کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رەشە كوژكردنى دكتور رەحمانى قاسملو

Monday, 02/08/2010, 12:00


لە روژى 1989/7/13لە وڵاتى نەمسا دكتور ڕەحمانى قاسملوو دوو هاوڕێكەى فازل و عەبدوڵڵاى قادرى لەلایەن دەستەیەك پاستارى رژێمى ئیسلامى شیعەگەرى دەمارگیرى كوێرى ئێرانى یەوە رەشەكوژكران كە بە نیەتى چارەسەرى ئاشتیانەى كێشەى رۆژهەڵاتى كوردستان دكتور و هاورێكانى لەگەل سەرانى ئەو رژێمەدا بەیەك گەییشتبوون دكتور لە بوارە جوراو جۆرەكاندا زۆر زاناو شارەزا بوو بەڵام لە ناسینى سەرانى ئەو رژێمەدا زۆر ناشارەزاو لەكارنەزان بوو سەرانى دیموكراتى پارچە پارچەكەرو هەڵوەشێنەر بە قازانجى تایبەتى خۆیان هەرجۆرە باسو پێناسەى دكتوریان كردوە نەك كوردو كوردستان و دیموكراتەكەى كە نووسراوى جۆراو جۆرو پێچەوانەیان هەیە لەسەر باس و پێناسەى دكتور رەحماندا زیندو كوژرانى مردو پەرستن ماموستا هەژار گوتەنى ئێرانى و درۆ تەواوكەرى یەكترین و هەرگیز بەبێ یەكترى هەڵناكەن دكتور فەرمویەتى خراپترین دیموكراسى لە باشترین دكتاتوریەت باشترە یادى بەخیر بەڵام خودى خۆشى سەر رەقێكى توندى تاك رەوى كەس بە هیچ نەزان بوو لە ساڵى 1969 دا گەیشتە ئاستى رێبەرایەتى حیزب و هەتا ساڵى 1988 لە هەموو كۆنگرەكانى حیزبدا پارچە پارچە بوونى حیزب بەردەوام بوو بەڵام ئەوە بەو واتایە نى یە سەرانى دیموكرات بێ بەش بووبن لەوپارچە پارچەكردنى حیزبداو بەرژەوەندى دەسەڵاتى تایبەتى خۆیان زۆر لەسەروى گەل و وڵات و حیزبەوە داناوە بۆیە رژێمى ئێرانیش زۆر لە مێژە بێ شەرمانە و بێ منەتانە گوتویەتى و هەردەڵێ دیموكراتى هەڵوەشاوە واتا دیموكراتى پێچەوانەى رێبازو ئامانجى پێشەواى نەمرمان قازى محەمەدن رێبەرایەتى رەنج و تەمەن و خوین و گیان بەخشیوى دیموكرات پێشەوا قازى محەمەد و عەبدوڵڵاى ئیسحاقى و دكتور ڕەحمانى قاسملوو دكتور سادقى شەرەفكەندى براى ماموستا هەژارى شاعیر چوار سەرۆكى ناسراوى حیزبن و چوار ئەستێرەى گەشاوەى كوردستانى داگیرو دابەشكراون دكتور رەحمان گوتەنى باشترین پاداشت بۆ شەهیدان درێژە پێدانى رێگایانە نەك كوێركردنەوەى رێگایانە ئاماژە كردن بە هەڵەو كەم و كوڕى دكتور ڕەحمان لە كەسایەتى و كاروخەباتى شۆرشگێڕانەى خۆبەخشانەى كەم ناكاتەوە بەڵكو پەندو ئەزمون و ئاموژگارى بە شۆرگێڕانى كورد دەبەخشى ماموستا هێمنى شاعیر گوتەنى بۆ مرۆڤى زانا دووجار ژیان پێویستە یەكەم جار ئەزمون لەسەر یەك دابنى دووەم جار بەكاریان بێنێ من و دەیان هاوڕێى كومەڵەى رەنجدەرانى كوردستانم لە ساڵى 1985 هەتا ساڵى 2005 هاوكارى كەرى نەتەوەیى و نیشتیمانى حیزبى دیموكراتى كوردستان و كومەڵەى شۆرشگێڕى زەحمەتكێشانى كوردستان بوویین كە ئەوە ئەركى نەتەوایەتى و نیشتیمانى و ئایینى و مرۆڤایەتى خۆمان بووەو منەت كردن نەبووە كاتێ بە تەواوى بەسەرانى لاسارى خۆپەرستى لادەر لە رێبازى پێشەواو كاك فواد نەوێراویین بە ناچارى لەو ئەركەمان دوور كەوتینەوە دەنا ترسان و هەرەس و چۆك دادان و سەر شۆرى كردنمان نەبووە بۆ رژێمى داگیركەرى كۆمارى ئیسلامى ئێران كە كێشەى ئێمە لەگەڵ ئەو رژێمە داگیركەرە كوردو كوردستان خۆرەیەدا كێشەى گەل و خاكى رۆژهەڵاتى كوردستانەو هەتا ملیشى نەشكێت و روژهەڵاتى كوردستان جێ نەهێڵى كێشەكەمان هەر بەردەوامە و بێ كۆتایى هاتنە ئەوە تەنیا كوردستان پەرستانن لەبەرانبەر داگیركەران و دوژمنانى ناوخۆیى كوردو كوردستاندا ئیرادەى پۆڵاینى دلێرى و بویرى چرو پرو گورج و گوڵ و توندو توڵن و هەرەس و سازش و سەرشۆرى و چۆك دادان نازانن و دروشمى نەگۆریان كوردستان یان نەمانەو درێژە پێدانى رێبازو ئامانجى رەنج و تەمەن و خوین و گیان بە خشیوانى كوردو كوردستانە كەواتە ئەوەى بە كردەوە خۆى بە كچ و كوڕى پێشەوا و كاك فواد دەزانێت دەبێ لە رۆژى یادى رێبەرانى نەمردا ریزەكانیان یەك بخەنەوەو ئێرانى و درۆكردن رەت بكەنەوەو كوردو كوردستانى بوون زیندو بكەنەوەو مژدەى ئازادى و سەربەخۆیى وەك پەیامێكى هەرەگەوەرى پیرۆزو بەنرخ و بەرێزو خۆشەویست بەكوردو كوردستان و رەنج و تەمەن و خوێن گیان بەخشیوانى بدەنەوە كە بەخۆداچونەوەو هەستانەوەى نەبەزینە
شیعر
بەرەو مهاباد
سڵاوم بۆتۆ مهاباد
شارى كانگاى بیرى ئازاد
شارى پێشەواى نەمرم
قەڵاى سەختى خۆراگرم
شارى هێمن و هەژارم
زانستگاى كوردى وشیارم
شارى ماملێ ى ئاواز خوێنم
پەیامى شادیت بۆ دێنم
سڵاو لە تۆو گوندو شارت
لە هەركوردێكى بریندارت
منى پاكى سەربەرزى كورد
لەسەر چیاى بەرزى هەڵگورد
دەڕوانمە جوانى دیمەنت
شەق هەڵدەدەم لە دوژمنت
دەبڕم رێگاى سەخت و دوورت
دەیشكێنم هەر سنورت
كە داگیركەر بۆى كێشاوى
لە خوێناوتى هەڵكێشاوى
هاتم بەرەو سەر فرازى
بەئاڵاى پێشەوام قازى
ملى دوژمنت دەشكێنم
كۆمارت دادەمەزرێنم
سڵاو لەتۆ مهابادم
هەموو كاتێ بە تۆ شادم
 
رانیە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە