خولانەوە لە بازنەى بۆشدا
Friday, 02/10/2009, 12:00
خولانەوەى جوڵانەوەى كوردى لەسەرتاسەرى كوردستاندا لەناو بازنەى دەستەگەرى و ناوچەگەرى و تیرەو هۆزو خێڵ گەرى و عێراقى و ئێرانى و توركیایى و سوریایدا بەواتاى هەبوونى جوڵانەوەى تۆكمەو توندوتۆڵ و گورج و گۆڵ و چڕو پڕى نەتەوەیى و نیشتیمانى گشتگیرى كوردستانیانە نییە . ململانێى كوێرانەى ئەو چەمكە كۆنە پەرستیە خۆسەپاندن و پاوان خوازى دەسەڵاتى دژى نەتەوەیى و نیشتیمانى بوون كارو كردەوەى شۆرشگێڕانى ڕەسەنى كوردو كوردستانى بوون نیە . داگیركەرانى كوردستانیش پێناسەى یاخى بوونى خێڵایە تیان بۆ جوڵانەوەى كورد لە ڕوانگەى كارو كردەوەى ئەوانەوە بۆ شۆرشى كورد كردووە ، چونكە ئەوانە كەلێن و بۆشایى و بەهانەیان داوەتە دەوڵەتى تورك و فارس و عەرەبى داگیر كەر ، هەتا لە جیهانى دەرەوەشدا كوردو جوڵانەوەكەى بەو شێوەیە بناسن .
جوڵانەوەى كورد هەتائێستاش لەو بازنە بۆشەدا دەخولێتەوە تەنیا پارتى كرێكارانى كوردستان لە بوارە جۆراو جۆرەكاندا بە هەموو كەمو كوڕیەكانیەوە وەك جوڵانەوەى باكورى كوردستان ، لە شۆرشى ڕزگارى خوازانەى گەل و خاكێكى ژێر دەستە چووە ، لەسەر ئاستى جیهاندا بە هەردوو ڕووكارى باش و خراپ ناسراوە وەك كورد كەسانى زۆر خراپیش هەبوون لەناو پەكەكەدا كە پەكەكەیان بەرەو هەڵدێر و لاڕێ بوون بردووە كە لە 1984 2004 ئەو چەمكە چەتگەریە خێڵەكیە دەسەڵاتى باڵایان هەبووە لە شۆرشى باكورى كوردستاندا كەزیانێكى زۆریان بەناو ناوبانگى كوردو شۆرشى ئازادى خوازانەى گەیاندووە . دەسەڵاتى باشورى كوردستان كە پێك هاتووە لە پارتى و یەكێتى زیاترو لایەنى تریشى تێدایە بە تایبەتى لە 18 ساڵەى دەسەڵاتى باشورى كوردستاندا . لە هەمان بازنەدا خولاوەتەوەو خۆشى لێ دەرباز نەكردووە ، هیچ نرخێكى بۆ ماف و داخوازى و توڕەیى و بێزارى و ناڕەزایى گەل دانەناوە . ئەوەى ناویشى ئۆپۆزسێۆنە زیاتر لیستى گۆڕانە كە لە بازنەى ڕەخنەگریدا خۆى نواندوە ، وە تەنیا پارتى و یەكێتى خراپكار یان پڕى كەموكوڕى و هەڵەى هەرە زل نین هەموو دەستەو ڕێكخراوە سەیرو سەمەرە گاڵتەجاڕیە دوكاندارو بازرگانیەكان هاوشێوەو وێكچوو كلك و پاشكۆ بوون كە ئێستاش هەر خەریكى قسە زلى ڕەزا گرانى بێ چاوە ڕوو درۆزن و دەست بڕو چەواشەكارن . پارتى و یەكێتیان بەگەڕو گول و گەندەڵ ناوزەند كردووە گەرچى خۆشیان لەناو ئەو دەسەڵاتەدا تواونەتەوە ، پەیوەندى سیخوڕایەتى و گەلە جاشایەتیان لەگەڵ داگیركەرانى كوردستانیشدا هەیە . ڕەخنەو پێشنیارو داخوازى ئەندام و لایەنگرانى خۆشیان بەلاوە گرنگ نیە كە لەو پاشاگەردانیە ڕزگاریان ببێ ، چیتر حیزب یان ڕێكخراوەى فرە خیڵى نەبن و ئەو هەموو دەستە تێكدەرەى ناو كۆمەڵگاى كوردەوارى نەبن ،هەموویان نەیان توانى هێندەى لیستى گۆڕانى تەمەن چەند مانگە دەنگیش بهێنن . جوڵانەوەى ڕۆژهەڵاتى كوردستانیش هەر لەو بازنە خێڵەكى و چەواشەكارى و پاشاگەردانیەدا دەخولێتەوە لەڕووى خۆ خۆریەوە نەك لە ڕووى سیخوڕى و گەلە جاشایەتى بۆ داگیركەران كەنەیان كردووە، دووحیزبى دیموكرات و دوو خەبات و دوو یەكیەتى شۆرشگێڕان و پێنج كۆمەڵەى هاوشێوەو وێكچوو نیشانەى بێ ئابڕوویى سیاسى سەرانى جوڵانەوەى ڕۆژهەڵاتى كوردستانە دەستى ڕەشى داگیركەرى كۆمارى ئیسلامى ئێرانى تەواو كردۆتەوە لەڕۆژهەڵاتى كوردستاندا ، بۆ خەساندن و خنكاندن و ڕەتاندنى دەنگ و ڕەنگى ئازادى خوازانەى گەلى كورد .
پارتى ژیانى ئازادى كوردستان (پەژاك)بە پشتیوانى و هاوكارى خوشك و براكانمان واتە پەكەكە لەساڵى (2004)دامەزراوە بەڕێبەرایەتى (كاك عەبدو رەحمان حاجە ئەحمەدى) هەستانەوەو بوژانەوەى بەگەلى ڕۆهەڵاتى كوردستان بەخشیووە ئەو بۆشایە قوڵە سیاسیەى نیوە پڕكردۆتەوە بەڵام بە هۆى نەكردنى خەباتى چەكدارانەى گورج و گۆڵ و توندو تۆڵ و چڕو پڕى گورزى تۆڵەى كوردانەوە نەیتوانیوە وەكو پێویست دەستى ڕەشى سەرانى داگیركەرو چەتەكانیان بشكێنێ وەك كورد فەرمویەتى مشت لە درێشە دەگەڕێتەوە ، چونكە هێزى داگیر كەرى كوردو كوردستان خۆر زمانى ئاشتى وبرایەتى و تەبایى وتووێژو بەیەكەوە ژیانى گەلان نازانن زمانى ئەوان هەر ئاگرو ئاسن وتوانەوەیە تەنانەت لەبەرامبەر ئازادى خوازانى تورك و عەرەبى و فارس و گەلانى تریشدا كەواتە لەبرامبەر گەلى كوردا هەرگیز زمانى وتو وێژو لەیەكگەیشتن نازانن زمانى ئەوان تواندنەوەى كوردو كوردستانە لە بۆتەى خاك و گەلى تورك و فارس و عەرەبدا ، دوو بەڕێوەبەرایەتى یان دوودەسەڵاتى پڕ لەهەڵەو كەموكوڕى پارتى و یەكێتى لە باشورى كوردستاندا تەواو كەڵەگایى داگیركەرانى سەپاندوە بەسەر خاك و گەلى كوردا هەبوونى حكومەت وپەڕلەمان و سەرۆكى هەرێمى باشورى كوردستان تەنیا بابەتێكى ڕواڵەت و ڕووكەشیە هەرگیز بەو شێوەیە واتایەك نابەخشێ هەتا ناوى حكومەت و پەڕلەمانى نەتەوەیى و نیشتیمانى كوردى لێبنرێ . مەسعود لەماوەى دەسەڵاتى سەرۆكایەتى هەرێمى ڕابردوودا بە ئەركى نەتەوایەتى و ئاینى و مرۆڤایەتى كوردانەى هەڵنەستا ، دەسەڵاتى كوردى هەتا لەو بازنە بۆشەدا دەربهێنێ كە ڕووبەڕووى توڕەیى و بێزارى و ناڕەزایى و گەلى كورد بۆتەوە .
رانیە
30/10/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست