مێژوویه‌ک له ئاگر...
Wednesday, 10/06/2009, 12:00
مێژوویه‌ک له ئاگر... په‌رتوکی تازه چاپکراوی کاک (جه‌میل بایک)هه‌ڵسوڕێنه‌ری یه‌که‌می ئێستای پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) یه. که باسی له مێژووی (PKK) کردووه له نێوان ساڵانی (1972 2008)، به‌ڵام کۆنگره‌ی یه‌که‌می (PKK) له کۆتایی ساڵی (1978) به‌ستراوه. کاک جه‌میل په‌رتووکێکی تریشی هه‌یه به‌ناوی (PKK) بۆچی؟ که په‌رتووکی دووهه‌میشی ته‌واوکه‌ری په‌رتووکی یه‌که‌مه، لهوپهرتووکهدا باسی له مێژووی باش و خراپی (PKK) ی کردووه ئه‌وه‌ی لایه‌نی که‌مو کوڕی په‌رتووکه‌که‌یه ئه‌وه‌یه که به‌سه‌ر زۆر بابه‌ت دا بازی داوه و مێژووی خراپی (PKK) ی زیاتر خستۆته ئه‌ستۆی به‌رپرسانی باڵای (PKK) که هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه و هه‌ڵاتوون یان ویستوویانه (PKK) به‌ره‌و بیر و ئامانج و ڕێباز و ئاراسته‌ی جیا له‌سه‌رۆک ئاپۆ دا به‌رن به‌پێودانگی (PKK) ش هه‌ر که‌س ئه‌وه‌ی کردبێت ئه‌وا سیخوره و تێکده‌ره و ئاژاوه چیه‌و لاده‌ره و ناپاکی هه‌ره گه‌وه‌ره‌یه و سزاکه‌شی مردنه. له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی (PKK)ــه‌وه گرژی و ته‌مومژ و کێشه و ململانێی ناوخۆیی ده‌ستپێده‌کات به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئاپۆ دا له ساڵی (1978 1984) که کۆنگره‌ی سێی په‌که‌که‌یه و بڕیاری خه‌باتی چه‌کدارانه‌یه ئه‌و به‌رپرسانه دژی ڕاده‌وه‌ستن هه‌ر له سه‌ره‌تا مل له‌به‌ر ملی سه‌رۆک ده‌نێن و ساڵی (1984) به‌ته‌واوی واز له (PKK) دێنن.
1- نه‌جاتی کایه ناسراو به پیلۆت واتا "فڕۆکه‌وان". 2- عه‌بدول ڕه‌حمان. 3-شاهین دورنمز.
4- حوسێن یه‌ڵدرم. 5- یه‌ڵدرم ته‌رکیب. 6- داود. 7- سه‌میر. 8- که‌سیره یه‌ڵدرم. ناسراو به فاتیمه، ژنی سه‌رۆک ئاپۆ. ساڵی (1986 1989) 1- جه‌ماله کوێر. 2- ته‌رزی جه‌مال. 3-هۆگر. 4- مه‌تین. که له‌ناو (PKK) دا به چوار چه‌ته‌که ناسراون به‌رپرسی گه‌وره‌ی سه‌ربازی بوون. ده‌ست ده‌که‌ن به گرتن و کوشتن و ڕفاندن و بێ سه‌ر و شوێن کردن و به‌زۆر چه‌کدار کردنی گوند نشینانی باکوری کوردستان به‌ڕێبه‌رایه‌تی نیزامه‌دین تاش ناسراو به (بۆتان) که به‌رپرسی سیاسی هه‌موو گه‌ریلا بووه. خه‌لیل ئه‌تاچ ناسراو به (ئه‌بوبه‌کر) که به‌رپرسی سه‌ربازی گه‌ریلا بووه ئه‌وانه له‌ناو (PKK)ـش دا ڕه‌شه کوژیان زۆر کردووه و هه‌زاران کوردی باکوریان ڕه‌شه‌کوژ کردووه، هه‌زارانیشیان به هه‌ڵاتن داوه بناچاری بوونه‌ته میت و ژیته‌م و ئه‌رگه‌نه کۆن و دژه گه‌ریلا و گوند پارێز واتا (جـــاش)، ئه‌وانه‌ش ده‌یانه‌وێت سه‌رۆک لا بده‌ن و خۆیان ده‌سه‌ڵاتی یه‌که‌م بن به‌ڵام کۆتایی به‌و چوار چه‌ته‌یه‌ش هات له ساڵی 1990 دا. ساڵی 1989 (محه‌مه‌د شه‌نه‌ر) و (سه‌لیم چروک کایه) له زیندانی دیاربه‌کر ئازاد ده‌بن و به‌پێودانگی کاک جه‌میل چۆک دادهرن و له کۆنگره‌ی چواری (PKK) دا له ساڵی 1990 هه‌وڵی لادانی سه‌رۆک (ئاپۆ) ده‌ده‌ن، به‌ڵام هیچیان پێ ناکرێت و محه‌مه‌د شه‌نه‌ر ده‌که‌وێته زیندانی (PKK) ــه‌وه ساڵی 1991 فایه‌ق به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری (PKK) ـه‌و (ساری باران) به‌رپرسی باڵێکی سه‌ربازی (PKK)، محه‌مه‌د شهنهریان ڕفاند و هاتنه ناو باشوری کوردستانه‌وه که (30) که‌س ده‌بوون پارتی کرێکارانی کوردستان ژیانه‌وه‌یان دامه‌زراند، هه‌رهه‌مان ساڵ محه‌مه‌د شه‌نه‌ر چۆ شاری قامیشلی و له‌گه‌ڵ چوار که‌س دا کوژرا. فایه‌ق و ساری بارانیش به‌ره‌و ئه‌وروپا ڕۆیشتن له ساڵی 1991 ه‌وه به‌دوای یه‌کدا شه‌مدین ساکیک ناسراو به (زه‌کی) و (ماهیر ووڵات) و (زه‌کی بچوک) و (عاکف) و (فه‌رحان) و (محه‌مه‌د خۆجه) و (ئه‌مین) و (سه‌لیم چروک کایه) و (دکتۆر سلێمان) و (سه‌ڵاحه‌دین چه‌لیک)، هه‌تا ساڵی 2001 هه‌ڵاتن و جیا له شهمیدن و ماهیر ووڵات پاشماوه‌ی ئه‌و ده‌سته باڵایه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی (PKK) هه‌ژده که‌سی باڵا بوون به‌ڕێبه‌رایه‌تی (عه‌لی چهتێنهر) ناسراو به دکتۆر عه‌لی هه‌ڵاتن و خۆیان ڕاده‌ستی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد له دهۆک. ئه‌وانه باڵی ناسر بوون، ناسر به‌رپرسی هه‌موو گه‌ریلا بوو له‌ناو (PKK) دا. له ساڵی 1998 هه‌تا ساڵی 2001 به سه‌دان کادیر و گه‌ریلای باڵی ناسر هه‌ڵاتن و خۆیان ڕاده‌ستی پارتی و یه‌کێتی کرد. ساڵی 2004 باڵی عوسمان ئۆجه‌لانیش هه‌ڵاتن که (عوسمان ئۆجه‌لان) و (ئه‌کره‌م) و (دۆغان) و (که‌مال شاهین) و (کانی یه‌ڵماز) و (بۆتان) و (ئه‌بوبه‌کر) بوون. کاک جه‌میل هه‌ردووک باڵی عوسمان و ناسری به‌یه‌ک باڵ پێناسه کردوون، به‌ڵام له ڕاستی دا باڵی ناسر له ساڵی 1998 ه‌وه بۆ 2001 ناویان له خۆیان نا (باڵــی ڕیفۆرم)، چاکسازی و پاکسازی ناو (PKK) به‌بێ پارچه پارچه بوونی (PKK) ئه‌و باڵه دژی شه‌ڕ وه‌ستاندن و پاشه‌کشه‌ی گه‌ریلا بوون له باکوری کوردستان به‌ره‌و باشووری کوردستان دژی کۆماری دیموکراتیکی تورکیا بوون که سه‌رۆک ئاپۆ ئه‌و بیر و ئامانج و ڕێبازه و ئاراسته‌یه‌ی داهێنا، به‌ڵام باڵی ناسر هه‌ر باوه‌ڕیان به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بوو. شه‌مدین ساکیک ساڵی 1997 خۆی ڕاده‌ستی پارتی کرد و له ساڵی 1998 ده‌زگای سیخوری میت له شارۆچکه‌ی شه‌قڵاوه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر به ڕۆکه گه‌یشتنه سه‌ری و گرتیان و بردیانه‌وه تورکیا که به‌رپرسی گه‌وره‌ی باڵی سه‌ربازی (PKK) ببوو، هه‌رچی نهێنی (PKK) بوو دایه میت و ژیته‌م و ئه‌رگه‌نه کۆن و نه‌خشه و پیلانی گرتنی سه‌رۆک ئاپۆ ده‌ستی پێ‌کرد، له ساڵی 1998 که سه‌رۆک ئاپۆ له سوریا ده‌رکرا کێشه و ململانێ و ناکۆکیه‌کانی ناوخۆی سه‌رانی (PKK) ته‌قیه‌وه. ساڵی 2001 باڵی عوسمان ناوی ڕیفۆرمیان له خۆیان ناو، باڵی کاک جه‌میلیش ک باڵی پارێزگاران بوون له (کاک جه‌میل) و (موراد قه‌ره‌یه‌ڵان) و (دوڕان کاڵکان) و (مسته‌فا قه‌ره‌سوو) و (عه‌لی حه‌یده‌ر قه‌یتان) پێکهاتبوون، یه‌ک باڵ بوون له دژی باڵه‌که‌ی ناسر، سه‌ره‌ڕای دوو باڵی دژ به یه‌کتریشیان هه‌تا ساڵی 2001 باڵی ناسر درێژه‌یان به‌شه‌ر دا. کۆتایی 2001 ناسر له گوندی سوره دێی قه‌ندیل کوژرا که چه‌ند مانگێک بوو ده‌ست به‌سه‌ری هه‌ردوو باڵه‌که بوو. (PKK) وای بڵاو کرده‌وه که ده‌سته‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان هاتوون بیڕفێنن له ته‌قه‌دا کوژراوه، دوای کوژرانی ناسر سه‌دان کادیر و گه‌ریلا به سه‌رۆکایه‌تی دکتۆر سلێمان هه‌ڵاتن و خۆیان ڕاده‌ستی (ی.ن.ک) کرد، له قه‌ڵادزێ باڵی ناسر کۆتایی 2008 له ئه‌وروپا یه‌کیان گرته‌وه که ئه‌وانه بوون. (سه‌لیم چروک کایه) و (دکتۆر سلێمان) که برای یه‌کترین له‌گه‌ڵ (عاکف) و (فه‌رحان) و (محه‌مه‌د خۆجه) و (ئه‌مین) و (زه‌کی بچوک) و (سه‌ڵاحه‌دین چه‌لیک) و (دکتۆر عه‌لی). هۆی گه‌شه نه‌کردن و توانه‌وه‌ی ئه‌وانه یان مانه‌وه‌یان وه‌ک ده‌سته یان ڕێکخراوه‌یه‌کی بچووکی بێ کاریگه‌ر ته‌نیا ئه‌وه نیه که (PKK) ڕێگره و ده‌یان کوژێت به‌ڵکو زیاتر ئه‌وه‌یه خۆیان له چه‌مکی شۆڕگێڕی له سه‌دا 90 داده‌ماڵن و هاوسه‌رگیری پێک دێنن، خه‌ریکی ژیانێکی تاکه که‌سی ده‌ره‌به‌گی و بۆ ژوازی مشه خۆر ده‌بن، دژایهتیهکهشیان له سه‌دا 90 ئاراسته‌ی په‌که‌که ده‌که‌ن هاوکاری هه‌ر دووژمنێکی (PKK)ش ده‌که‌ن بۆیه مێژوویه باشهکهشیان ده‌سڕێته‌وه، باڵی عوسمان ئۆجه‌لان له شاری کۆیه نیشته‌جێن و له‌لایه‌ن (ی.ن.ک) ده‌پارێزرێن و هاوکاری ده‌کرێن. زۆرایه‌تی هه‌ڵاتووه بێ لایه‌نه‌کانیش که نیشته‌جێی باشووری کوردستانن که زۆرایهتیان لای پارتی هاوڕان له‌گه‌ڵ کاک جه‌میل دا ده‌رباره‌ی سه‌رانی چه‌ته گه‌ر که باڵی سه‌ربازی (PKK) بوون وه‌ک سه‌رانی چه‌ته گه‌ر. (جه‌ماله کوێر) و (ته‌رزی جه‌مال) و (هۆگر) و (مه‌تین) و (ساری باران) و (شه‌مدین ساکیک) و (عوسمان ئۆجه‌لان) و (بۆتان) و (ئه‌بوبه‌کر) شه‌ڕه کورد کوژیه‌کانی نێوان (PKK) و پارتی و یه‌کێتی له نێوان ساڵانی (1992 2001)،(عوسمان) و (بۆتان) و (ئه‌بوبه‌کر) به‌ڕێوه‌یان بردووه. په‌یوه‌ندی (PKK) ش له‌گه‌ڵ ئه‌رگه‌نه کۆندا هه‌ر سه‌رانی چه‌ته گه‌ر بوون هه‌زاران کادیر و گه‌ریلایان ڕه‌شه‌کوژ کردووه. هه‌زارانیان به هه‌ڵاتن داوه، هه‌زاران کوردی باکوریان کوشتووه که ئێستا هه‌شتا ههزارسیخور و جاش له باکوری کوردستان دا هه‌یه که پێنج هه‌زاریان زۆر ناپاک و دژ به کوردن زۆرایه‌تی ئه‌وانه‌ش گونده‌کانیان سوتاوه و کاول بوون به‌ده‌ستی سه‌رانی سوپای تورک و سه‌رانی چه‌ته گه‌ری(PKK) که کاک جه‌میلیش ئاماژه‌ی به‌کاری ئه‌وانه کردووه ده‌رباره‌ی بڕیاری کوشتن یان له سێداره دان که کاک جه‌میل وای نیشان داوه گوایه سه‌رۆک ئـــاپۆ نه‌یداوه زۆر له ڕاستیه‌وه دووره. دوو نمونه‌شمان هه‌یه .
یه‌که‌م: چوار چه‌ته‌که (جه‌ماله کوێر) و (ته‌رزی جه‌مال) و (مه‌تین) و (هۆگر) دوای دادگایی کردنیان به بڕیاری به‌کۆمه‌ڵی کادیر و گه‌ریلای (PKK) سه‌رۆک ئاپـــۆ بریاری کوشتنیانی جێبه‌جێ کرد. ئه‌وکاره‌ی سه‌رۆک ئاپۆ بوو به مایه‌ی دڵخۆشی هه‌زاران کوردی باکوور، هه‌زاران نۆکه‌ری تورکان وازیان هێنا و بوونه (PKK) هه‌زاران له کچ و کوڕ و ژن و پیاوانی کوردیش هاتنه ناو (PKK) ــه‌وه.زۆرایه‌تی درۆ و بوختان و چه‌واشه‌کاریه‌کانی ده‌زگا کورد کوژه‌کانی تورک وه‌ک میت و ژیته‌م و ئه‌رگه‌نه کۆن و دژه گه‌ریلا و حزبوڵای جاش بوونه بڵقی سه‌ر ئاو ک سه‌رچاوه‌ی گرتن و کوشتن و ڕفاندن و بێسه‌ر و شوێنکردنی کوردان بوون، (PKK) یان پێ تاوان بار ده‌کرد.
دووه‌م: عوسمان ئۆجه‌لان له ساڵی 1990 بۆ 1993 جیا له ڕه‌شه‌کوژ کردنی کادیر و گه‌ریلا له باکووری کوردستانیش دا به ئه‌نقه‌ست له شه‌ری تورکاندا به کوشتندانی کادیر و گه‌ریلای کردبوو، ساڵی 1993 له گوندی زه‌ڵێی سه‌ر سنووری ده‌ستکردی سه‌رده‌شت قه‌ڵادزێ ی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان که جێگای باره‌گای کاک نه‌وشیروان مسته‌فا بوو (20) کادیری ڕه‌شه‌کوژ کردن و (17) کجه گه‌ریلای فه‌ساد کردن. سه‌رۆک ئاپۆ بڕیاری له سێداره‌دانی دا. سه‌رانی (PKK) به گشتی و کاک جه‌میل به تایبه‌تی ڕه‌تیان کرده‌وه ته‌نیا ساڵی 1993 بۆ 1996 هه‌ڵیان په‌سارد هه‌رچه‌نده سوک و چروک و ڕسوا بوو ناوی ههڤاڵیشی له‌سه‌ر سڕایه‌وه به‌ڵام ساڵی 1998 تا 2004 وه‌ک ره‌مز له‌جێگای سه‌رۆک ئاپۆ داندرا وه‌ک کاردانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر تورکاندا ئیتر ساڵی 1998 بۆ 2004 ساڵی ڕه‌شه‌کوژ کردن و بهههڵاتندانی کادیر و گه‌ریلا بوو ب رێبه‌رایه‌تی عوسمان پاشای به‌ناو برای سه‌رۆک وه‌ک ده‌رکه‌وتووه دوا بڕیاری عوسمان پاشا گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ باوه‌شی تورکان. عوسمان ئۆجه‌لان یه‌کێک بووه له هه‌ره به‌رپرسه خراپه‌کانی (PKK) وه‌ک تیرۆرست و بێ ڕه‌وشت و دز و تێکده‌ر و چه‌واشه‌کار و پیلانگێڕی مل شکاندنانه زۆر بێ شهرمانهش له هیچ درۆ و بوختان و چه‌واشه‌کاریش ناسڵه‌مێته‌وه که له گۆڤاره‌کانی باشووری کوردستان دا هه‌میشه لێدوان ده‌دات که سه‌رۆک ئاپۆش بڕیاری کوشتنی نادات کاردانه‌وه‌یه له‌به‌رامبه‌ر سه‌رانی ئێستای (PKK) که گوێیان به بڕیاره‌که‌ی نه‌دا له‌کۆتایی دا ده‌ڵێم: له 1978 بۆ 1998 سه‌رانی (PKK) سه‌ریان له سه‌رۆکی خۆیان تێک دا و به نرخێکی زۆر که‌م له هه‌راجه بازاری تورکان دا فرۆشتیان و ئه‌گینا هه‌رگیز پیلانی نێوده‌وڵه‌تی نه‌یده‌توانی وا به‌ئاسانی بیداته‌وه ده‌ستی ڕه‌شی تورکان ئه‌و هه‌موو بێ ڕێزیه به خۆی و گه‌ل و پارته‌که‌ی بکه‌ن. کێشه ناو خۆییه‌کانی (PKK) زۆرایه‌تی له‌سه‌ر خۆ سه‌پاندن و پاوان خوازی ده‌سه‌ڵات بووه، ئه‌وه‌ی که ئێستاش گرنگه بۆ (PKK) دووباره نه‌کردنه‌وه‌ی شه‌ڕی کورد کوژانه‌ی مێژووی سه‌رانی جهته گه‌ره که زیانێکی زۆری له کورد و له (PKK)دا.
ڕه‌نجده‌ر دۆڵه گۆمی ڕانیه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست