لیستی گۆڕان و سیسته‌مه‌که‌ی
Thursday, 24/09/2009, 12:00
له شار و شارۆچکه و ناوچه‌کانی دوکان و ڕانیه و قه‌ڵادزێ سه‌رانی ناسراوی لیستی گۆڕان که به‌راورد بکرێن به سه‌رانی (ی.ن.ک) هێنده که‌م ماونه‌ته‌وه که هه‌ر بزر بوون چونکه مام جه‌لال و سه‌رانی یه‌کێتی زۆرایهتیان به پاره و سه‌یاره و ده‌مانچه کڕینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕیزه‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی کورستان زیاتر به هاوبه‌شی تێک بده‌ن و فره میمبهریه چه‌واشه‌کاریه‌که فراوانتر بکه‌ن، زیاتر ده‌ست بخه‌نه بینه قاقای ڕه‌نج و خوێن و گیان و ته‌مه‌ن بهخشیوانی خۆیان و ژێر دهسهڵاتهکهیانزۆر جاران بۆ زاخاوی مێشک له‌گه‌ڵ سه‌رانی لیستی گۆڕاندا وتوێژم کردوه، پێیانم گووت: له پێداویستیه‌کانی بنه‌ماڵه و زۆر خه‌ڵکی تری نزیکیشتان سه‌رمایه‌که‌تان زیاده!! ئه‌رکی نه‌ته‌وایه‌تی و ئاینی و مرۆڤایه‌تی و هاوخهباتیتان له‌سه‌ر شانه که هاوکاری نان بڕاوهکانتان بکه‌ن، یان هیچ نه‌بێت به قه‌رز پێیان بده‌ن، گۆڕان و چاکسازی و پاکسازی، له‌سه‌ره‌تاوه له که‌سێتی خۆتاندا بکه‌ن، چونکه هه‌ژده ساڵه هیچ گه‌ڕو و گولی و گه‌نده‌ڵیه‌ک نه‌ماوه نه‌یکه‌ن ... به‌کاری باشیش نه‌بێت ئه‌و برینه قوڵهتان پڕ نابێته‌وه، وه‌ڵامه جوانه‌که‌یان ئه‌وه‌بوو: گوتیان سه‌گه شێت" تۆ له روانگه‌ی که‌سایه‌تیه‌کانی سه‌رانی لیستی گۆڕانه‌وه، لیستی گۆڕانت خوێندۆته‌وه، پێویسته سیسته‌مه‌که‌مان بخوێنیته‌وه، گوتم سیسته‌م چیه؟ سیسته‌مه‌که‌تان؛ په‌رتوک یان نامیلکه‌یه‌که هه‌میشه تۆزی له‌سه‌ر نیشتووه، که کاری پێ نه‌کرێت بۆ خزمه‌تی خه‌ڵک چ نرخێکی هه‌یه؟!؟ سیسته‌مێکیش ئێوه به‌و ڕێ و شوێن ناسینه‌ی کاری ڕابردووتان بێت هه‌ر تێکی ده‌ده‌ن، وه‌ک سیسته‌مه‌که‌ی (ی.ن.ک) که به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌رانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان دا، تێکتان دا.. (مام جه‌لال و کاک کۆسره‌ت)یش پشتیوانتان بوون!! تکایه هیچی تر سیسته‌مه‌که‌ی (کاک نه‌وشیروان)یش تێک مه‌ده‌ن. وتیان: سه‌د خۆزگه به دوژمن، خۆ تۆ دوژمنایه‌تیمان ده‌که‌ی، وتم: به‌ڵێ، به‌ڵێ هه‌ژده ساڵه چه‌ته گه‌رێتی ده‌که‌ن و دوژمنتانم و هه‌ر که‌سی خێڵه‌کی و درۆزن و چه‌واشه‌کارن و له‌گه‌ڵ سه‌رانی خۆ فرۆشهرهوهش دا وه‌ک گوێی که‌ر جوتن!!! بۆ پێشێلکردنی مافی ڕه‌نج و خوێن و گیان و ته‌مه‌ن بهخشیوان، به‌تایبه‌تی و جه‌ماوه‌ری ڕه‌ش و ڕووت به گشتی، نان و دۆ بڕه‌کان هیچ نه‌گۆڕاون و ده‌تانه‌وێت پاکانه ماستاوتان بۆ بکه‌م؟ نا، نا سههوتان کرد. چۆن یه‌کێتیتان تێک دا گۆڕانیش به‌و چاره‌نوسه ده‌به‌ن، که گۆڕان و چاکسازی و پاکسازی له خودی که‌سێتی خۆتان دا نه‌که‌ن ئه‌ی بۆ ڕووتان نایه‌ت بچنه ناو جه‌ماوه‌ره‌که‌تان، هه‌ر خه‌ریکی بازرگانی چه‌ند سهرهین چ جیاوزیهکتان هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رانی چه‌ته‌گه‌ری یه‌کێتی تێکده‌ر!!؟؟!! که‌وا نه‌که‌ن ڕوو و مێژووی ڕه‌شی چه‌ته‌گه‌رێتی هه‌ژده ساڵه‌تان به چی سپی ده‌که‌نه‌وه. (کاک نه‌وشیروان) زۆر زۆر له‌وه گه‌وره‌تر و به ڕه‌وشت تر و به‌ناموس تر و پاکتر و پیاوتره، که ڕێبه‌رایه‌تی ئێوه بکات ئێستا ئه‌و سه‌رۆک خێڵانه لوتیان به‌رزه‌و به جه‌ماوه‌ری کاک نه‌وشیروانیان گوتوه که له من نزیک نه‌بنه‌وه چونکه ڕیزه‌کانمان تێک ده‌دا، جار جاره‌ش به ڕێکه‌وت به‌و جۆره سه‌رانه‌ی یه‌کێتی ده‌گه‌م که هه‌موویان ڕووی یه‌ک دراو، به‌وانیشم گوت: بۆ موچه‌ی سه‌دان هه‌ژارتان بڕی؟!؟ به‌ڵام موچه‌ی سه‌رانی لیستی گۆڕان هه‌ر به‌رده‌وامه، هاهاهاها سه‌گه شێت، به‌خوا نه‌مان وێرا له ترسی هاندانی جه‌ماوه‌ری موچه‌ی ئه‌وان ببڕین. ده‌ی باشه نوسراو بنوسن بۆ سه‌روی خۆتان ، فڵان شه‌هید، فڵان پێشمه‌رگه‌ی دێرین، فڵان که‌م ئه‌ندام مافی خۆی پێ نه‌دراوه وه‌کو پله و وه‌کو موچه، هاهاهاها!! به‌خودا له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ئابڕومان چووه ، ڕوومان نایه‌ت نوسراو بۆ سه‌روی خۆمان بنوسین، گوتم: هه‌ژده ساڵه ئابڕوتان چووه، ئه‌ی به‌چی ده‌یگه‌ڕێننه‌وه؟! وازمان لێ بێنه سه‌گه شێت، ئێمه وه‌کو تۆ کورد و کوردستانی و کۆمه‌ڵه نه‌ماوین ، وه‌کو تۆ.
ڕانیه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست