کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێكهاتەیى ی.ن.ك

Friday, 20/08/2010, 12:00



لە دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى ساڵى 1991دا ی.ن.ك بەسەر پێكهاتەیى مام جەلال و كۆسرەت ڕەسوڵ دا دابەش بوو هەتا ساڵى 2005 كە پێكهاتەیى نەوشیروان مستەفاش دروست بوو لە هەوارە وێرانەیى یەكانى ئێمەدا وەك دوكان و ڕانیەو قەڵادزێ و ناوچەكانیاندا پێكهاتەیى دوو مستەفایى قەڵادزەیى بووە مستەفا چاوڕەش و مستەفا سەید قادر مستەفا چاوڕەش سەرۆكى كۆسرەتیان و مستەفا سەید قادر سەرۆكى جەلالیان هەتا ساڵى 2005و دواى ئەوە مستەفا سەید قادر بوو بە سەرۆكى نەوشیروانیان هەتا ئێستا مستەفا چاوڕەش كەسایەتیەكى توندو تیژو سەر ڕەقە .
مستەفا سەید قادر كەسایەتیەكى نەرم و هێمن و ڕووخۆش كە دەكرێ بەراوردیان بكەیین بە كەسایەتی كۆسرەت ڕەسوڵ و مام جەلال لە ڕواڵەتو چۆنیەتى شێوازى كاركردنیاندا و مستەفا چاوڕەش سەرۆكى سەرانى كەمایەتى و مستەفا سەید قادر سەرۆكى سەرانى زۆرایەتى كە ناوەندى هەردوو پێكهاتەكە مەڵبەندى 8ى ڕاپەڕینى ڕانیە بوو سەرانى باڵاى كۆسرەتى لەوانە پێكهاتبوون :
1- محەمەد وەتمان جێگرى مەڵبەند 2- ئەحمەد زرار كارگێڕى مەڵبەند 3- حاجى ئیبراهیم ڕۆستەم كارگێڕى مەڵبەند 4- مەلا ئارى بۆڵى كارگێڕى مەڵبەند 5- قادرى ئاسایش كارگێڕى مەڵبەند 7- جەواد شێخ مستەفا كارگێڕى مەڵبەند 8- عەلى حەمەد وسوو كارگێڕى مەڵبەندو لە خوارووى ئەوانەشەوە سەرانى تریان هەبوون و مستەفا سەلیمیش لە نێوان هەردوو پێكهاتەكەدا هەڵبەزو دابەزى پێ دەكرا تۆفیق كانى وەتمانیش ڕاستەوخۆ هاوڕێى كۆسرەت ڕەسوڵ بوو دژایەتى و دۆستایەتى لەگەڵ سەرانى هەردوولادا هەبوو كە زیاتر دەكرێ بڵێین سەربەخۆ بوو كەسایەتیەكى توندو سەر ڕەق و قسە لەڕووى بێ منەتە لە هەركەس محەمەد خەڵكى گوندى شێنێ ى ناوچەى پشدەرى قەڵادزێ یەو حەسەن خەڵكى گوندى بێشیرى پشدەرى قەڵادزێ یەو ئەحمەد و حاجى خەڵكى شارۆچكەى بنگردن و مەلا ئارى خەڵكى شارۆچكەى چوارقوڕنەى ڕانیەیە و عەلى خەڵكى رانیەو یەو قادر خەڵكى گوندى خوڕ خوڕەى سەر بە شارۆچكەى بنگردەو جەواد خەڵكى ڕانیەیەو شاعیرو نووسەریشەو بە شێخ جەواد شێخ مستەفا ناسراوە تۆفیق خەڵكى گوندى كانى وەتمانى سەر بە شارۆچكەى خەلەكانى نێوان شارۆچكەكانى دوكان و چوارقوڕنەیە ، مستەفا سەلیمیش خەڵكى گوندى هەڵۆنەى ناوچەى مەرگەى سەر بە شارۆچكەى بنگردە بەڵام زیاتر هەر لەڕانیەدا ژیاوەو گەورە بووەو مستەفا چاوڕەشیش لە سلێمانى زیاتر ژیاوەو گەورە بووە سەرانى مستەفا سەید قادر زۆرن لەناو هەموو دامو دەزگاكانى ی.ن.ك دا كە لە كرداردا هەر گۆڕانن سەرانى مام جەلالى باڵا تەنیا محەمەدو حەسەن و عەلى ماونەتەوەو لەگەڵ هەندێك سەرانى ترداو سەرانى نەوشیروانى و كۆسرەت ڕەسوڵى هاوپەیمانن لە ناو یەكێتى داو لەگەڵ سەرانى نەوشیروانى دەرەوەى یەكێتیش دا هەر هاو پەیمانن و لە كرداردا یەكێتى مام جەلالى هەر نەماوەو محەمەد پادشاى قەڵادزێ و پشدەرەو عەلیش پادشاى ڕانیەو بیتوێنە یەكەم دەسەڵاتدارو سامان دارن و دەست ڕۆیشتوون لە قەڵادزێ و پشدەرەكەى دا عەبدوڵڵا وسوو لە دواى محەمەدەوە دێت بۆ دەسەلات كە خەڵًكى گوندى باوزێ ى پشدەرە لە بابەتى كوڕ كوڕدا ناوى گوندى هەنجیرەى خێڵى جاف و ناوى كاك فەرەیدون كوڕى فانیم لەبیر چوو بوو لە بابەتى گوندى باوزێش دا گوندى دۆڵەگۆم و شارۆچكەى پشدەر هەڵەى چاپن و ئۆردوگاى تووە سوران نزیك شارۆچكەى سەنگەسەرى ناوچەى پشدەرە وە ئەنتەرنێتو كۆمپیوتەرم نى یەو هەرلێشیان نازانم و هەڵەى جۆراو جۆرم لە نووسینە كانم دا هەیە لە قەسەكردن و لێدواندا زۆر لە كارزانم بەڵام لە نووسینەكانم دا تەنبەڵم و لە زۆر زانستى ئەو سەردەمەدا نەشارەزام و تەنبەڵم و فێر نابم و بیرو هۆشى پەشێوم وەرناگرێت دەبێ بە خۆمدا بچمەوەو تەورداسى كولم دەبێ خۆم دەمەزەرد بكەمەوە شایەنى باسە هەرسێك پێكهاتەكە هەردوو مستەفا سەرۆكیانن مستەفا چاوڕەش ئەندامى سەركردایەتى یەكێتى یەو مستەفا سەید قادر ئەندامى بیرۆى سیاسى گۆڕانە هەردووكیان تەواو جڵەوى سەرانیان بەردابوون و هیچ سزادان و لێ پێچینەوە یان نەبوو بۆكەسیان سەرانیش چیان پێ خۆش بووە ئەوەیان كردووە لە كرداریش دا پێوانەیەكیان لەلا نەما وەك شۆرشگێڕو دژە شۆرشگێڕو دەزگاكانى شەهیدان و كەم ئەندامان و زیندانیانى سیاسى و پێشمەرگە دێرینەكانى یەكێتى یان پڕكردن لەكۆنە جاش و سیخوڕو سەرۆك جاشى بەعسیان بە تایبەتى و دەزگاكانى تریشیان بە گشتى هەر لەوانە پڕكردن لە كۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەكاندا ئەوانە زۆرن كەمەدالیاو 15000000ملیۆن دینارو 150000دینارى مانگانەى موچەى ڕێز لێنانى مام جەلالیشیان وەرگرتووە بە هەزاران پێشمەرگەى دێرینى شارو شاخى راستەقینەش هەیە لەو ڕێز لێنانەى مام جەلال بێ بەشە بۆ پەردە پۆش كردنى كارو كردەوەكانیشیان لەهەر چەشنە لێدوان و بەڵێن و پەیمانى درۆزنانەو فێلبازانە ناسڵەمنەو سەرانى خوارووى خۆشیان هەر جێ بە جێ كەرى بڕیارەكانى ئەوانەن و شەهید و كەم ئەندام و زیندانى سیاسى و پێشمەرگەى دێرینى زۆریش هەرهەن كە پارچە زەویەكى نیشتەجێ بوونیشیان وەرنەگرتووەو جاش و سیخوڕو سەرۆك جاشى كۆنە بەعسیش زۆرن كە هەر پاسەوانى سەرانن و كورد كوژى دیاریش بوون گەرچى سەرە هەرە باڵاكانى یەكێتى دەیان جار گوتویانە و هەر دەشیڵێنەوە كە یەكێتى حیزب و حكومەتى ڕەنج و تەمەن و خوێن و گیان بە خشیوانى شۆرشگێڕى كوردو كوردستانە جاش و سیخوڕو سەرۆك جاشەكان لە پلەو موچەشدا هەر لە سەرووى شۆرشگێرانەوەن سەرۆك و سەرانى كۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەكان كە ڕوو بە ڕووى ڕەخنەو ناڕەزایى و توڕەیى و بێزارى پێشمەرگە دێرینەكان بوونەوە ناشتوانن و ناشوێرن ئەو ڕێزلێنانەى مام جەلال لەكەس وەرگرنەوەو موچەكانیشیان ڕابرگن كە ئەو ڕێزلێنانە تایبەتن بە پێشمەرگە دێرینەكانى یەكێتى و ڕووى لە سۆسیالیست و زەحمەتكێشان و شیوعى نى یە رێزلێنانەكان لەسەر ئەساسى پێشمەرگایەتى شاخەو پێشمەرگە دێرینەكانى تایبەتى یەكێتى كە گوایە ناویان وەك لیستى دواموچەى شاخى پێش ڕاپەڕینى ساڵى 1991 یان هەیەو دانەبڕاون هەمان كۆمەڵەش كە تایبەتە بە كۆمەڵەى سەر بە یەكێتى پڕە لەو چەتەگەرێتیەیە لە 1/5/2009دا كە مام جەلال بۆ 8000پێشمەرگەى دێرین هەریەكەى 100دۆلارى پێ بەخشین و نیوەیان وەریان نەگرت بەناوى نەبوونى ناسنامەوەو بە ناوى گۆڕانەوە كە ڕاشكاوانە بە چەندان لە سەرۆك و سەرانى كۆمەڵەكانم گوت ئەو دیاریە بچكۆلەى مام جەلالیش نیوەى شار درایەوە كەواتە بەڕێز و جەنابى مام جەلال گوتنتان لە چى دایە كێ هێندەى سەرانى سێ پێكهاتەكە تان بە كردەوە مام جەلالى بەلاوە بێ ڕێزە هەندێكیان بەوە وڵامیان دامەوە گوتیان بەڕێز مام جەلال ئەوانەى پەسندو ئاسایین زۆریش سەیرە تۆ هەردەڵى ى مام جەلال و بەڕێزو جەناب و هەڤاڵ مام جەلال هەر بەكارناهێنى گوتم من ئەو جۆرە كەسایەتیە نیم بۆ درۆزنى و دزى و دەست بڕى كەسایەتى مام جەلال و هیچ كەس بەكاربێنم ئەوەى باش بكات پشتیوانى و دەست خۆشى لێ دەكەم ئەوەى خراپیش بكات دژایەتى دەكەم و پێى دەڵێم دەستت خۆش نەبێت و لە مێژوودا نەمبیستوە كەس هێندەى سەرانى سێ باڵى یەكێتى ئەو هەموو بێ ڕێزى و سوكایەتیە بەسەرۆكەكەى بكات و دیارى و ڕێزلێنانەكانیشى هەر بدزێ هەندێكیان كە برادەرو دۆستمن گوتیان كوێراییت دایە ئەوە بۆ چوویتە لیژنەى باڵاى خانەنشینى و پێشمەرگە دێرینەكان مێژووى خەباتى پێشمەرگایەتى شاخت لە 1/6/1985 كردۆتەوە 1/6/1988خۆ هاوكاریمان كردبووى گوتم ئێوە كوێراییتان دایە كە ئەو درۆو بوختانە زلەیەتان بەمن كردوەو هەڵم وەشاندۆتەوەو زۆرایەتى سەرە زلەكان من لەخۆم باشتر دەناسن كە لە 1/6/1988 هەتا دواى ڕاپەڕینى 1991 پێشمەرگە بووم هەر بۆئەوەى گوایە ڕێزلێنانەكانى مام جەلالم پێ دەبەخشن بۆ هیچ بێ رێزیەك ماوە بەناوى مام جەلالەوە بەرانبەر مان نەكرابێت سێ جار نووسراوم ناردرام بۆ سلێمانى كە موچەى رێزلێنانى (150000)دینارى سالێك وەرگم هەرپێم نەدراو خەڵكى تر لە جێگام داندرا ئەوەش ناسنامەى پێشمەرگە دێرینەكانتان و ئەویشم ناوێت و لەو كۆمەڵەیەشدا هەر ئەندام نابم كە ناسنامە هەبوون بەلاتانەوە ئەندام بوونە گوتیان گۆڕانەكانیش لەسەر پێناسەى میلیشیایى هێزى پێشمەرگەى عەدنان عوسمانى پەرلەمانتارى گۆڕان گوتەنى خۆپیشاندانیان كردو تۆ نەتكرد لە كاتێكدا سەرانى گۆڕانى زیان گەیانەرى زۆر گەرورە بە بنەماڵەكەتان بوون نموونەش مستەفا سەلیم بەرپرسى گۆڕانى رانیەو بیتوینە گوتم مستەفا زاواى كاك كوردەى عەزیز بەگ رانیەیى مام جەلالى سەرۆكى كۆمەڵەكەمانەو مام جەلال و شێخ جەعفەر و مەحمود سەنگاوی و جەبار یاوەریش هەروەك عەدنان عوسمانیان گوت پێشمەرگە میلیشیایە سەداسەد راستیان گوتوە جا چۆن من خۆپیشاندان لە دژى راستى گوتن دەكەم زۆر زەرەر بكەم رێزلێنانەكانى مام جەلالم پێ نادەن كە هەرگیز بەهیواش هەرنەبووم باهەر بۆجاش و سیخوڕو سەرۆك جاش و سەرانیان بێ




دوژمنى ناوخۆ

بەهیچ شێوەیەك كورد نەبووى
پاكو ڕاست ژیرو مەرد نەبووى
وەك داگیر كەر كارت كردوە
هەر میللەتى خۆت قڕ كردوە
تورك عەرەب فارس وەك تۆ
نەبوونە هەمبانەى درۆ
ئەوەى تۆ كردت زیاترە
داگیر كەر لە تۆ چاكترە
چونكە خۆى ساغ كردۆتەوە
خۆى لە كورد جیا كردۆتەوە
بێ منەتە لە قڕكردنى
دروشمى كردۆتە مردنى
ئەوە تۆى گورگى خۆماڵى
كوردمت بردە ئاشبەتاڵى
وەكو دۆست خۆت بۆى نواندوە
خۆت بەسەردا سەپاندوە
هەموو سنورت بەزاندوە
كوردى خوازنمت خەساندن
سپى سورى سەوزى زەردى
دوژمنێكى ناوخۆى كوردى
تا سەرت پان نەكەمەوە
تۆ لەكۆڵ كورد نەكەمەوە
هەرچى بكەم درۆو خەیاڵە
كارم وەك تۆ ئاشبەتاڵە
ئەوكات بێگانە ئاسانە
دەرى بكەم لەو كوردستانە
كە هەرتۆ دەستیت گرتوە
كوێى خواستبێ بۆت بردوە
ئەوە ڕەمزو دروشمى منە
سەربەخۆیى گەلى منە



 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە