کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرهەڵدانەوەى هێزى پێشمەرگەى كوردستان

Saturday, 21/08/2010, 12:00



لە دواى شكانى شۆرشى ئەیلول لە ساڵى 1975دا هێزى پێشمەرگە لەناوچەى مەرگەوە سەرى هەڵدایەوە بە ڕۆژ لەناو چیاكانداو بەشەو لەناو گونداندا هێزى پێشمەرگەى پارتى بەسەرپەرشتى دكتۆر كەمال كەركوكى و هێزى پێشمەرگەى یەكێتى بەسەرپەرشتى عەلى عەسكەرى بوو لە 26/27-12-1976دا هێزێكى پێشمەرگەى پارتى بەفەرماندەیى جووتە براى قارەمان عەبدوڵڵاو باییز خەڵكى شارۆچكەى بنگرد هێرشیان كردە سەر مۆڵگەیەكى سەربازى گەورەى بەعس لە گوندى شارستێن. بەدەیان سەربازو فەرماندەى بەعسانیان كوشتن و بریندار كردن كە بەداستانى شارستێن بەناوبانگەو عەبدوڵڵا و باییزو (5)پێشمەرگەو 16 هاوڵاتى رەنج و تەمەن و خوێن و گیانیان بەخشى بە كوردو كوردستان دواى ئەوە سوپاى بەعس هێرشى كردە سەر هێزى پێشمەرگەى یەكێتى بۆسەر چیاكان بە تۆپ و سوپاو فڕۆكەو هەمیشە بە كوژراوو بریندارو تێك شكاوییەوە دەگەڕأنەوە شوێنەكانى پێشوویان هاوكارى كردن لە نێوان هەردوو هێزى پێشمەرگەدا نەبوو بەڵام چونكە شەڕى چەكدارانەى خۆخۆرانەش نەبوو لە نێوانیاندا بەعس بە ئیرادى پۆڵاینى جەماوەرو پێشمەرگەى هەردوولا نەدەوێرا لە ساڵى 1977 دا ئیسماعیل مەلامینە دۆڵەگۆمى پێشمەرگەى پارتى خۆى ڕادەستى سوپاى بەعس كردو بوو بە سیخوڕى بەعس و ماڵى لە گوندى شارستێندا جێگیر كردو لەگەڵ سوپادا هاتە سەر گوندەكانى دۆڵەگۆم و سەرتەنگولبانەو خۆى دەستى لەسەر كەسانى نزیكى پێشمەرگە داناو سوارى فڕۆكەیان كردن بۆ زیندانەكانى بەعس لە گوندى دۆڵەگۆم دا مەلا حەسەنیان ئەشكەنجە كردو بەو ئەشكەنجەیە مردو لە گوندى سەرتەنگ حاجى سەلیم مەحمودا ئاغا مەلاى گوندو سلێمان ڕەسوڵ ئۆمەرو محەمەد ڕەسوڵ ڕەشید دوو پێشمەرگەى یەكێتى كەوتنە دەستى سوپاو هەتا ئێستا پێ سەرو شوێن كران لە شەوى 27/7/1977دا ئیسماعیل و مەحمود مەلامینەى برایى و قادر قادرى ئامۆزایى و دەستەكەیان لە گوندى دۆڵەگۆم دا بە فێڵ و بە دۆستانە فەرماندەى یەكێتى محەمەد ڕەسوڵ عەبدوڵڵا ناسراو بە محەمەدى حاجى ڕەسوڵ و لە گوندى بێخرەش پێشمەرگەیەكى كەركوكى یەكێتى و لە گوندى خانەڵەش حەمەمستەفاو عەبدولڕەحمان خەڵكى گوندى بەردەشان دوو فەرماندەى یەكێتى یان ڕەشە كوژكردن و بوونە جاشى سەرۆك جاشان قالە فەرەج و تەحسین شاوێس لە كاتێكدا بنەماڵەكانى ئەوانیشیان بەبەعس بەگرتن دابوون هەرسێك فەرماندەى شەهیدو پێشمەرگەكانیان كاردانەوەیان نەبوو بەرانبەر خزمانى ئیسماعیل بە تایبەتیش بەرانبەر مەحمودو قادر كە هەرسێك فەرماندە خزمى مام ڕەسوڵ مامەندى جێگرى ئەوكاتەى عەلى عەسكەرى و دوایش بوو بەسەرۆكى حیزبى سۆسیالیستى كوردستان بوون ئینجا شەڕى خۆ خۆرانە سەرى هەڵداو هێزى پێشمەرگەى پارتى لەناوچەكەدا نەماو بەعس توانى بەهۆى ئەو شەڕە خۆخۆرانەیە گوندە چیانشینەكانى پشتیوانى پێشمەرگە كاول بكات و لە ئۆوردگا زۆرە ملێ كاندا جێگیرو دەست بەسەریان بكات و گەلەجاش و سیخوڕیش لەناو یاندا دروست بكات وابڵاو بۆوە كە ئەو كارە هەرە خراپە بە بڕیارى خودى كاك ئیدریس بارزانى سەرۆكى ئەوكاتەى پارتى بوو لەكردارداو سامى عەبدورەحمانیش لە ڕواڵەت دا سەرۆكى پارتى بوو بەڵام لە ڕاستى دا نەخشەو پیلانى سەرانى ئاغاوات و شێخ و كوێخایان بوو كە ئاغا جاشەكانى پشدەرو قەڵادزێ لە ساڵى 1975دا ئیبراهیم حەمە شوان دۆڵەگۆمیان لە گوندى خڕە بەردانى سەرووى شارى قەڵادزێ بە دیل گرتبوو بێ سەرو شوێن كرد هەتا ئێستا كە ئیبراهیم پێشمەرگەو فەرماندەى شۆرشى ئەیلول و یەكێتى بوو لەگەڵ شەهید محەمەد داو دواى ئەوەش محەمەد یان ڕەشەكوژ كرد كە ئاغاواتانى سەرۆك جاشى كۆن و نوێى سێ سەرە كاركەر بۆ بەعس و جەلالى و مەلایى بكەرى كارەكان و هەڵگیرسێنەرى شەڕى نێوان پێشمەرگەى پارتى و یەكێتى بوون و هەندێكیان پێشمەرگەى پارتى بوون لە ساڵى 1976 هەتا ساڵى 1978 و لە دواى ئەوە بوونە جاشى ئاشكراى بەعس و هەرسێ سەرەش كاریان كرد یەكێتى لە ساڵى 1978دا ئیسماعیل لە گوندى شارستێن و مەحمود لە شارى قەڵادزێ كوشتن كە ئیسماعیل ژن و منداڵێكیشى كوژراو لە دواى ڕاپەڕینى ساڵى 1991 قادریش لەلایەن كوڕە شەهیدێكى تازەلاوى یەكێتى یەوە لە شارۆچكەى چەمچەماڵى كەركوك كوژرا كە قادر باوكى ئەو كوڕەى كوشتبو كە پێشەمەرگەى یەكێتى ببوو یەكێتى كوڕە شەهیدەكەى گرت و دایە پارتى و پارتیش كوشتى لەسەر قادر قادر لە ساڵى 1979 هەرێمى 4ى كۆمەڵە بەسەرپەرشتى شەهیدان سەعید مەرگەیى و ئەحمەد بچكۆل دۆڵەگۆمى سوپاى بەعسیانیان لە گوندى مەرگەو دەوروبەرەكەى دا ڕاماڵى بەرەو شارۆچكەى بنگردو ناوچەى ئازادكراو بوو بە گۆڕەپانى ململانێ و خۆپێكدادانەكانى نێوان یەكێتى و سۆسیالیست كە لەراستى دا سەرانێك لەدەرەوەى ناوچەكەوە ئەو تۆوە پیسەیان چاند واش خەڵكى ناوچەكە خۆ بەخۆ شەڕى خوێناوى یان زۆر كەم كرد كە لەساڵى 1980 هەتا ساڵى 1983تێك هەڵچوونى چەكدارانە لەسەر خۆسەپاندن و پاوان خوازى دەسەڵات بەسەر جەماوەرى ناوچە ئازادكراوەكاندا بە تایبەتى لە نێوان یەكێتى و سۆسیالیست دا بەردەوام بوو لە ساڵى 1983دا سۆسیالیست و پارتى سۆسیالیستى كورد" پاسۆك" و شیوعى و پارتى بەتەواوى بوونە هاوپەیمان و لەگەڵ یەكێتى دا لێكیان داو یەكێـتى هەموویانى ڕەتاند بەرەو ڕۆژهەڵاتى كوردستان و ناوچە ئازادكراوەكانى بادینانى ژێردەسەڵاتى پارتى و لە ساڵى 1986دا بەرەى كوردستانى ئاشت بوونەوەى گشتى دروست بوو چوار لایەنەكە گەڕانەوە ژێر دەسەڵاتى یەكێتى و یەكێتیش هێزى چوو بۆ ناوچەى بادینانى ژێر دەسەڵاتى پارتى كە كاك ئیدریس بارزانى سەرۆكى بەرەكە بوو كە لە ساڵى 1987دا كاك ئیدریس بارزانى كۆچى دوایى كرد كاك مەسعود بارزانى بوو بە سەرۆكى بەرەى كوردستانى لە ساڵى 1989دا ی.ن.ك بەتایبەتى كۆمەڵە هێزى پێشمەرگەى پارتى زانى لەناو گوندو شارۆچكە كاول بووەكانى باشورى كوردستانداو دۆڵ و دەشت و چیاكاندا پێك هێناو لایەنەكانى تریش هەروایان كردو لە كۆتایى ساڵى 1990دا خودى نەوشیروان مستەفا نەخشەو پیلانى ڕاپەڕینى جەماوەرى داڕشت و لە 5/3/1991دا ڕاپەڕینى گەورەى ڕاماڵینى بەعس لە شارى رانیەوە سەرى هەڵداو شارى سلیمانى و هەولێرو دهۆك و شارۆچكەكان و ناوچەكانى گرتەوە هەرلایەنە نەخشەى خۆى تێدا بینى بەڵام رەمزو دروشم و رێبەرو پێشڕەوى خۆبەخش و دلێرو بوێرو سەرقافڵەى بەعس خەسێن و رەتێنو خنكێن لە پێشەوەى هەرلایەنێكەوە كۆمەڵەكان بوون كە نەوشیروانى سەرۆكیان لەبەر بێ ئومێدى و ڕەش بینى و گۆشە گیریانى گوتویەتى من كۆمەڵە نەبووم كە كۆمەڵە نەبوایە نەوشیروان مستەفا خاوەنى ئەو كەسایەتیە جەماوەرە خۆبەخشەیە نەدەبوو لادان و هەڵبەزو دابەزكەرو گۆڕان و دۆڕانى سەرانى كۆمەڵەو وەكو رێوى گەڕ بووى هەڵگەڕاوە لە كونى خۆیان و ڕەش كردنەوەى مێژووى شۆرشگێڕانەى خۆشیان پەیوەندى بە هەرەسى خۆیانەوە هەیە سەرۆك و سەرانى هەرلایەنێك بكەرو درێژە پێدەرى شەڕى زۆڵە كوردانەى خوێناویانەى ناوخۆیى بوون كە بێناموسترین كارى خراپى كوردانى هەر پارچەیەك ئەو كارە هەرە خراپەیە كە بەناوى شۆرشگێڕێتى كوردو كوردستان پەرستیەوە كراوە .


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە