنم بۆ گەلى خۆم، هەر دەخوێنم
مامۆستا. هێمن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست