کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كوڕ كوڕ كوڕیس كەڕكەڕیس..

Sunday, 04/07/2010, 12:00


ناوى چیایەكى بەرزى ناوچەى مەرگەیە. لە ڕووى ڕۆژهەڵاتەوە لەسەرووى گوندى دۆڵەگۆمەو لە ڕووى ڕۆژئاواشەوە لەسەرووى گوندەكانى ئاوەژەو لۆتەرو چنارنەو كانى شینكەو كانیتوە و هەمیشە چوار وەرز ساردو بەفرى بەهاوینانیش تیدایە و شوێنى تایبەتى ڕاوچیانە بە تایبەتى ڕاوى بزن و نێرى و كێوى یەو لە ڕووى رۆژهەڵاتەوە بەسەر گوندەكانى ناوچەى مەرگەدا دەڕوانێت وەك گوندەكانى لبانەو سەرتەنگ و دۆڵەگۆم و خانەڵەو سەرچیاو كانى هەنجیرو نێزۆكەو گەرمكان و بێخرەو كەڵەكان و ناودەشت و كێلەسپى كە هەر لە ڕووى رۆژهەڵاتەوە بەسەر هەموو ناوچەى پشدەرى قەڵادزێ دا دەڕوانێت لەگەڵ هەندێك لە گوندەكانى ناوچەى ئالانى سەردەشتى رۆژهەڵاتى كوردستاندا لە ڕووى رۆژئاواوە بەسەرگوندەكانە كانیتوو كانى شینكەو چنارنەو لۆتەرو نۆڵچكەو سۆفیان و هەڵۆنەو مەرگەو بیوەكەو بەردەشان و مەلاسەفى و بێگمەو كونە مارەو واتەو خۆشاوو پەڵكۆ و سێناجیان و بێمووشەو شارۆچكەى بنگردو گوندەكانى ترى ناوچەى مەرگە قەرەتەپەو مەمەنداوەو دێلیژە و سێوكان و بەردەكۆزو سەرسیاندا دەڕوانێت كە زۆرایەتیان لە خێڵى شیلانەى مام ڕەسوڵ مامەندى كۆچكردوى سكرتێرى حیزبى سۆسیالیستى كوردستانە وە هەر لەڕووى ڕۆژئاواشەوە بەرەو شارۆچكەى دوكان و بەسەر گوندەكانى سەر بەناوچەى مەرگەدا دەڕوانێت كە لە خێڵى جافن وەك هەوارە بەرزەو كوێرەكانى و شارستێن و دۆڵەبى و سێدەرو خۆر خوڕەو گۆمەزەڵ و یاخیاندا بەسەر ناوچەكانى ترى سلێمانشدا دەڕوانێت لە بەشى رۆژهەڵاتەوە ڕووبارێك لەناوچەى ئالانى سەردەشت دێتە خوارەوە بە نێوان چیاى ئاسۆسدا و نێوان پشدەردا و هەتا دەگاتەوە نێوان شارى رانیەو شارۆچكەى بنگرد و تێكەڵاوى دەریاچەى دوكان دەبێتەوە بە نزیك گوندەكانى لبانەو بێخرەو گەرمكان و ناودەشت و كەڵەكان و كێلەسپى دا دەڕوات كە جیا لە گوندى لبانە ئەو گوندانە بەرانبەر شارى قەڵادزێن لەبەرانبەر شارۆچكەى بنگرددا كە دەریاچەى دوكانە چیاى كۆسرەت هەیە كە پڕى گوندەو رێگاى سەرەكى نێوان شارى رانیەو سلێمانى یە و بە ناوشارۆچكەى دوكاندا لە سەردەمى هێرشى عەرەبە دەشتەكیەكانى ئیسلام دا بەسەرۆكایەتى خالیدى كوڕى وەلید بۆسەر ناوچەى مەرگە كورد لە سەر بیرو باوەڕى زەردەشت بووە لە گوند یان شارۆچكەى مەرگەدا فەروع پاشا هەبووە كە لە چیاى بەردە قەڵشت بەرانبەر مەرگەو لە چیاى گەورە قەڵاى نێوان مەرگەو بنگرد بارەگاى سەرەكى هەبووەو چیاى قەڵاتە ڕەشیش لە نێوان گوندەكانى مەرگەو سۆفیان و هەڵۆنەدا هەیە كە زنجیرە چیاى كوڕ كوڕ لە نێوان گوندەكانى هەڵۆنەو سۆفیان و نۆڵچكەو لۆتەر لە بەشى ڕۆژئاواو لە بەشى ڕۆژهەڵاتیشەوە گوندى دۆڵەگۆمدایە گوندى دۆڵەگۆم و لەو گوندانە لێك جیا دەكاتەوە كوڕ كوڕ یان كوڕیس و كەڕ كەڕ باخەوانى فەروخ پاشا بووە لەسەر ئەو چیا بەرزەیە و هەتا دوا پشووى ژیانى لەگەڵ عەرەبى داگیر كەر شەڕ دەكات و هەرچەندە هاوارى بۆ دەكەن خۆى رادەست بكات بەڵام گوێ نادات پێیان لەوەوە ناوى هاتووە بە كوڕ كوڕو كوڕیس و كەڕ كەڕیش وە پێچەوانەى ئەو كوردەش هەیە ناوى پیرۆتە سوورى مەرگەیەو لە چیاى گەورە قەڵاوە هەڵدیت بەرەو خۆ رادەست كردن بە عەرەبەكان دێت و بە دەستى كوردان بریندار دەبێت و لەسەر گردێك لە بەرانبەر رۆژئاواى شارۆچكەى بنگرد دا دەمرێت كە لەوێ بە عەرەبەكان دەگات و ئەو جێگایە گۆڕستانى شارۆچكەى بنگردە خەڵكى ئەو ناوچەیە خاوەنى سەدان لە شەهید و كەم ئەمدام و پێشمەرگەى دێرین و زیندانى سیاسى یە تەواو پشت گوێ خراوەو هەر هیچ خزمەتگوزارى بۆ نەكراوە كە لەژێر دەسەڵاتى (ی.ن.ك) دایە سەرانى زلى خێڵى جاف و شیلانە دەسەڵاتـى زۆریان هەیە لە ناوچەى مەرگەو دوكان و رانیەو بیتوێن دا بەڵام لەبەر درۆزنى و دزى و دەست بڕى و سامان و دەسەڵاتى چەتەگەرێتى خۆیان گوێیان بە خزمەت كردن تەنانەت بە گوندەكانى خۆشیان و ناوچەكەیان نەداوەو ئێستاش خەڵكى ناوچەكانى مەرگەو دوكان و رانیەو خەڵكى قەڵادزێ بە خەڵكى گوندى مەرگە دەڵێن ئەسحابە كوژ .
كوێستانەكانى ناوچەكە بریتین لە شیلانە و گوێزەو ڕەبەن و بەردەگڕوێ و كانى كەنێرو ئەشكەوتى خاتو بەڵكیش كە ڕوویان لە ناوچەى ئالانى سەردەشت و ڕۆژهەڵاتى گوندەكانى پشدەرەو شاعیرى گەورەى گەلەكەمان مامەنداغاى مەرگە (فانى)باوكى دكتۆر كەمال میراودەلى باسى ئەو چیایانە و زۆر لە گوندەكانیشى كردووە لە هەڵبەستەكانى دا فانى بە كردەوە لە دژى هێرشى داگیركەرو سەرانى دەرەبەگى مەرگەو پشدەر بووە بە تایبەتى زۆر زۆر بەدەستى ڕەشى ئەوانە چەوساتەوە و تاڵى و سوێرى چێشتوە كوڕەكانى فانى هەموویان شاعیرن وەك كەمال و سەلیم و ئەنوەر و حەمەو دڵشادو پشتیوان فەلسەفەو جوانى هونەر یەكێكە لە پەڕتووكە باشەكانى دكتۆر كەمال میراودەلى شاعیرو نووسەرو كەسایەتى سیاسى كورد كە لەبەریتانیا دەژى .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە