کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چۆن سەربەخۆیى كوردستان خەون و خەیاڵە

Friday, 16/10/2009, 12:00


پێش ئەوەى هیچ كوردێك ئەو ڕستەیە بكاتە پێناسەى بەكارهێنان ، وەك ئیرادە شكاندنى كورد ڕستەى داتاشراوى بێ ئابڕویى تورك و فارس و عەرەبى چاوچنۆكى بێ گانەى خوێن تاڵى داگیركەرە لەكوردستاندا. كە وەك گەڕو گولى ڕژێمەكەشیان چاوچنۆكى هەرە گەورەى دزو تاڵانكەرى سامانى سەرزەوى و ژێر زەوى كوردستان بوون ، ئەو ڕستەیە زۆرجار لەلایەن سەرۆك مام جەلالەوە بەكار هاتووە كە زۆر زۆر خراپە ، چونكە هۆكارى چۆنیەتى خەون و خەیاڵى بوونەكەى ڕوون نەكرۆدتەوە ئەگەر لە ڕوانگەى هیچ لە باردا نەبوونى سەرانى پارتى و یەكێتى بە تایبەتى سەرانى جوڵانەوەى چوار پارچەى كوردستانیش بە گشتى ئەوەى فەرمو بێ كە كەسێ ئەو ئامانجە نیشتیمانى و نەتەوەییە نین ئەوە سەرۆك مام جەلال لە 100% ڕاستى فەرمووە، چونكە كورد بە ئومێدى و ڕێبەرایەتى كردنى ئەوانە نەك فیدڕالیزم و ئۆتۆنۆمى تەنانەت مافى ڕۆشنبیریشى هەر خەن و خەیاڵە ، سەرەتا دەبێ ئەوە بڵێم لە هەموو تەمەنمدا مام جەلالم خۆش نەویستووە ، بەڵام وەك سەرانیشى پێى ناڵێم بەڕێز مام جەلال و بە بتلێك ویسكیش نایفرۆشم ، هەر پێڵاوێكى مام جەلال و هەر كوردێك بە پێغەمبەرى تورك و فارس و عەرەبان ناگۆڕمەوە، ڕاستە دووبرا شەهیدەكەم لە ساڵى 1976 هەتا شەهید بوونیان و منیش لە 1983 تا 1991 پێشمەرگەى یەكێتى بووین بەڵام كۆمەڵە بووین و كاك نەوشیروان مستەفامان بەڕێبەرو پێشڕەوى خۆمان زانیووە ، لە ساڵى 1991 - 2009 سەرانى مام جەلال و كاك كۆسرەت و كاك نەوشیروان لەسەر ئەو بیرو باوەڕو هەڵوێستەمان تواندیانینەوە دوور ناڕۆم لە ساڵى 1976 تا 1996 مام جەلال بە هەموو كەموكوڕى خۆیى و یەكیەتیەكەیەوە ڕەوشت و ناموس و پاكى زۆر بەرزى نەتەوەیى و نیشتیمانى گشتگیرى سەرتاسەرى كوردستانى هەبووە ، هاوكارى جوڵانەوەى چوار پارچەى كوردستانى بە گشتى و كۆمەڵەو دێموكرات و پەكەكە بەتایبەتى كردووە، لە ساڵى 1979 1985 هاوكارى سەربازى و جەماوەرى و سیاسى ڕاستەوخۆى بێ منەتى گەلى كورد و جوڵانەوەى ڕۆژهەڵاتى كوردستانى كردووە، ساڵى 1993 چوو بۆ خزمەت سەرۆك ئابۆ بۆ ڕاگرتنى شەڕى كوردو توركان لەوێشەوە بۆلاى سەرۆكى توركان و زۆڵە كورد تۆركۆت ئۆزال هەتا چارەسەرى كێشەى كورد بە شێوەى وتوو وێژى ئاشتیانە بكرێت ئەوە بەرزترین ڕەوشت و نامووس و پاكى سەربەخۆیى خوازانەى مام جەلال و یەكێتى نیشتیمانى كوردستان بووە، ئیجا با سەرۆك مام جەلال هەر بڵێ سەربەخۆیى كوردستان خەون و خەیاڵە .
من ئەو ڕستەیە بە فلسێكى قەڵب لە هیچ كەس ناكڕم وەك كوردو كوردستان پەرستێك هاوارم كردووە هەر هاواریش دەكەم دەبێ بێگانەى خوێن تاڵى داگیركەرى تورك و فارس و عەرەب ملى خۆیان بشكێنن و كوردستانى كوردان بەجێبێڵن ، سەربەخۆیى كوردستان و دەوڵەتى كوردیش هەر ڕاستیەو كە بەخەباتى توندو تۆڵ و گورج و گۆڵ و چڕو پڕى كوردو كوردستان پەرستان دێتە دى .

ڕەنجدەر دۆڵە گۆمى
رانیە /10/10/2009

دروشــــــم (شیعر)
ئەى گەلى زەحمەت كێشى من دەرمانى ژان و ئێشى من
ئەى گۆرانى هەڵبەستى من ئەى بیرو سۆزى هەستى من
ئەى ژیان و خۆشى و شادى من ئەى ئازادى و یەكسانى من
ئەى سەربەخۆیى بیرى من ئەى فەلسەفەى پڕ ژیرى من
من كوردستان ژیرى كردم بۆیە پێش هەموو شتێك كوردم
بەڵام كوردێك نیم كەڕو لاڵ ملكەچ بم بۆشەق و گۆپاڵ
لەگەڵى شەڕى برا برا كوشتن لەگەڵ تاڵان و خوێن ڕشتن
لەگەڵ دزى سەر شۆڕكردن كڕنوش بۆ داگیركەر بردن
لەگەڵ هەموو چەوسانەوە ڕێگرتن لە حەسانەوە
كوردم كوردى ژیرو دڵپاك كوردى قارەمان و چالاك
بۆیە من بیرى پارچێتى لەگەڵ خێڵەكى و ناوچێتى
كەبۆ كورد شەرمەزارییە ژێردەستیە بێ زارییە
ناكەم بەدروشمى خەباتم بۆ گەیشتن بە ئاواتم
دوژمن بەو بیرە بە هێزە كوردم ژێردەست و بێ هێزە
وەك هەموو گەلى ژێر دەستە كورد سەربەخۆیى پێویستە
سەربەخۆیى یەكگرتنەوە بۆ كورد بۆتە گرەو بردنەوە
ئەوەیە بیرو باوەڕم بۆ ئەوەیە ئاشتى و شەڕم
واماف و خواستى گەلى من هەمووى دەسەنرێ لە دووژمن
سوارى كوردم دانابەزم پاش گەز نابمەوەو نابەزم
ئەوەیە دروشمى تاسەرم كوردستانى و كورد پەروەرم
هەر بیرو باوەڕێك بە زۆر كە خۆیى بكات بە گوركى كورد خۆر
لەكوردستان پێى ڕازینیم ملكەچى هیچ بڕیارى نیم
نە عێراقیم نە سوریاییم نە ئێرانیم نە توركیایم
كوردم خەڵكى كوردستانم كوردستانە نیشتیمانم
كەدەپرسن لە ئایینم لە پێغەمبەرى شیریینم
ئاینى من ئاڤێستایە بۆ گەلى من وەك چرایە
پێغەمبەرى من زەردەشتە كوردستان بۆ من بە هەشتە
هەر دەڕۆم بە بێ ڕاوەستان بۆ سەربەخۆیى كوردستان
كە گەیشتم بەو ئامانجە چى بۆ ژێر دەستان قازانجە
وەكو ئامانجى پیرۆزم بى َمەترسى دەیپارێزم
كوردم پاكم لەسەر هەقم لەئاست دوژمن كەللە ڕەقم
بەڵێنم دا نەرم نەبم تا سەربەخۆ و ئازاد نەبم
هەتا نەگەم بەو ئامانجە نایەتە دى ئەو قازانجە

ڕەنجدەر دۆڵەگۆمى
1993رانیە

كـــــۆڵى مــــن (شیعر)
من ئەو كەسەم
چوار بارى گەلێ سەنگیم
بەكۆڵى خۆم داداوە
چوار فرمێسكى گەشى هیوام
لەچاواندا قەتیس ماوە
چوار كاروانى خوێنى پاكم
لە چوار چراى پێشەواوە
بەرەو هەولێر
بەرەو بۆتان و قامیشلى
بار لێ ناوە
بێ ماندوو بوون
بێ تووڕە بوون
بى َ بێزار بوون
ڕێگە دەبڕم
تا دەشكێنم هەر چوار سنور
لەناوەندى هەر چوار لادا
كۆڵ دادەنێم
كۆڵم كۆڵى ڕەنجدەرانە
ئاڵاى كوردى
هەر چوار پارچەى كوردستانە
ڕەنجدەر دۆڵەگۆمى
1993 قەڵادزێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە