كوردبوون
Tuesday, 15/06/2010, 12:00
كوردبوون وەك لایەنى رەسەنایەتى كوردو كوردستان پارێزى تەنیا قسەى زلى بێ كردارو پۆشینى جل و بەرگ و لەسەر نانى كڵاوو جامانە نى یە كە سەرۆك تیرەو هۆزو خێڵەكان وەك دەرەبەگە زۆڵە كورەكان بەكاریان هێناوە بەناوى گەورایەتى خەمخۆرانى گەل و جەماوەر كە هەمیشەش سیخوڕو گەلە جاشى داگیركەرانیش بوون تەنیا بە ستەم و چەوسانەوەى خۆشیان ڕازى نەبوون لەسەر گەل داگیركەریشیان كردۆتە گابەردى هەرە زل بەسەر جەستەو گیانى شەكەتى گەلەوە وە كورد بوونیش پۆشینى چاكەت و پانتۆڵ نى یە و لە مل كردنى پەتیش هەرنى یە وەك هەمان خۆ بە گەورەزانانى درۆزنانەى پۆشینى جل و بەرگى كوردى و لەسەر نانى كڵاوو جامانە سەرۆك جاشەكان كورد بوون جل و بەرگى جۆراو جۆریشیان لەبەردابووە تەها یاسین رەمەزان و تەها محێدین مەعروف جێگرانى سەدام حوسێن و تۆركۆت ئۆزال و بوڵەند ئەجەوید و دەڵێن عەبدوڵڵا گویل و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان و بەسەدان هاوشێوەى دەسەڵات داریشیان هەبوون و هەر هەشن كوردن بەڵام بێ گومان زۆڵە كوردى هەرە گەورە لە سەرانى توركو فارس و عەرەبیش كوردو كوردستان خۆرتر بوون سەرانى جوڵانەوەى خێڵەكى كۆمەڵایەتى و سیاسیش كوردن بەڵام كوردانى لەهەركەس كوردو كوردستان خۆرتر كەواتە ئەو جۆرە كوردبونانە رەمزو نیشانەیەكن بۆ هەمیشە كوردو كوردستان خۆرى و مانەوەى كوردو كوردستان بە ژێردەستەیى و پارچە پارچە بوون . ئەو جۆرە شێوە كورد بوونەیەت بێ چاوڕویترین و بێ ئابڕو ییترین كوردانێكن . هەمیشە مایەى ژێردەستەیى و كۆیلایەتى و هەژارى و برسیەتى و بێكارى و بێ دادى كۆمەڵایەتین بۆ كورد لە بێگانە زۆر زۆر بە زیانترن بۆ كورد و كوردستان بە درێژایى مێژووى ئەو سەرە دەرە بەگو بۆرژوا مشە خۆرانە بە ڕەنج و تەمەن و خوێن و گیانى بەخشراوى كورد بوونەتە سەردارى ملهوڕو دڕندەى فرمێسكو خوێن ڕشتنى كورد . گەلانى ژێر دەستە زۆرن لە جیهاندا بەڵام هیچ گەلێك هێندەى گەلى كورد بەدەستى ئەوسەرە زلە دوژمنە ناوخۆیى یانەیەوە نەیناڵاندوە و نەچەوساوەتەوەو دانەڕزاوە تەنانەت كوردانى ئاوارەو دەربەدەرى دوور لە كوردو كوردستانیش هەر زەلیلى دەستى ڕەشى ئەوانەن و لە هەندەرانى تاراوگە نشینیش دا دەستیان لێ هەڵناگرن و ناهێڵن ئاسوودە بژین و خزمەت بەگەل و نیشتیمان و بنەماڵە و كەسەكانیشیان بكەن باشوورى كوردستان لە هەرسێك پارچەكەى تر وێرانە ترو كاولترە بەدەستى سەرانى كوردو كوردستان خۆرەوە سەرانێك لە تێریان هاربوون و خۆ پڕ كەرو گەل قڕكەرى هەرە گەورەو نمونەیین و لەسەر هاوارو سكاڵاى دەنگ و ڕەنگى ئازادى خوازانە و ڕادەربڕینیش قسە توندو پینوس تیژانى پێشڕەوى ماف و داخوازیەكانى گەلیان بێ سەرو شوێن و ڕەشە كوژ كردوە ئەوە هەر ئەو سەرانەن ئارامى و ئاسوودەیى و بەیەكەوە ژیانى گەلیان تێكداوە و هۆش و بیرى گەلیان كوێر كردوەو باوەڕیشیان بە هیچ چەشنە گۆڕانكارى خوازانەیەك نى یە بۆ خزمەتى كوردو كوردستان و پێشیان وایە كەس نابێت بڵێ لەل لە بەرانبەریاندا كورد گوتەنى سەهویان كردو سەریان دا لەبەرد و دەبێ كوردو كوردستان خۆران ڕابماڵدرێن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست