کێین ئێمه؟
Monday, 08/06/2009, 12:00
سه‌ره‌تا له دایه شێته‌وه ده‌ست پێده‌که‌ین.....
دایه شێته ناوی ئه‌ستی یه، له ساڵی 1922 له‌دایک بووه، له ساڵی 1972 حه‌مه سووری هاوسه‌ری مردووه، چوار په‌پوله‌ی باڵ کێشراوی بێ که‌س و بێ تیره و هۆز و خێڵ و بێ پشتیوانی به‌سه‌ردا به‌جێ ماوه، به‌ناوه‌کانی (عه‌لیه سوره ته‌مه‌ن پانزه ساڵه، ئامینه ته‌مه‌ن دوانزه ساڵه، ئه‌حمه‌د بچکۆل ته‌مه‌ن نۆ ساڵه، منیش باپیر ته‌مه‌ن دوو ساڵه) له ساڵی 1976 دایه شێته به‌زۆری زۆرداری ده‌یان کیلۆمه‌تر له چوار په‌پووله‌که‌ی دوور خرایه‌وه. له ساڵی 1996 من گێڕامه‌وه ماڵی په‌پوله‌کانی، ئه‌و به‌ش مه‌ینه‌تانه خه‌ڵکی گوندی دۆڵه‌گۆمی چیای ئاسۆسی ناوچه‌ی مه‌رگه‌ی شارۆچکه‌ی دووکانی پارێزگای سلێمانین. له ساڵی 1976 عه‌لیه سووره له هه‌رێمی (6) شه‌ش بوو به پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان له ساڵی (1977 1978) ئامینه و ئه‌حمه‌د خرانه به‌ندیخانه‌ی سلێمانی و سه‌ماوه‌ی به‌عسیان، له‌سه‌ر بوونه پێشمه‌رگه‌ی عه‌لی له ساڵی 1978 فه‌رمانده و جێگری هه‌رێمی شه‌ش حه‌مه‌ی مامه سه‌لام که‌رکوکی و حه‌سه‌ن مرۆت خه‌ڵکی گوندی سه‌رته‌نگی نزیک دۆڵه‌گۆم، عه‌لیه سوره‌یان به‌ده‌ست و قاچ به‌ستراوی ڕاده‌ستی ئیستغباراتی قه‌ڵادزێ ی به‌عسیان کرده‌وه بیست ساڵ زیندانی به‌سه‌ر دادرا، له ساڵی 1979 سه‌دام بوو به سه‌رۆک کۆماری عێراق و عه‌لی به‌ر لێبوردنی گشتی که‌وت، ئازاد بوو. دواتر دووباره له هه‌رێمی شه‌ش بۆوه پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه. له‌دوایدا ته‌مه‌نی پێشمه‌رگایه‌تی له تیپی (43) ی ئاسۆس و مه‌کته‌بی عه‌سکه‌ری و (63)ی جوتیاران له له‌شکری ئاسۆس درێژه پێدا، هه‌تا (18-8-1996) له‌ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی سه‌ر به شارۆچکه‌ی شه‌قڵاوه‌ی هه‌ولێر به گولله‌یه‌کی وێڵ و ڕێکه‌وتی ئاربیجی شه‌ری کورد کوژانه‌ی پارتی و یه‌کێتی شه‌هید بوو. له ساڵی 1994 هه‌تا 1996 به‌هۆی کاریگه‌ری من و باوه‌ڕ نه‌بوونی خۆی به شه‌ڕی برا کوژی دوور که‌وتبۆوه له ناوه‌ندی ساڵی 1996 من بۆ کرێکاری و شوانی و گاوانی ڕووم کرده ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بۆ شاری مهاباد و ناوچه‌کانی ئیتر گه‌مارۆی ده‌روونی و ئابووری و گۆشه‌گیری سه‌رانی چه‌ته‌گه‌ری جه‌لالی و کۆسره‌تی هه‌ره‌سی پێ هێنابوو، به‌ناچاری چه‌کی هه‌ڵگرتبۆوه و بوو به سوته‌مه‌نی به‌رژه‌وه‌ندی کورد کوژان. چوار په‌پوله و هاوسه‌ره‌که‌ی به‌سه‌ر مندا به‌جێمان، به‌ناوه‌کانی (ژیار هه‌شت ساڵان، ژێوار پێنج ساڵان، بژیار سێ ساڵان، ژوان شانزه ڕۆژه) ده‌وڵه‌ت هاوسه‌ری عه‌لیه سووره ته‌مه‌ن 22 ساڵ که له ته‌مه‌نی سێ ساڵی دا له‌گه‌ڵ دایکی دا ساڵێک زیندانی به‌عسیان بووه له ساڵی (1977 1978) له سلێمانی و سه‌ماوه، چونکه دوو برای پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه بوون به‌ناوه‌کانی ئه‌حمه‌د و محه‌مه‌د دۆڵه‌گۆمی. ده‌وڵه‌ت دوو برای شه‌هیدن به‌ناوه‌کانی (ئه‌حمه‌د و حه‌مه سوور) گه‌رچی هه‌تا کۆتایی ساڵی 2007 بڕی شه‌ست هه‌زاری تازه‌ی چاپی عێراقی به ڕه‌وا نه‌بیندرا بوو وه‌ک ژنی پێشمه‌رگه‌ی شاخ، وه‌کو موچه مانگانه پێی بدرێت. ئامینه له ساڵی 1980 بۆته پێشمه‌رگه‌ی ژنی شاخه هه‌تا ساڵی 1986 له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی دا به‌ناوی محه‌مه‌د که برای ده‌وڵه‌ت و شه‌هیدان ئه‌حمه‌د و حه‌مه سووره گه‌رچی تا ئێستا موچه‌ی نیه! محه‌مه‌دی هاوسه‌ریشی موچه‌که‌ی شه‌ست هه‌زار دیناری چاپی تازه‌ی عێراقیه وه‌ک خانه نشینی پێشمه‌رگه‌ی دێرین له ساڵی 2003 بۆ ئێستا.
من له ساڵی 1983 بوومه کۆمه‌ڵه له 1-6-1988 له تیپی (63) ی جوتیاران. له (5-3-1991) که ڕۆژی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری و ڕاماڵینی به‌عسه وه‌ک یه‌که‌م پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌ناو شاری ڕانیه پێشڕه‌وایه‌تی جه‌ماوه‌ریم کردووه. دوای ڕاپه‌ڕینیش وه‌ک ئازادی خوازێکی نه‌ته‌وه‌یی ماومه‌وه له دژی دزی و تاڵان و گرتن و کوشتن و بێ سه‌ر و شوێن کردن و ڕاوه‌دونانی کوردان، له‌دوای ساڵی 1991 بۆ ئێستا من و بنه‌ماڵه‌ی هه‌ر چوار شه‌هید که‌وتینه ژێر سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی سه‌رانی چه‌ته‌گه‌ری باڵه‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له ساڵی 1994 ه‌وه له شاری ڕانیه نیشته‌جێین و کرێ نشینی خانووی گڵین! بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چوار شه‌هیده نمونه‌ی هه‌ره زه‌ق و له‌به‌رچاوی هه‌ژار و ماف پێشێل کراوی ده‌ستی ڕه‌شی سه‌رانی چهتهگهرن، ئه‌وه‌ش له‌جێگای پاداشتی سه‌ر و ماڵ به‌خشینیان به کورد و کوردستان پێیان دراوه‌ته‌وه. شایه‌نی باسه ئه‌حمه‌د له ساڵی 1978 له هه‌رێمی (4) بوو به‌پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه له (5-7-1981) له که‌رکوک شه‌هید بوو.
ڕانیه
8-6-2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست