کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە شارەوە بۆ شاخ

Sunday, 05/09/2010, 12:00


لە سەرەتاى ساڵى 1993 ماڵمان لەسەردەشتەوە هێنایەوە قەڵادزێ و لە ساڵى 1994دا هاتینە ڕانیە لە سەرووى شار بەلاى ڕۆژهەڵات و چیاى كێوەڕەش دا جێگیر بووین لە دوو ژوورو هەیوانى بچكۆلەى كەلاوەى بێ حەوشەدا هەتا ساڵى 2000و دواى ئەوە گواستمانەوە هەر بۆهەمان دەوروبەرى سەرووى شا هەتا ئێستا هەر دوور لەشار جێگیرین لەگەڵ شەهید عەلى دا هەتا سەرەتاى هاوینى ساڵى 1996بە پێى گونجاو ئەوە كارمان بوو بیرى ئاوو دەست هەڵكەندنو دروێنەكردنى گەنم و جۆو نیسك و نۆك و هێنانى گیاى چیایى وەكو دۆرى و ڕێواس و كنگرو باڕێزەو قەزوان و ئەندرێشەو كارگ و كاردو دەمان هێنا بۆ شارى قەڵادزێ و ڕانیە دەمان فرۆشتن لە چیاو دۆڵى زۆر دوورە دەستەوە هەر بەكۆڵ بە پێ هەتا نزیك شار دەبویین لەكاتى دروێنەى گەنم دا هەزاران ژن و پیاو و كوڕو كچ و منداڵ لەناو پەرێزدا گوڵە گەنمیان كۆدەكردەوە و بێ ڕێزى و سوكایەتیان پێ دەكرا لەلایەن خاوەنى گەنمەوە زۆر ژن و كچى سەربەرزى كورد توشى لەشفرۆشى بوون ولەلایەن بنەماڵەو خزمەكانیانەوە ڕەشە كوژ كران هەتا ساڵى 1997 ئەوقات قڕیە زۆر بەردەوام بوو هەزاران مەتر بە پێ لەگەڵ عەلى دا دەڕۆیشتین لە ماڵەوە بۆ پاش چیاى كێوەڕەش كۆڵى دارمان دەهێنان لافاوى خەڵك بەسەر پاش چیادا گەڕابوو دارستانى چڕو پڕ ڕووت ببۆ وەسەرچیاو ئەم دیوو ئەو دیوى چیا بێ ئاوە تەنیا لەبن چیا بەڕووى ڕانیەدا لە لوتكە شاخێكدا دڵۆپ دڵۆپ ئاو هەڵدەقوڵێ پێى دەڵێن كانى چكچكە لە سەرەتاى پاییزى ساڵى 1994دا شەهید عومەر هەڵۆنەیى هاتە ماڵمان كەسەرلەشكرى یەكێتى بوو ماڵى لە شارۆچكەى دوكان بوو مانگانە 1400دینار پارەو 80 كیلۆ ئاردو 50 كیلۆ لە ڕۆن و برینجو شەكرو چاو نیسكو نۆكى پێم دا كە منیش وانە بە منداڵەكانى بڵێمەوە خزمەتى میوانەكانى بۆ بكەم و نووسینى لە شكرەكەى بۆ بكەم و جار جارەش وەرگێڕانى زمانى كرمانجى ژوورو خوارووى بۆ بكەم كەسەرانى یەكێتى دەهاتنە لاى (15)كادیرى پارتى سۆسیالیستى كەمال بورقاى كە بارەگایان لە نزیك ماڵى عومەر بوو لە شكرەكەش هەر لە شارۆچكەى دوكان بوو ماڵى ئەو پێشمەرگە دێرینانەش هەر لەوێ بوون وەكو بەكر هەڵۆنەیى كەمال مەرگەیى و هەڤاڵ مەرگەیى و وەلى مەرگەیى و خالیدى كاروبار بنگردى و حەسەن بنگردى و عوسمان سێدەرى زاهیر سێدەرى و عوسمان شارستێنى و مەلا رەحمانى ئاوەژە خالید بەرپرسى كۆمیتە بوو ئەوانى تریش فەرماندە بوون لە ناو هێزى چەكدارى یەكێتى دا لەناو خانوەكانى گەشت و گوزارى حكومى دا جیێگیر ببوون سەرە مانگەكان عەلى دەهات 1000دینارو خواردەمەنیەكانى دەبردەوە زۆرى پێ ناخۆش بوو وەك سواڵ كردن لێكى دابۆوە هەتا ساڵى 1989 عەلى بە بەراورد لەگەڵ ئەوانەدا زۆر دەوڵەمەند بوو پارەى ئاژەڵەكانمانى هەرمابوو كە لە ساڵى 1976 دا مەڕو بزنەكانمانى فرۆشتن و لە ساڵى 1978 مانگاكانى فرۆشتن كە هەتا ساڵى 1988 پارە ماوەكەى دابوو بە خەڵك كاریان پێوە دەكرد گوتم وا لێكدانەوەت نەبێت كورد گوتەنى حیزى و دزى شوورەیى یە عومەریش هەر مەردو ڕەندەكەى كۆمەڵەیە زۆر بەڕێزە لەگەڵماندا هەتا 1/1/1995لە ماڵى عومەردا مامەوە ئینجا هاتمەوە ڕانیە عومەر خدر ئەحمەد ناسراو بە عومەر هەڵۆنەیى لە دایك بووى ساڵى 1960و لە ساڵى 1977 هەتا ساڵى 1991پێشمەرگەو فەرماندە و كادیرى چالاكى زۆر بەجەرگى كۆمەڵەو چەندان جار بریندار ببوو لەشەڕدا لە دژى ڕژێمى حەمەڕەزا شاو خومەینى و سەدام دا نەخوێندەواریش بوو بەڵام زۆریش زانا بوو هاوسەرەكەشى كە كەمێك لە خۆى بچووكتر بوو هەرچەندە نەخوێندەواربوو بەڵام شێرە ژنێكى زیندوو بوو هەردەتگوت خوداوەند لە زگماگدا بۆیەكترى داناون ناوى ڕۆقیا بوو منداڵەكانى عومەر و رۆقیا 4 كوڕو دوو كچ وەكو باوكو دایكیان زیرەكو خوێن شیرین بوون كە لە ساڵى 1984دا هاوسەرگیریان پێكهێنابوو بە خۆشەویستیەكى زۆر پاكو بێ گەردەوە هەردووكیان زۆر ڕەوشت بەرزو پاكو بەناموس بوون منداڵەكانیان ئاوارەو ئارام و ئاكام و ئاسۆو ئاوێزان و ئارێز بوون عومەر لە 28/12/1994دا لە سەرووى گوندى دێگەڵە لە نێوان هەولێرو كۆیەدا لەگەڵ هەڤاڵ مەرگەیى و جێگرى عومەردا مەلابەختیار لە شەڕى نێوان پارتى و یەكێتى دا بە كوشتنى دان و تەرمەكانیان كەوتنە بەردەستى پارتى یەوە خۆم گەیاندە كاك هیواى ئەحمەد مستەفا باوزى بەرپرسى دەزگاى پاراستنى لقى 11 بو لە ساڵى 1980 هەتا ئەو كاتە نزیكترین هاوڕێى عومەر بوو هاوڕێ عەلیش بوو هاوڕێ ى منیش بوو گوتى بڕۆوە رانیە تەرمى عومەرو هەڤاڵ رەمەزان مەرگەیى و وەریگرتونەوە بردویاننەوە مەرگە هاتمەوە رانیە (25) كەس هەبوون لە گوندى كەڕەكى دۆڵى شاورێ ى رانیەدا بارەگایان هەبوو سەران و كادیرەكانى ڕێكخراوى كاوەى باكورى كوردستان بوون لە ساڵى 1992 دا یەكترى مان ناسیبوو هاتنە ماڵمان داوایان كرد ببمە مامۆستاى فێرگەكەیان بۆ فێربوونى زمانى سۆرانى و خوێندن و نووسین و فێر بوونەوەى زمانى كوردى خۆشیان و خوێندنى مێژووى ڕۆژهەڵات و باشوورى كوردستان لە ساڵى 1945 هەتا ساڵى 1995 ئەوانیش هەمان خواردەمەنى عومەر هەڵۆنەیى و 1000دینارى مانگانەیان پێم دا سێ مانگ لەلایان بووم سەرانى كاوە دەرگۆو خاڵە ئەحمەد و میرزاو سەرجان و عەلى خان بوون و لەگەڵ پەكەكەشدا پەیوەندیەكى كەمیان هەبوو براكوژیان نەكردبوو زۆر زۆر بەڕێز بوون لە باكورى كوردستاندا چالاكیەكى سەربازى گەورەیان كردبووە هەڤاڵەكانیان هەموویان شەهیدو بریندار ببوون بریندارەكانیان پەكەكە ڕزگارى كردبون دواى ئەوەى چوونەوە ئەوروپا ملم لەبەر كارى هەژارانە نایەوە هەرچەندە شێرە سوور براگەورە بوو بەڵام منى كردبۆ خاوەن بڕیار بەیەكەوە چوینەوە بنێشت كردن بۆ گوندەكەمان دواى مانگو نوێك هاتینەوە ڕانیە ملمان لە دروێنەى گەنم نا 20تەنەكە گەنمى كەمێك باشمان پەیدا كرد بیورو تەورداسەكەم سوین و خواردەمەنى و 4 دەبەى پڕ لەئاوى 20 لیتریم ئامادە كرد 100 دینارم دایە درواسێ یەكمان بە دووكەر بۆمى بردە ناوەندى جادەى پاش چیاى كێوەڕەش بە ڕووكارى شارۆچكەى سەنگەسەردا چەكى ئاربیكەى روسى لە كڵاشینكۆف درێژترم لەشان كرد چوومە چیا دەستم بە داربڕین كرد بە 7 ڕۆژو 7 شەو دوو عەرەبانە دارى تراكتۆرم كردن هەر لە چیا یەكێكم فرۆشت بە 1200 دینار لە دارە ئەستوورەكان، دارە باریكەكانیشم بە 300 دینار كرێ ى تراكتۆر هێنایەوە ماڵەوە جلو بەرگو پێڵاوەكانم دوو بیجامەو دوو بلوز و دوو كراس و دوو شڕواڵى كوردى و دوو جوت پێڵاوى لاستیكى نایلۆنى مارادۆنا بوون هەمووى هەر ڕەش بوون عەلى هەر پەلەى ژن هێنانى منى هەبوو دەى با منداڵى تۆ ببینم پێ دەكەنیم باوەڕم بە هاوسەرگیرى هەر نەبوو گوتم لاڕێ مەبە هەرگیز نایەڵم وەبن نامەردان بكەویت لە ساڵى 1991 دا لە 13/7 دابوو لە شارۆچكەى حاجیاواوە بەرەوشارۆچكەى چورقوڕنە و بەرەو شارى رانیە لەگەڵ هەزاران كەس دا خۆپیشاندانمان كرد كە ساڵ ڕۆژى رەشە كوژكردنى دكتۆر ڕەحمانى قاسملو بوو سەرتاسەرى باشورى ئازادكراوى گرتەوە ویستمان لە ساڵى 1992 هەمان كار بكەینەوە و ناڕەزایى نیشان بدەین لە دژى شەڕى پەكەكەو پارتى و یەكێتى بۆمان نەكرا پەكێتى سەدان كەسى گرتن منى راونا بۆ شارى سەردەشت هەر ئەوكاتیش بوو دكتۆر سادقى شەرەفكەندى ڕێبەرى دیموكرات لە ئەڵمانیا ڕەشەكوژكرا ئیتلاعات و سوپاى پاستاران بەناو ڕۆژهەڵاتى كوردستاندا بڵاو ببوونەوە لەناو شارى سەردەشت دا كەوتمە داوى ئیتلاعاتەوە و 4 مانگ گیرام و ئەشكەنجە كرام لە زیندانەكانى سەردەشت و مهابادو ئورمێ دا ڕۆژێك لە ئورمێ گوتیان بیبەنە نەخۆشخانە زیندوى بكەنەوە لە بەردەم نەخۆشخانە سوارى تەكسى بووم و هەڵاتم مە ئمورى تورك ئاگاى لە خۆى نەبوو لەبەر وتوێژ لەگەڵ كچانى توركدا هاتمەوە قەڵادزێ لە ساڵى 1994 1995 هەر ئەو جۆرە كارانە مان كردن زۆر ناشیرین ببووین لەبەرچاوى یەكێتى و پارتى و پەكەكەدا لە كۆتایى ساڵى 1995 دا شەڕى پەكەكەو پارتى زۆر بە گەرمى دەستى پێ كرد ئێمەش لە پارتى و پەكەكە و یەكێتى وەخۆكەوتین پەكەكە و یەكێتى تێمان بەربوون من هەڵاتم بۆ شارۆچكەى چۆمانى سۆرانى هەولێرو ویستم بەرەو شارى پیرانشارى رۆژهەڵاتى كوردستان برۆم ئاسایشى هاوبەشى پارتى و حیزبوڵڵاى شێخ ئەدهەم بارزانى گرتیانم دواى 12 ڕۆژ بەریان دام چوومە شارۆچكەى شەقڵاوە كاك هیوا ئەحمەد مستەفا باوزى و مامۆستا عومەر نورەدینى و كاك حەمزە خانەڵەییم دیتنەوە 1500دیناریان پێم داو ڕەوانەى ڕۆژهەڵاتى كوردستانیان كردم كاك هیوا ئێستا بەرپرسى لقى 4ى پارتى یەو كاك حەمزە ئەندامى لقى 11ى پارتى یە مامۆستا عومەر ئەندامى پەرلەمانى كوردستانى پارتى یە كاك حەمزە لە ساڵى 1983 هەتا ساڵى 1991 كادیرى ناوشارى كۆمەڵە بوو مامۆستا عومەر لە ساڵى 1980 هەتا ساڵى 1993 كادیرى ناوشارى قەڵادزێ و ناوچەى پشدەرى حیزبى سۆسیالیستى كوردستان بوو شاعیرو نووسەرو مامۆستاى زانكۆو وەرگێڕە مامۆستا خەڵكى گوندى نورەدینى قەڵادزێ و كاك حەمزە خەڵكى گوندى خانەڵەى نزیك گوندى دۆڵەگۆمە لە ساڵى 1994 هەتا ساڵى 1998 هەرسێك بەڕێزیان و هاو بەڕێزەكانیان دەیان كرێكارو گاوان و شوانەوێڵەى وەكو منیان لەژێر دەستى پارتى ئازاد كردبوو كە لەڕۆژهەڵاتى كوردستاندا لەلایەن ئیتلاعاتەوە گیرابوون و ڕادەستى ژێر دەسەڵاتى پارتى كرابوونەوە هەركەس ناوى منى لەلایان هێنابوو ڕەنجدەر برادەرمەو سڵاوى لێتان كردوە بەریاندابوو دڵنیاش ببوون كەمن هەندێكیان هەر ناشناسم مامۆستا هەژار گوتەنى ناوەكەم وەپێش خۆم كەوتبوو سەرەتاى هاوین بوو بە 4000دینارەوە گەڕامەوە لە ساڵى 1966 داو لەگەڵ ئیسماعیل دۆڵەگۆمى كارگێڕى مەڵبەندى 24ى پشدەرى یەكێتى تازە هەڵوەشاوەدا چوومە گوندى دۆڵەگۆم 16 رۆژ قوڕبەستى بنێشت كردنمان كردو عەلى هات گوتم من دەچمە وە ڕۆژهەڵاتى كوردستان تۆش بنێشتەكە لەگەڵ ئیسماعیل دا هەڵبگرەو بیفرۆشە هاتینەوە رانیە هەندێك لە هاوڕێانم دیتنەوە و هەندێكى تریشیان پەڕیوەى ڕۆژهەڵاتى كوردستان ببون ناوچاوانى عەلى و دەوڵەتى ژنى عەلى و ژیارو ژێوارو بژیارى سێ منداڵى عەلیم ماچ كردن خواحافیزەم لێ كردن عەلى گوتى دواى تۆ دەمرم زۆریش ڕەنگى گۆڕاو بوو گوتم ورە بەرمەدەو خودا دەزانێت لە مانگى 10دا گەڕامەوە هاتمەوە ڕانیە لە 18/8/1996 دا عەلى ڕەشەكوژ كرابوو ژوان دوامنداڵى عەلى لە 2/8/1996 دا لە دایك ببوو ئامینەو ئایشەو دڵشاد دایكوژن و كوڕى شەهید ئەحمەد دۆڵەگۆمى لە ماڵى ئێمەدا جێگیر ببون كە دایك و براژن و برازاى دەوڵەتن چووم دایە شێتەشم هێنایەوە ماڵى خۆمان هەر بە تەواوى شێت و هار بببو لە تاوى عەلى هۆزى هەژارانى جەرگ براو كۆبووینەوە ئەوەى پەیدام كردبوو بە خواردەمەنیم دا كەوتمە بن بارى هەژارى و قەرزدارى هەتا ئێستا لە بنى نەهاتمە دەر ملم لەبەر كرێكارى و كۆڵەدار هێنان نایەوە دەوڵەت و 4 پەپولەكەى وشك ببوون بەسەرمانەخۆشى جۆراو جۆرى 4 پەپولەكەى عەلى لەوەوە سەریان هەڵدا وەكو نەخۆشیەكانى دەرونى و هەست پەشێوى و شەرمنى و لوت و قوڕگو گوێ و گۆشەگیرى لە كۆتایى پایزى ساڵى 1997 دا ملم لەبەر كۆڵەدار هێنان نایەوە لەپاش چیاى كێوەڕەشەوە ڕۆژى دووكۆڵە دارم دێنان مستەفا دۆڵەگۆمیش لە ساڵى 1996 هەتا ساڵى 2002 شێت ببوو بە دەستى خاوەن قەرزو پۆلیس و ئاسایش و سەرانیانەوەكەجیا لەكارى ناو یەكێتى لەگەڵ هەژارى برایدا شۆفڵێكیان لەهەولێر لەساڵى 1995دا كڕیبوو
شۆفڵ ئاسایشى پارتى یەكێتى گرتیان هەژارو مستەفا وەبن قەرزان كەوتن هەژار لەسەرەتاى ساڵى 1997دا هەڵات بۆ ئەڵمانیا ئێوارەیەك تەمو مژ و باو تەرزە بوو لە خوارووى ماڵى خۆمانەوە سەرنجم دا پیاوێكى باریكەڵەى درێژى رەش ئەسمەرى قوڕاوى چەكێك بەدەستەوە بەرەو ماڵى ئێمە دێت جار جارە ڕادەوەستێ و ئاوڕ بە دواوە دەداتەوە لەناو ژووروى ئاودەستى ماڵەوەم دا خۆم بۆمات دا هەردەتگوت گوڵێكى قوڕأوى یە پۆلە سەگێك لەناو قوڕأویان وەرداوە نەمزانى مستەفایە لەبن سواندەكە راوەستاو دەستى بە وڕێنە كرد جاوەرە یەكێتى خۆت و برات پێشمەرگە و كادیرى شارو شاخ و باوك و برات شەهید و دایك و خوشكت زیندانى سیاسى تۆبن واشم لێ بكەى جاوەرە بە خودا هەر ڕەنجدەرە شێت دەتناسێت و پێت دەوێرى هێندەشم لۆمەكردوەو گاڵتە پێ كردوە بەو ژیانە قۆڕو كولە مەرگى و زمان شڕى زگدڕاوى و لاساریەى هەر دەڵێ یەكانە بەرزاى نێرە بەكەسیش ناشكێ جاوەرە بەو دیمەنە سەیرەوە بم بینێ چۆن گاڵتەم پێ دەكات و پێم پێ دەكەنێ و پێم ڕادەبوێرێ جاوەرە هەرلێ گەڕێ لێ لە پاشەوەڕا چەكى ئاربیكەى روسیم لەسەر ملى دانا گوتم چەك بە دەى مستەفا كۆمەڵەو یەكێتیت نەما ئەى ئێستا چیت، گوتى ئەگەر هیچ بومایە وام بەسەر نەدەهات گوتم سەهوت كردوە كە بتەوێ لەناو یەكێتى دا بیت مام جەلالى یان كۆسرەت ڕەسوڵى نەبى دەى چ باسە لەناو شاردا گوتى : دەزانى پەكەكەو یەكێتى هاوپەیمانن و پارتى و توركیش هاوپەیمانن شەڕیش زۆر گەرمە سەرە زلەكانى یەكێتى زۆرایەتیان لە مەڵبەندى هەشت كۆبوونەوەو زۆر نزیكە پارتى و تورك بی ڕەتێنن هەتا سەر سنور، بەڵام دەمەوێ لەشار دور كەومەوە بچینە پاش چیاى كێوەڕەش دار بكەین ماڵەوەمان نە نەوتمان هەیە و نە دارو نە پارەش بەڵام باشە دایكم كە ماڵدارى كەرەو زیاتریش لەخەمى ئەوەدام شەوو ڕۆژ خاوەن قەرزو پۆلیس ئاسایشى سەرانى یەكێتى بەسەر ماڵەكەمان وە ردەبن گوتم خەمت نەبێ چارەسەرى دەكەین چووینە پاش چیا باوو باران و تەرزە بوو هەریەكەم ڕۆژ مستەفا دەستەوەستان بوو دەستەكانى تلۆقیان كرد بەو سەرمایە فوى لە دەستانى دەكرد گوتم كوێرایت دایە هەر دەڵێ قەت لە گونددا نەژیاوى و پێشمەرگە نەبووى دارت نەبڕیون كلكى بیور وا توند دەگرى فێرى نانى خوساو بووى شەوانەش هەر گوێى لە ڕادیوى پارتى و یەكێتى دەگرى ئەو جێگایە گیراو ئەم جێگایە گیرا جا ئەگەر پارتى یەكێتى ڕاوبنێ من چى بكەم خۆ لە پارتیش قاچاغم چونكە یەكێتى و ئاسایش بوو هەرچەندە هیچى خراپیشم نەكردوە بەرامبەر پارتى وتم پارتى هیچ كارێكى نى یە هەتا بێت بەدواى تۆدا بگەڕێت دواى دەشەو دەڕۆژ سێ عەرەبانە تراكتۆر دارمان كردن یەكیانمان فرۆشت و ئەوانى تریشمان هێنانەوە ماڵەوە لەگەڵ خاوەن قەرزاندا بە زمانى زۆر جوان دوام و سەرانى یەكێتیشم ئاگادار كردن كە وا بێ ڕێزانە نەچنە سەر ماڵى مستەفا دایكى مستەفام برد بۆلاى مستەفا سەید قادر زۆر بە توڕەیى وتم یەكێتى دەیەوێ بە هێرش كردنە سەر هاوڵاتیانى بێ دەسەڵات قەرەبووى تێكشكانەكانى بكاتەوە لەبەرامبەر پارتیدا مستەفا سەید قادر زۆر بەڕێزەوە تەلەفۆنى بۆ دام دەزگاكانى ئاسایش و پۆلیس كرد ووتى جارێكى تر نەچنەوە سەر ماَلیان بەو شێوە ناشیرینە هەتا كۆتایى ساڵى 2001 لەسەر ئەو جۆرە بێ ڕێزیانەى سەرانى یەكێتى بە بنەماڵەى شەهید محەمەدى باوكى مستەفا بە گژ سەرانى یەكێتیدا چوومەوە كە زانیم وەك خزمەكانیان هەر بە شێت و كەرم دەزانن دەچنەوە لاى سەران و دەڵێن ئێمە بچووكى ئێوەین منیش وازم لەو شێتى و كەرایەتیەم هێناو هەتا ئێستا هەر بەلاى ماڵیشیاندا نەچوومەوە ناوى بەشێك لە خزمانى شەهید محەمەدم هێناوە لە نوسینەكانمدا زۆر بە داخەوە هەموویان ئەوە هەڵوێستیان بوو بەرامبەر بە ئێمە كە ئێمە بە درێژایى مێژووى پەیوەندى پیرۆزمان هەر خزمەتكارو چاكە خوازیمان وەكو دیارى زۆر بە نرخ پێشكەشیان كردبوو چونكە پەیوەندیمان بە تایبەتى لە كۆمەڵە بووندا پتەو خۆش ببوو .شایەنى باسە هاوسەرو شەش منداڵى شەهید عومەر هەڵۆنەیى بەتایبەتى لە ساڵى 1999هەتا ساڵى 2005ى هەڵاتنیان بۆ ئەوروپا سەرانى یەكێتى تاڵاوى زۆریان پێ چێشتن كە ئەوە داستانێكى دوورو درێژى دەوێ وەك باس و پێناسەى ئێش و برك و ژانەكانیان خانو نیوێكیان هەبوو بەناوماڵەوە دایانە قاچاخچى و چوونە ئەوروپا هەتا ئێستا ئاگام لێیان نەماوە . بەڵێ خۆشەویستان هەتا ئێستا هەر مەل بووم ئاودەنگى قەل نەبووم بەو سەختى و كوێرەوەریانە ژیانم بردۆتە سەر زۆریش ئاسودەم كە ئازارى دایك و باوك خوشك و برایانى كوردم نەداوە تەنانەت ئازارى گیانەوەرانیشم نەداوە گەر بتەوێ كوردو كوردستان پەرستى بكەى دەبێ وابژى .

پاکی
کوردم و کوردایه‌تیم کرد خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیم کرد
چی خراپه‌ نه‌م کردووه‌ خوینی کوردم نه‌ ڕشتووه‌
هه‌رچی پێی ده‌ڵێن ناپاکی له‌ دژی میله‌تم و خاکی
هه‌میشه‌ توند و لێی دوور بووم له‌ دژی یه‌که‌م سنوور بووم
بۆیه‌ گه‌لم خۆشی ده‌وێم له‌ هه‌ر سه‌رده‌مێک ده‌یه‌وێم
نه‌ک هه‌ر بۆ کورد جێی شانازیم خودای کورد فه‌رمووی لێت ڕازیم
گۆڕم له‌لای شه‌هیدانه‌ به‌ هه‌شتم لای خوای کوردانه‌
کوردی ئازاد و سه‌ربه‌ستم چو‌نکه‌ هه‌ر پاکی په‌رستم
1/1/1999 رانیە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە