کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كورد كوژى كردن

Saturday, 17/10/2009, 12:00


كورد كوژى كردن تەنیا هێرش و پەلامارى چەكدارانە نییە بۆسەر كورد ، كورد كوژى بریتییە لە لاسایى كردنەوەى كارو كردەوەى هێزى داگیر كەرى بێگانەى خوێن تاڵى كوردو كوردستان خۆر وەك دزیى و تاڵان و گرتن و كوشتن و ڕاوەدوونان و بێ سەرو شوێن كردن كە بە درێژایى مێژووى داگیركەرانى كوردستان ئەوە كارو كردەوەیان بووە لە كوردستاندا. لەساڵى 1991 بۆ 2009 ئەو كورد كوژى كردنە بوو بە دروشم و ڕێبازو ئامانجى سەرانى پارتى و یەكێتى بەكلك و پاشكۆكانیشیانەوە ، ئەوەى ئەمن و مخابەرات و ئیستخبارات و ئیتلاعات و میت و ژیتەم و ئەرگەنەكۆنیش كردیان هەرخەتاو تاوانى سەرانى پارتى و یەكێتى بوو ، بە كورد كوژیەكانى پەكەكەو ئیسلامیەكانیشەوە ، چونكە گەلى كوردستان بۆیە دەسەڵاتى پێیان بەخشى كە ماف و داخوازیەكانیان بپارێزن ئەوان نەهاتن حكومەت و پەرلەمانێكى نەتەوەیى نیشتیمانى دروست بكەن . ڕێگاى كەلێن و بۆشایى و بەهانە دەرەكیەكان و ناوخۆیەكان بگرن بەڵكو هەر دەرگایەكیان كردەوە بۆ كورد خۆرى كردن واتاى نییە ناو لەخۆت بنێى حكومەت و پەرلەمانى گەل و نیشتیمان بەڵام ئاسایشى نەتەوەییت نەبێ و ڕێگاشت پێ نەگیرێ لە دەست تێوەردانى خراپى دەرەكی و ناوەكى . هیچ دەسەڵاتێكى دەرەكى و ناوەكى جێگاى مەترسى نییە بۆسەر گەل و نیشتیمان و دەسەڵاتى باشورى كوردستان بەڵكو سەرانى دەسەڵاتدار مەترسى هەرە گەورەن .
پارچە پارچە كردن و تێك بەردان و بێ كاریگەر كردن و تەنانەت هەڵوەشاندنى جوڵانەوەى ڕۆژهەڵاتى كوردستان پێش سەرانى لادەرو خۆسەپێن و پاوانخوازى دەسەڵاتى جوڵانەوەى ڕۆژهەڵاتى كوردستان پارتى و یەكێتى بەو چارەنووسەى بردن ئەوان بەهانەو كەلێن و بۆشایشیان نەدابوو بەسەرانى پارتى و یەكێتى و رژێمى ئێران هەتا وەك بەرگرى كردن لەخۆو گورزى تۆڵە ستاندنەوەیان بیژمێرن بەناوى ئەوەى كە پەكەكە ئاغایەتى و كوێخایەتى و كەڵەگایمان لێدەكا، ڕێگرى لە پێداویستیە خۆراكیەكان دەكات پەیوەندى دراوسێیەتى و دیبلۆماسى و بازرگانیمان لێ تێك دەدا توانیان بەشى زۆرى گەل چەواشە بكەن بۆ ڕەوایەتى دانى شەڕ لەگەڵ پەكەكەدا. بەڵام خۆ جوڵانەوەى ڕۆژهەڵاتى كورستان ئەوەشى نەكردبوو هەتا پەلاماریان بدەن . لێرەدا من وەك هاوڵاتیەكى كورد دەڵێم هەردووك سەرۆكى بەڕێز مام جەلال و كاك مەسعود گوناح بارى یەكەمن و سەرانیشیان گوناح بارى دووەمن بەتایبەتیش كە ڕێكەوتنە هاوپەیمانیەكەیان هەتا ئێستاش لە خزمەتى گەلدا نیە تەنیاش بە حكومەت و پەرلەمانێكى یەكگرتووى هاوبەشى نەتەوەیى و نیشتیمانى دەتوانن قەرەبووى هەموو زیانى هەژدە ساڵەى كە لە كوردیان داوە بكەنەوە ، وە ئەو داوا لێبوردنەى كە هەردوو بەڕێزیان كردیان لەگەلى كورد هەتا ئێستا كردارى ڕاستەقینەى پێوە نیە من وەك هاوڵاتیەكى كورد ڕەخنەو گلەیى و توڕەیى و بێزارى خۆمیان وەك گوڵ باران كردن پێشكەش دەكەم .هەتاكوو ماف و داخوازییەكانى گەلى كوردستان پێك نەهێنن نایان بەخشم كە ئەوەش مافێكى زۆر زۆر ڕەواى هاوڵاتى بوونى كوردستانى خۆمە .
16/10/2009 رانیە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە