سەفەویە نوێیەكان و عوسمانیە نوێیەكان
Monday, 17/09/2012, 12:00
سەفەوییە نوێیەكان بریتین لە لایەنگرانى خومەینى ئێرانى و عوسمانیە نوێیەكانیش بریتین لە لایەنگرانى نەجمەدین ئەربەكان و فەتحوڵَلا گولەنو ڕەجەب تەییب ئەردۆغان و عەبدوڵڵا گویلى توركیایى كە ناڕاستەوخۆ كورستانیان بەسەرخۆیاندا دووبەشى كردوونەتەوە وەكو دووبەش كاریەكەى سەفەویە كۆنەكانى ئێرانى و عوسمانیە كۆنەكانى توركیایى ساڵى 1514ى یەكەمین دابەشكردنى كوردستان تەنیا ئەوەندەیان ماون بەشە كوردستانیەكانى بە سوریاو عێراقەوە لێكێندراو بە توركیاو ئێرانەوە بلكێننەوە.
پارتى دیموكراتى كوردستان زۆر نزیكە لە عوسمانیەكان و نزیكایەتیشى لەگەڵ سەفەویەكاندا هەیە. یەكێتى نیشتیمانى كوردستانیش زۆر نزیكە لە سەفەویەكان و نزیكایەتیشى لەگەڵ عوسمانیەكاندا هەیە پارتى كرێكارانى كوردستانیش سەرەڕاى نزیكایەتى لە سەوفەویەكان دوژمنایەتیشى لەگەڵیاندا هەیە ئەو نزیكایەتیەشى لە سەفەویەكان لەبەرانیەرى دوژمنایەتى كردن لەگەڵ عوسمانیەكان و كەمالیستەكاندان.
جوڵانەوەكانى ترى كوردستانیش سەرەڕاى هەمان دابەش بوونەكانیشیان دابەش بوانن بەسەر یەكێتى و پارتى و پەكەكەدا كەواتە بەو هەڵسەنگاندن و ژمێریارى و لێكدانەوەو پێودانگەیە كوردستان ئازادو سەربەخۆ نابێت و دەوڵەتیشى بۆ دانامەزرێت كە دەوڵەتى هاوبەشى هەموو گەلانى ژێر دەستەى كوردستانە.
خۆ خۆری
خۆمان بووین وڵاتمان كرد وێرانە
پەلاماری یەكمان دا نامەردانە
لە كوردستان بۆمان نەما هێلانە
بۆچی بكەینە هەر تاوانی بێگانە
ئێمە خۆمان نرخی خۆمان نەزانی
هەراجمان كرد وڵاتمان بە هەرزانی
زۆڵە كورد و بێگانەكان دڵخۆشن
بە خۆ خۆری و ناپاكیمان سەرخۆشن
8-1-1998 ڕانیە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست