رێككەوتن نامەى واشنتۆن
Monday, 18/10/2010, 12:00
لە ساڵى 1998دا مام جەلال و كاك مەسعود بارزانى چوونە ئەمریكاو رێكەوتننامەى واشنتۆنى ئاشت بوونەوە یان واژۆكرد كە دەبوو هێندە نەخایەنێت هەموو دامو دەزگا حوكومیەكانیان تێكهەڵكێش كردبایەوە گەرچى هەتا ئێستاش بە دوو دەسەڵاتى دژ بە یەكترى و لایەنى ترو تەنانەت دژ بەگەلیش ماونەتەوە هەرواتاى نى یە بارودۆخى وڵاتەكەت هێندە نالەبار بێت و لەچوار دەورەتەوە گەمارۆى گشتى درابێت و ولاتى خۆت چەند داگیركەر كاول و وێرانەى كردبێت و خۆشت هەركاول و وێرانت كردبێت لەخەمى ئاوەدان كردنەوەشى دانەبیت و هەر ڕۆژەش پاساوێكى درۆزنانەى بۆ بێنیتەوە و بە دەنگ و رەنگى هاوارى ئازادى خوازانەى گەلەكەشت بلێ ى تێكدەرو ئاژاوە گێڕو بەكرێگیراوى بیگانەو دەست كردى دەرەكى و هەر بڵێ ى وانابێت و خراپت كرد چەپۆكێك بەسەرت دابدەن و بێ دەنگ و بێ رەنگ و بێ هاوارت بكەن ئەو بڵێت فرە ئاغایەتى و ئەم بڵێ فرە كوێخایەتى یە و حوكومەت و پەرلەمان و هێزى پێشمەرگەت لە خێڵەوە نەگۆڕن بۆ گەل و نیشتیمانەكەت و هەرتۆش قەرزدارو شەرمەزار و خراپ كار بكرێ ى پاساوى شەڕى خوێناوى زۆڵە كوردانەشت نەماوە هەتا بۆچەواشەكارى و فریوكارى بەكاربهێندرێت و بە ئاشكرا درۆزنى و دەست بڕى و تاڵان و ڕەشەكوژى و هەژارى و بێكارى و بێ دادى كۆمەڵایەتى بكەیتە گابەردى هەرە زل و بە گەل و وڵاتەكەتى دابدەى پێشت وابێت هەردەبێ بۆت بچێتە سەرو پێشت وابێت هەركەسێكیش رازى بێت و دەستیشت لە بینەقاقا نابێت و بە ئاشكرا خنكێنەر بیت و بشڵێ ى نابێ بەدەستم دابنوسێ ى دەسەڵاتى خۆماڵى و هەڵبژێردراوى گەلیشى بێت ئاى وەكو كورد چۆن بەداوى ئەوانەوە بووین و لێش نابینەوە هەرچوار دەوەرەمانیان لێمان تەنیوە شەڕەكەیان هێندە توندە لەگەڵ گەلدا هەربەشى دۆستایەتیشیان تێدا نەهێشتۆتەوە زۆر سەیرە دەبێ ئەوانە پشتیان بەكێ هێندە قایم بێت هەتا ئەوەندە سەرەڕۆو لاسارى بێ تام بن لە دژى كوردو كوردستانەكەمان و دەستیش هەڵناگرن.
یهکگرتن
چوار منداڵی چاوگهشی کورد
ڕوویان کرده چیای ههڵگورد
دهستیان لهناو دهستی یهک کرد
شکاندیان سنوری دهستکرد
ئاڵای کوردیان لهسهر شان بوو
ویستیان کورد و کوردستان بوو
که داگیرکهر زانی کوردن
دلێر و بوێر و مهردن
به گاڵتهوه گوتی ها کێن
دهست لهناو دهست ئازاد دهدوێن
ههرچوار وهڵامیان دایهوه
کوردین و ئیتر بڕایهوه
قوڕ بهسهرت شهمشهمه کوێر
ڕۆژمانه پێت پێ بکهنین تێر
له کوردستان دهرت بکهین
وهک دار لهت و پهتت بکهین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست