کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەریلاو چیاو گردو دۆڵ

Saturday, 14/04/2012, 12:00







هێزەكانى گەریلایى زۆرایەتیان لە زنجیرە چیاكان و دۆڵ و گردەكانى چیاكانى قەندیل و خواكورك و گاراو جوودى و مەتیناو حەفتانین و گابارو سەرحەدو زاگرۆس و ئاگرى و ئارارات دان لەناوچیاكان و گردەكان و دۆڵەكان و سەدان كلۆرە داراندان و جیا لە بارەگا ئاشكراكانیان لە هەزار گەریلا پەنجا گەریلاش لەلایەن هاوڵاتیانەوە نەبیندراون وە لە كوێستانەكانى كوڕ كوڕو شیلانەو گوێزەو ڕەبەن و بەردە گڕوێ و كانى كەنێرو ئەشكەوتى خاتون بەڵكیسى ناوچەى مەرگەى سەر بە شارۆچكەكانى بنگردو دوكانى شارى سلێمانى یەوە بە زنجیرە چیاكانى نێوان باشورى كوردستان و ڕۆژهەڵاتى كوردستاندا هەتا دەگاتەوە چیاى مەنزوریەى نێوان شارى خانەقین و شارى كرماشان گەریلاكان بە شێوەى گەڕۆك و شاراوەیى تیاندا جێگیر بوون و لە گوندانیشەوە دوورن، زۆرایەتى گەریلا كوژراوەكان لە ساڵى 1986 هەتا ساڵى 2004 لەلایەن سەرۆكان و سەرانى هێڵى دژە شۆڕش چەتەكانەوە ڕەشەكوژ كراون و بەڕەشەكوژ كردن دراون لە شەڕەكانى نێوان گەریلاكان و توركانداو گەریلاكان و پارتى داو گەریلاكان و یەكێتى و گۆڕان و ململانێ یە ناوخۆكانى ناو گەریلاكاندا هەر لەو ڕوانگەشەوە عەبدوڵڵا تۆڵەستێنەر (سەرۆك ئاپۆ)ى گەریلاكان گوتوویەتى پەكەكە(دوو دیوى هەیە شۆڕشگێڕى و دژە شۆڕش (چەتە) بەڵام لە ساڵى 2004 دا كۆتایى بە دەسەڵاتى ڕەهاو گشتگیرى سەرۆكان و سەرانى چەتە لەناو گەریلاكان دا هاتوون و هەموویان هەڵاتن گەریلاكانیش گوتەنى پاشماوەى ئەو هێڵە بە شاراوەیى و بە لاوازى لەناو گەریلاكاندا ماون كە ئەنجام دەرانى بكەرە نادیارەكانن بە تایبەتى لەكاتى پێكدادانەكانى نێوان توركان و گەریلاكانداو هێرشەكانى سوپا و فڕۆكەكانى توركان بۆسەر گەریلاكان ڕەشەكوژكەرانى گەریلاكان و هاوڵاتیانن و مین چێنەرانیشن لەسەر ڕێگاكانیاندا هێڵى دژە شۆڕش تەنیا ڕەشەكوژكردن و بەڕەشەكوژكردن دان ناگرنەوە بەڵكو چەواشەكارى و فریوكارى و تێكدەریشن ئەوەى لە كەسایەتى بەرزى گەریلاكان ناوەشێتەوە لە دواى نەمانى چەتەكان خۆ هەڵكێشان كردنە بە ڕابردووى ڕەشى خۆیانەوە، كەچەتەكان داهێنەران و درێژە پێدەران و پارێزەرانیان بوون بە تایبەتیش لە یادەوەریەكانى گەریلا كوژراوەكانى نێوان شەڕە زۆڵە كورد بونەكانى پەكەكە و پارتى و پەكەكەو یەكێتى و گۆڕاندا لە كاتێكدا گەریلاكان هیچ بەرژەوەندیەكى لاوەكیانەشیان لە هەردوو هێڵ دا نەبوون و هەرنیشن وەكو هاوسەرگیرى ماڵدارى كردنیش شۆڕشگێڕیەكە یان ڕەنج و تەمەن و گیان و خوێن بەخشین بوون بۆ قازانج و ئامانجى هەرە بەنرخ و پیرۆزى ناموس پاراستن واتا كوردو كوردستان پارێزین، چەتەكان لە هەركوێ بوون و هەرناوێكیان لێ بوبن و لەهەر بەرگ و ڕەنگێكدا خۆیان نواندبن كارو كردەوەكانیان بۆ ئامانج و قازانجە لاوەكیەكانى تایبەتى خۆیان بوون بە لایانەوە دزى و تاڵان و گرتن و ئەشكەنجەدان و ڕاوەدونان و بێ سەروشوێن كردن و داوێن پیسى و چەواشەكارى و فریوكارى و تێكدەرى و درۆو بوختان هەڵبەستن بێ ئابڕویى و بێ چاوڕویى كرداریانە نەبوون و گرەو بردنەوەو دبلۆماسى و ڕامیارى كردنى سەركەوتنیان بوون خۆیان گوتەنى تاكتیكن لە پێناوى ستراتیج دا، شایەنى باسە لە بیست ساڵى ڕابردوودا باشورى كوردستان مەكۆو گۆڕەپانى تێكشكانەكانى كوردو كوردستان پارێزان بوون بە گشتى و گەریلاكانیش بوون بەتایبەتى بەڵام گەریلاكان بە تایبەتى كرداریانە دانیان پێ یاندا نەناون و حاشاو ئینكاریان لێیان كردون و ڕەخنەو پێشنیارى بونیادنەرانەى دۆستانیشیان بۆخۆیان بە دوژمنایەتى كردنى كوێرانەیى لێكداونەتەوە تەنانەت ئەو دۆستانەشیان بە میت و ژیتەم و ئەرگەنەكۆن و ئیتلاعات و سیئاى ئەیى و موسادو ماسۆنیەت و پاراستن و زانیارى ناوزەد و پێناسە كردون بەگشتى و منیشیان زۆر زۆر بەتایبەتى وا پێناسە كردوون وە لەبەشە خاكى باشورى كوردستاندا گۆڕستانە دیارو نادیارەكانى گەریلا ڕەشە كوژكراوەكان و بە ڕەشەكوژدراوەكان زۆرن لە گۆڕستانە ئاشكراكانیاندا دەركەوتوون كە لەسەدا هەشتایان لە ڕەشەكوژكراوەكان و لە بەڕەشەكوژدراوەكان پێكهاتوون نەك لە ئازایەتى و تواناكانى توركانەوە وە هەرەسی بەفریش جۆرێك بووە لەكۆمەڵكوژی گەریلاكان لە مانگەكانى دووەم و سێ یەمى وەرزى بەهاردا بە تایبەتیش لە ساڵى 1998 هەتا ساڵى 2011 زۆر چوومەتە زنجیرە چیاكانى قەندیل وەكو كرێكارى بازوفرۆشى هێنەرى گیا بەهاریەكانى كنگرو كارگ و ترشەكەو باڕێزەو لوشەو سوورە بنەو دۆرێ و ئەندرێشەو كاردوە قوڕەو كاردوە ڕیشەو كاردوە كڵۆیى و ڕێواس و مام ڕێواس كورد گوتەنى هەژارى شورەیى نى یەو دزى و حیزى شوورەیین وە چوومەتە زنجیرە چیاكانى بەرانبەرى زنجیرەچیاكانى قەندیلى هەڵكەوتوو لە باكورى ڕۆژهەڵاتى شارى ڕانیەو شارۆچكەى وەرتێ ى سەر بەشارى ڕەواندزى شارى هەولێر كە هەر گەریلاكان تێیاندا جێگیر بوون لە هەزار گەریلا دە گەریلاشم نەدیون بە هەزاران گەریلاو پێشمەرگە تێیاندا كوژراون و كەم ئەندام و بریندار بوون و هاوڵاتیانیش بەسەدان كەس بەر شاڵاوى هەمان چەتەگەرێتى زۆڵەكورد بووەكان كەوتوون چەتەكان پێیان وابوون كە دایكان و باوكانى كرێكاران و ڕەنجدەران و جوتیارانى كورد كوڕان و كچانیان لەبەرهەتاو دۆزیونەتەوەو ڕەنجیان پێیانەوە نەكێشاون و مێگەل بوون و داویاننە چەتەكان هەتا هاوبەشانە بیان خۆن و بە خواردنیان بدەن و خۆشیان هەریەكترى قڕبكەن واتا گرنگى لەوانە دان چەتەكان خۆیان پڕ بكەن و كوردانیش قڕ بكەن، هەر بەناوى شۆڕشگێڕى كوردو كوردستان پارێزى كردنیشەوە درێژە دەرى و پارێزەرى بە هێلەكەیان بدەن خۆ گەریلاكان تەواویش وشیارو شارەزایى زانست گشتى یەكانى نەتەوەیى و نیشتیمانى و ئایینى و مرۆڤاتین و پێویستیان بە ڕێنمایى و ئامۆژگارى و تێ گەیاندن و پێ گەیاندن و پەروەردەش نین كەواتە هەر خۆشیان گوتەنى خۆ گەوجاندن و گێلاندن بۆ ئەوانەى زانان و نەزانانەش گەلو نیشتیمان خۆریكەرن نابێت بەسەریانەوە بچین . وە ڕۆشنبیرانى كورد بەگشتى لە چۆنیەتى ژیان و كەسایەتى و ئەزمون و لەكارزانى و شارەزایى گەریلاكان دا زۆر كڵۆڵ و كرچوكاڵن پێیان وابوون كە توركان بەچەكە كۆمەڵكوژیەكانى كیمیایى كە پۆلە گەریلاكانیان ڕەشە كوژكردن ئیتر گەریلا قڕبوون و تورك پڕبوون و بەسەر كورداندا سەركەوتون وە گەریلاكان تەنیا هەر خۆیان سامدار نەبوون تەنانەت ئەشكەوتەكانى ناوچیاكان و ژێر گڵیشیان هەر زۆر زۆر سامدارن ئەوانە كەسانێكى هێندە دلێرو بوێرو خۆڕاگرو دان بەخۆداگرن جێگاى سەر سوڕمانن تەنانەت كەسانى خاراوو ڕاهاتووشم لەگەڵدا بوون نەیان وێراون لەوجۆرە ئەشكەوتانە و گەریلاكانیش نزیك ببنەوە، كەواتە دەبێ بڵێین گەریلاكان تەنیا خۆیان دەتوانن بەكارو كردەوەى خراپكارانەى خۆیان خۆیان بشكێنن، دەنا هیچ هێزێك ناتوانێت گەریلاكان بشكێنێت .

بۆ لەیلا زانا
ئەوە هاتم بە واوەیلا
سەربەرزی كورد خوشكە لەیلا
سەرم دادەنێم لە ڕێتا
وەك ئەو خاكەم لەژێر پێتە
ڕووناكایی هەردووك چاوم
لە خزمەتت دا وەستاوم
بۆ كورد بووی بە پێناسێ
كێ هەیە لەیلام نەناسێ
ژنی كوردان لەیلا زانا
دلێر و بوێر بە توانا
قەڵای دژی ڕەنجەڕۆیی
كاروانی ڕێی سەربەخۆیی
سەردەمێكە شەونخونم
بۆ ئەو لەیلایە مەجنونم
لە هەر كوێیەك كۆڵت دانا
بەهەشتی منە لەیلا زانا




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە