کام هه‌ڵوێستی PKK؟
Saturday, 01/08/2009, 12:00
(نه‌جیبه عومه‌ر) ئه‌ندامی ڕێبه‌رایه‌تی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان له ژماره 10ی گۆڤاری کلیک دا چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ شه‌نگار عه‌بدوڵڵا سازداوه ده‌سه‌ڵاتی باشووری کوردستانی وه‌ک شه‌رمه‌زاری بۆ حکومه‌تی کوردی پێناسه کردووه. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی زیاتر له ڕێگری لیستی هیوا سه‌رچاوه‌ی گرتووه که نه‌یان هێشت له 25/7/2009ی هه‌ڵبژاردنی باشووری کوردستاندا به‌شداری بکات، به‌و به‌هانه‌ی لیستی هیوا که لیستی پارتی چاره‌سه‌ره هاوسۆز و هاوپه‌یمانی PKK یه، نه‌ک کلک و پاشکۆ له باشووری کوردستان دا هیچ پارت و ڕێکخراوه‌یه‌کی بچووک سه‌ربه‌خۆ نیه کلک و پاشکۆی زل حزبه‌کانه. PKK به ڕێبه‌رایه‌تی سه‌رۆک عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له ساڵی 1978 له باکوری کوردستان دا دامه‌زراوه، به‌پێی سروشت و پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگای ئه‌و پارچه‌یه‌ی کوردستان که پێداویستی مێژوویی بووه بۆ باکوری کوردستان له ساڵی 1991 ه‌وه بۆ ئێستا PKK به‌هۆی ده‌ست تێوه‌ردانه‌کانی له باشووری کوردستان دا و دروست کردنی پارت و ڕێکخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی دووچاری پێکدادانی خوێناوی بووه له‌گه‌ڵ (یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان) دا. زیاتر ئه‌وه‌ش وای کردووه ڕه‌گ و ڕیشه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری نه‌بێت، کۆمه‌ڵێک پارت و ڕێکخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی دامه‌زراندوون و هه‌ر خۆشی هه‌ڵی وهشاندوونهتهوه. ئێستا له‌وانه هه‌ر پارتی چاره‌سه‌ر ماوه، وه‌ک: (پارتی ئازادی و یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و به‌شێک له بزوتنه‌وه‌ی جوتیاران و په‌که‌که‌ی باشوور و دوا دروست کراویشی پارتی چاره‌سه‌ره) هه‌موو ئه‌و پارتانه به‌پێی هه‌ل و مه‌رج و پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگای باشووری کوردستان دانه‌مه‌زراون. پارتی و یه‌کێتیش هه‌ر لایه‌نێک که له‌گه‌ڵ سروشت و پێکهاته‌ی دهسهڵاتهکهیاندا نه‌هاتبێته‌وه زۆر به توندی سه‌ریان کوتاوه و هه‌ژده‌ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌شیان سه‌لمێنه‌ری ڕاستیهکانمانه به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه کورد کوژیانه‌ی نێوان په‌که‌که و پارتی و یه‌کێتی که‌مترین په‌یوه‌ندی و هاوسۆزی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌ماوه به‌رامبه‌ر به یه‌کتری هه‌ر دام و ده‌زگایه‌کی سیخوری ده‌ره‌کی له باشووری کوردستان دا ئازاد و سه‌ربه‌سته بۆ ڕاوڕاوێنی مشک و پشیله‌یی به‌تایبه‌تیش ئیگلاعاتی فارس و تورکان و میت و ژیته‌م و ئه‌رگه‌نه‌کۆنی تورکان و ئه‌من و ئیستیغبارات و مخابه‌راتی عه‌ره‌بان، پارتی و یه‌کێتیش وه‌ک گوێی که‌ر جوتن له‌گه‌ڵیان دا به کلک و پاشکۆ و هاوشێوهکانیشیانهوه بۆ هه‌ر که‌س و لایه‌نێکی به کرده‌وه نانه‌ته‌وه‌یی نه‌ک شوره‌یی و شه‌رمه‌زاری و سوک و چروکی و ڕیسوایی نیه هه‌ر چه‌شنه په‌یوه‌ندییه‌ک له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی کورد و کوردستان خۆری تورک و عه‌ره‌ب و فارسان به‌ڵکو شانازیه‌کی گه‌وره‌شه، به‌لایانه‌وه که به‌رگی چه‌واشه‌کارانه‌ی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی و بازرگانیان به‌به‌ردا کردووه. که‌واته په‌که‌که ده‌بێت په‌ند و ئه‌زمون له ڕابردووی خۆی وه‌ربگرێت. له شه‌ڕی داهاتووی پارتی و یه‌کێتی خۆی به‌دوور بگرێت ده‌رباره‌ی (مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین)ی ڕابه‌ری یه‌کگرتووی ئیسلامیش فه‌رموویه‌تی: په‌که‌که و ده‌ته‌په توند ڕه‌ون له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که هاوده‌نگی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی حزبی له‌گه‌ڵ پارته کورد گوژهکهی (ئه‌ردۆغان) و (عه‌بدوڵڵا گویل) دا هه‌یه، که خوشکه (نه‌جیبه) له‌هه‌مان ژماره‌ی گۆڤاره‌که‌دا ئاماژه‌ی پێکردووه، پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی تورکانیش پارتێکی دڕنده‌ی شه‌مشه‌مه کوێره‌ی تورکانه و په‌یڕه‌وکه‌ری عوسمانیه‌کان و که‌مالیسته‌کانه له دژی کورد و خاکه‌که‌ی که له‌کار و کرده‌وه‌ی ڕابردووی دا نیشانی داوه وه‌کو چه‌واشه‌کاری کێشه‌ی کوردی وه‌ک کێشه‌ی نه‌ته‌وه و خاکێکی بن ده‌ست پێناسه نه‌کردووه به‌ڵکو وه‌ک کێشه‌ی خزمه‌تگوزاری پێناسه‌ی کردووه.په‌که‌که و ده‌ته‌په‌ش نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی قاره‌مانی باکوری کوردستانه پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان که کاک دیار غه‌ریب ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کات له باشووری کوردستان دا کێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی نه‌بوونی بنه‌مای ئابووری سه‌ربه‌خۆیه که کێشه‌ی له‌ده‌ست دانی سه‌ربه‌خۆیی سیاسی هه‌ر پارت و رێکخراوه‌یه‌کی کوردستانیه که له چوارچێوه‌ی کلک و پاشکۆیه‌تی دا ده‌مێنێته‌وه بۆ زل حزبه‌کان ده‌رباره‌ی لیستی گۆڕانی کاک نه‌وشیروانیش که خوشکه نه‌جیبه ڕه‌خنه‌ی لێگرتووه چونکه هه‌ڵوێستیان نه‌بووه له به‌رامبه‌ر ڕێگرتن له (لیستی هیوا)لیسته‌که‌ی (کاک نه‌وشیروانیش) له ژێر گه‌مارۆیه‌کی توندی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵاتی باشووری کوردستان دایه به‌هانه‌ش ناداته ده‌ستی تورکان بۆ هاوسۆزی له‌گه‌ڵ په‌که‌که دا. لیسته‌که‌ی کاک نه‌وشیروان و لیستی هیواش باجی شه‌ڕی کورد کوژانه‌ی په‌که‌که و یه‌کێتی وای لێکردوون به‌ره‌و پێشه‌وه نه‌چن له زۆر بوار دا چونکه به‌و ئاگره سوتاون به‌رگری کردن له هه‌ر پارت و ڕێکخراوه‌یه‌کی کوردستانی له به‌رامبه‌ر داگیرکه‌رانی کورد و کوردستان خۆری عه‌ره‌ب و فارس و تورکاندا ئه‌رکێکی پیرۆزی نه‌ته‌وایه‌تی و مرۆڤایه‌تی و ئاینی هه‌ر کوردێکی بهناموسی کورد و کوردستانیه هیچ پاساوێکیش ڕه‌وا نیه بۆ خۆ دزینه‌وه له‌و ئه‌رکه.
ڕانیه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست