ئازادى و مافى مرۆڤ
Monday, 18/10/2010, 12:00
هەركەس گوتویەتى یان دەیڵێتەوە لە باشورى كوردستاندا ئازادى و مافى مرۆڤ هەبووە یان هەیە بۆ گەل و جەماوەر لەسەداسەد درۆى كردووەو چەواشەكارى و فریوكارى و خۆگێل كەرى كردووەو هەردەیان كات و هەربەردەوامیشە تووڕەیى و ناڕەزایى و بێزارى و هاوارى گەل لە دەستى رەشى دەسەڵاتى كوردو كوردستان خۆردا لە نەبوونى ئازادى و مافى مرۆڤەوەو دادپەروەرى كۆمەڵایەتى یەوە سەرچاوەى گرتووە لە هەركوێ دزى و تاڵان و ئەشكەنجەو گرتن و ڕاوەدونان و بێ سەرو شوێن كردن و رەشەكوژكردن هەبێت ئازادى و مافى مرۆڤ نى یەو ئەو دەسەڵاتە دەسەڵاتى دیموكراسى واتا دەسەڵاتى گەل نى یە دەسەڵاتى چینێكى مشەخۆرى تەنبەڵ و گەندەڵ و نامۆ بەگەل و نیشتیمانە دەسەڵاتێكە لە منداڵ دانى داگیركەرەوە هاتۆتە دەرەوە دەسەڵاتێكە وەك سێ كوچكەكەى بەعسە كە خەساندن و خنكاندن و ڕەتاندنە سێ كوچكەى بەعسە وەكو بە بەعسى كردن و بەعەرەب كردن و كۆچ پێكردنى كوردان بووە ئێستا كورد بە جوڵانەوەكردنى خێڵایەتى رامیارى و كۆمەڵایەتى كراوە هەركوردێك كە لەگەڵ ئەو جۆرە دەسەڵاتەدا نەبێت خاوەنى ماف و كارو ئەركى سەرشانى هاوڵاتى بوونى لەناو هیچ دامودەزگایەكدا نیەو دانامەزرێت چونكە دەسەڵاتەكەیان سیستەم بەرێوەبردنەكە سیستەمى گەل و وڵات نى یە دەسەڵات و سیستەمى داگیركەرى بێگانەى خوێن تاڵە بەناوى دەسەڵات و سیستەمى خۆماڵیەوە . ئازادى خوازى تورك دكتۆر ئیسماعیل بێشكچى زۆر بەڕێزى هاوكارو پشتیوانى كوردو كوردستان و گەلانى ژێردەستە لەبەرانبەر دەسەڵاتى كوێرى رەگەز پەرستى نەتەوەى سەردەستى تورك و فارس و عەرەبدا فەرمویەتى خراپترین دەسەڵاتى كوردى لە باشترین دەسەڵاتى داگیركەران چاكترە دكتۆر ئیسماعیل بێشكچى لەسەر كورد بەدەیان ساڵ ئەشكەنجەو سزاى كوێرانەى جۆراو جۆر لەلایەن دەسەڵاتى توركانەوە كراوە وەك دەسەڵاتى كەمالیستەكان و عوسمانیەكانى هاوپەیمانى یەكترى كە ئێستاش دەسەڵاتیان هاوبەشە، عوسمانیەكان مەبەستمان لەپارت و رێكخراوەو دەوڵەتى ئیسلامى شەمشەمە كوێرەیى توركانەیە دەسەڵاتى چینى بورژوازى مشەخۆرى و دەرەبەگى كۆمپڕادۆریش پێكهاتەیى كەمایەتیەكى چاوچنۆكى چەتەگەرێتى یە دەسەڵاتى گەل و نیشتیمانى نی یە چونكە خۆ پڕكەرەو گەل قڕكەرە واتا دەسەڵاتێكە تەواو نامۆیە بەوگەل و نیشتیمانەى كەخۆى بەسەردا سەپاندوە گرنگیش نى یە كەچ ناوێكى درۆزنانەو چەواشەكارانەو فریودەرانەى لەخۆى ناوەو لەچ رەنگ و دەنگێكیشدا خۆى نواندوە دەسەڵاتێكە هەروێرانكەرەو لەدژى بونیادنەرە تەنانەت ئەگەر خودى منیش بەرێوەى بەرم گورگێكم و لە پێستى مەڕدا خۆم شاردۆتەوە و ئەو دەسەڵاتە تەواو هاوشێوەى بەعس بووە ئەگەر خۆى نەگۆڕێ و نەیەتەوە ریزى گەل و نیشتیمان ئەوە چاوەرێ بە گەل لێى بێتە زریان و گەردەلول رایبماڵێ هەردەسەڵاتێك باوەڕى بە گۆڕانكارى و جوانكارى و نوێ بوونەوەو بەخۆداچوونەوە نەبوو نیشانەیە كە چەق بەستویە و گابەردى هەرەزلە لەسەر جەستەو گیانى گەل و نیشتیمان و دەبێ لاچێت چونكە گەل كوژەیە با گەلیش جارێك و دووسێ و زیاتریش هەڵى بژاردبێ و دەنگ و رەنگى خۆى پێ بەخشى بێت ئەوە بەو واتایە نى یە كەگەل نەیناسیوەو ئەزمون و شارەزایى لەسەرى نى یە. تاقى كردۆتەوە بەڵكو گەل چاوەڕوانى باش بوونى لێى كردووە لەبەرانبەر مافە گشتى یەكانى دا وەنەبوونى لایەنى خۆڕێكخەرو گەل رێكخەرو رێبەرو پێشڕەوى راستەقینەیى گەلیش لەبەرانبەر ئەو دەسەڵاتە گەل و نیشتیمان خۆرەیەدا واى لەگەل كردووە كەناچاربێت هەر هەڵى بژێرێتەوە و هاوكارو پشتیوانیشى بێت لە كاتێكدا گەلیش شێواوە و ریزەكانى تێكدراوەو پارچە پارچەو دژ بەیەك كراوەو هۆش و بیرى كول و كوێرو بەنج كراوە وە ئەوەى ناوى بێناوەرۆكى ئۆپۆزیسیونیشى لەخۆى ناوە هەمان پێكهاتەیى ئەو دەسەڵاتەیە و هەرەبەشێكیش بووەو هەر بەشێكیشە لەو دەسەڵاتەیە چونكە جارێ خۆى نەگۆڕیوە كەواتە ئەو دەسەڵاتە چۆن دەگۆڕێت خۆ ڕوو پێشینەى رەشى خۆى سپى نەكردۆتەوە لەلاى گەل كەواتە گەل چۆن وەكو بەشى زۆرایەتى رێزو خۆشەویستى و باوەڕو متمانەى خۆى پێ دەبەخشێت و هاوكارو پشتیوانى دەبێت چونكە دڵنیایە هەربێتە سەركار زیاتر گەل و وڵات دەخوات كە زۆر زۆر تامەزرۆى دەسەڵاتى تەواو زوو وەرگرەو بەپەلەیە بۆى هەتا زۆر كوێرانە گەل و نیشتیمان بخوات كە ئەویش بەشێك بووە لەو دەسەڵاتە كوردو كوردستان خۆرەییەى لەدواى بەعس لە باشورى كوردستاندا هەر بەناوى كوردو كوردستان هاتۆتە سەركاروتەنیا كوردو كوردستانیشى خواردووە دیارە دەستیشى لێ هەڵناگرێت .
نهبووینهکورد
بووینهههر شت نهبووینهکورد
بۆ ههر ستهم کارێک بووینهپرد
لهبازنهی بۆشدا خولاینهوه
لهناو گهلاندا تواینهوه
ههتا کهی ئێمههەروابین
بێ دهسهڵات بێ نهوا بین
لهههر گوند و لهههر شارێ
ههر کرێکار و ههر جوتیارێ
کورد بوونی زیندوو بکاتهوه
کورد ببێ بهدهسهڵاتهوه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست