كام پێشمەرگەى دێرین
Monday, 02/11/2009, 12:00
لەناوەندى 1988دا تەواوى هێزى پێشمەرگەى كوردستان چووە ناو خاكى ڕۆژهەڵاتى كوردستانەوە، تەنیا بەشێكى كەم لەسەر سنورە دەستكردەكان مانەوە ئەوانیش پێشمەرگە بێژن و منداڵەكان بوون، لەنێوان دووسوپاى داگیركەرى كوردستان ئێران و عێراق بەرپرسەكان بەشى هەرە زۆریان لە ڕۆژهەڵاتى كوردستاندا نیشتەجێبوون بوونە كاسبكارى جۆراو جۆر بە تایبەتیش چەك فرۆشى ، زۆریش هەبوو بەرەو ئەوروپا ڕۆیشتن من لە 1/6/1986 بوومە پێشمەرگە، دەیان ئەندام كادیرى كۆمەڵەم لەناو شاردا جێ هێشتن ، چونكە دەگیرام و كۆتایى بەتەمەنم دەهات لەلایەن بەعسەوە، كە تا ئەوكات هەژدە جار گیرابووم بەناوى كۆمەڵەو بەناوى برا پێشمەرگە بوون .
لە خەباتى شارو شاخمدا لە 1986هەتا 1989 ڕاستەوخۆ كاك مستەفا سەید قادر قەڵادزەیى بەرپرسم بووە، لەكۆتایى 1990دا كۆبوونەوەیەك كرا لەلایەن سەرانى یەكیەتییەوە نیشاندرا كە نابێ لەمەولا كەس بەناوى كۆمەڵەو شۆرشگێڕان كاربكات ، من ئەوەم پەسند نەكرد گووتم : هەر كۆمەڵەم و نابمە هیچى تر ، ناسنامەى پێشمەرگایەتى و ناسنامەى هاتووچۆم بۆ ڕۆژهەڵاتى كوردستان دایەوە یەكێتى ناسنامەى پەنابەریشم فڕێدا ، چونكە لە كۆتایى 1989دا بە هۆى هاوكاریكردنم بۆ هەردوو حیزبى دیموكراتى كوردستان لە ڕۆژهەڵاتى كوردستانیش قاچاغبووم ، موچەكەم كە (40)دینار بوو بڕدرا . لە میواندارى بارەگاى حیزبەكانیشدا یەكێتى دەرى كردم ، چەكەكەشم دابۆوە یەكێتى ، لە بازنەى سنورى دەستكردا بێ پارە بێ پێداویستیەكانى تر دەخولامەوە ، حیزبى دیموكراتى كوردستان باڵى كاك مستەفا هیجرى مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەن زادە هاوكارى زۆریان كردم .
نووسراوەى زۆریان بردن بۆ ڕێكخستنەكانم بە تایبەتى لەناو شارى ڕانیەدا ، كە بارەگاى هێزى گیاڕەنگ و كۆمیتەى شارستانى سەردەشت لە نێوان شارى قەڵادزێ و شارى سەردەشتدا بوو، هاوكاریەكەش زیاتر بە بڕیارى زاناى كوردو حیزبى دیموكراتى كوردستان كاك دكتۆر حسێنى خەلیقى بوو ، لە 27/2/1991لە شاخەوە هاتمە ناوشارى ڕانیە هاوڕێیانى كۆمەڵەم گورزى دەستى ڕەنجدەرانى كوردستان كە هەموویان لاوى خوێن گەرمى كوردو كوردستان پەرستى بوون ، شان بە شانى جەماوەرى ڕاپەڕیوى ڕانیە و دەوروبەرى هەتا شارى كەركوكیش ئازاد كرا نەخشى بەرچاویان هەبوو.
دواى ڕاپەڕینیش دوور لە حیزبایەتى گەوجانە دەستماندایە كارى خەبات و تیكۆشانى یەكێتى نەتەوەیى نەخشى یەكم مان هەبوو لە یەكگرتنەوەى هەردوو حیزبى دیمۆكراتى كوردستاندا. هەزاران كوردمان لە شەڕى خۆخۆرى و تیرۆرى دەزگا سیخوڕییەكانى داگیركەرانى كوردستان ڕزگاركردن ، چونكە ئێمە بەتەواوى خۆمان ساغ و یەكلا كردبۆوە كە بە بیرو هۆشى دلێرانەو بوێرانەى نەتەوەیى و نیشتیمانى كۆمەڵانە كار بكەین ، لە ژێر دەسەڵاتى یەكێتى نیشتمانى كوردستاندا بارەگاى كۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەكان هەیە، كە لە ڕواڵەتدا بۆ پاداشتى شۆرشگێڕانە بەخشین بە پێشمەرگە دێرینەكان دروستبووە، دووبارەگایان هەن یەك تایبەتە بە پێشمەرگە دێرینەكانى یەكێتى و ئەوەى تریش پێشمەرگە دێرینەكانى یەكێتى و زەحمەتكێشان و سۆسیالیست و شیوعى كە هەردوولا بەرپرسانى پێشمەرگەى دێرینى یەكێتى ڕاستەوخۆ سەرپەرشتى دەكەن .
سەرۆك مام جەلال بەڵێنى دا بۆ هەموو پێشمەرگە دێرینەكان مانگانە (150)هەزار دینار وەك ڕێزلێنان بە پێشمەرگە دێرینەكان بدرێت (15)ملێۆنیش وەك پێشینەیەكى هاوكارى بدرێت مانگانە لەو (150)هەزارە (75)هەزار بگەڕێتەوە كە هەتا ئێستا ڕێژەیەكى كەمى پێشمەرگەى یەكێتى گرتۆتەوە . شایەنى باسە لەناو لیستى پێشمەرگە دێرینەكانى كوردستاندا چ وەك خانە نشین و چ وەك كۆمەڵەكەیان كۆنە سیخوڕو سەرۆك جاشى بەرتیلدەر پلەو موچەیان لە سەروى پێشمەرگە دێرێنە ڕاستەقینەكانەوەیە، هەزارانیش هەیە كە هەر پیشمەرگە نەبوون، هەر بەو شێوەیە سەرەتا هەموو هاوڵاتیەكى كورد مافى ژیان و كاركردنى هەیە، ئەوەى كە هەتا ئێستا لەبەرچاو نەگیراوە ماف و كارى شایستەو ڕەوایە .
لە 1/5/2009دا سەرۆك مام جەلال كۆبوونەوەى بە پێشمەرگە دێرینەكان كرد، بە بۆنەى 1ى ئایەرى جەژنى كرێكارانەوە هەریەكەى سەد دۆلارى پێیان بەخشى بەڵام سەرانى بەرتیل خۆر بەشى هەرە زۆریان دزى بەناوى ئەوەى ئەو لیستى گۆڕانەوەو ئەم ناسنامەى پێشمەرگەى دێرینى نیە، لە كاتێكدا سەرۆك مام جەلال فەرموى شانازى دەكەم بە ئێوەوە كە منیش پێشمەرگەى دێرین و سەرۆك كۆمارم كەسى جیا نەكردەوە، هەر پێش ڕاپەڕینش زۆر لەوسەرانە ببونە سیخوڕى ئیتڵاعاتى ئێرانى و دواى ڕووخانى سەدامیش سیخوڕایەتى زۆریان دەركەوت گەرچى ئەو بێ ئابڕوویانە لە هیچ كارو كردەوەیەكى دژى تەنانەت ڕابردووى باشى خۆشیان ناسڵمنەوە. بەرپرسە باشەكانیش لەناو كۆمەڵەكەدا بڕیارى جۆراو جۆرى ناڕەوایان بەسەردا سەپێنراوە ، بێ َشەرمانەش كە ڕەخنەو توڕەیى پێشمەرگە دێرینەكان ڕووبەڕوویان بۆتەوە گووتویانە خەتاى لیژنەى باڵاى خانە نشین و كۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەكانە بە تایبەتیش كاك جەمیل هەورامى و كاك ڕابەرى سەید برایم كە لەڕاستیدا ئەوەش درۆو بوختانێكى بێ ئابڕویانەیە ئاڕاستەى كاك جەمیل و كاك ڕابەر كراوە ، چونكە ئەوان تەنانەت هەموو پێشمەرگە دێرینەكانى ناوچەكانى خۆشیان ناناسن ، هەتاكو كارى وا ناڕەوا لە دژیان بكەن ئەو سەرە چەتەگەرانەش بەشى هەرە زۆریان خۆر فرۆشەرەوەكانى پارەو سەیارەو دەمانچەن لە لیستى گۆڕانەوە بۆ ناو یەكێتى كە لەڕووى كردارییەوە لەسەر یەكێتى دەژمێردرێن نەك لەسەر لیستى گۆِران با لە ژێرەوەش پەیوەندى دووڕوویى تێكدەرییان بەسەرانى لیستى گۆِرانەوە مابێت .
ڕەنجدەر دۆڵە گۆمى
29/10/2009ڕانیە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست