لەشاخەوە بۆشار
Tuesday, 24/08/2010, 12:00
ئێمە وەكو دوو دەستەیى هاورێ یانى كۆمەڵە لە شاخ و لە شار لە كۆتایى ساڵى 1990دا لە مانگى 10دا بەدەست سەرانى خۆمانەوە تەواو شێت و هارو سەر لێ شێواو ماینەوە لەو سەر سنورە دەست كردەى نێوان ڕۆژهەلات و باشوریش دا جێمان نەدەبۆوە هەر لە شاخ هەركەس پابەندو وابەستەبوایە بە ڕێبازو بیرو باوەڕى كوردو كوردستان پەرستى كۆمەڵەوە درۆو بوختانى جۆراو جۆریان بۆ دادەتاشى وەكو ناونانیان بەسەر لێ شێواوو تێكدەرو ئاژاوەگێڕو ئاڵاى شۆرش بوو كە ئاڵاى شۆرشى زۆر بچووك بوو لەبەرچاوان زۆر گەورە كرا بەڵام درۆى ئاڵاى شۆرشیان لەسەر ئێمە بۆ نەچووەسەر تەنانەت هەتا ساڵى 2005 كە لە گەڵیاندا لە پێكدادانى شەڕە قسەدا بوویین و لەگەڵ سەران و كادیرانى لایەنى تریش دا هەر تووش ببوویین بە ئاشكرا هاوارو بانگەشەمان كردبوو كە خواوەندیش هاوڕێى كوردو كوردستانمانە هەر بۆیە دەیپەرستین بەڵام جیا لە ئەوانە هێرشى بۆ سەرمان چەپ و سۆسیالیست و كۆمۆنیست و ئیسلامى سیاسى حاشا كەر لە خۆ لە كوردو كوردستان بوو كە نۆكەرو سیخوڕو گەلە جاشى ڕەگەز پەرستانى كوێرى دەمارگیرى نەتەوەى سەردەستى توركو فارس و عەرەب بوون و پارتى و یەكێتى و پەكەكەش هاوكاریان بوون لە دژمان بەڵام ئیرادەى پۆڵاینى ئێمە هەتا ساڵى 2005 هەرنەشكا یەكێتى بە تایبەتى و پەكەكەو پارتى بەگشتى شكاندیاننین و كۆتایى مان بە هەرچەشنە نزیكایەتیەك لەگەڵ كادیرو سەرانى لایەنەكانى چوارپارچەى كوردستان هێناو خۆشمان پەرتو بڵاو لێك دابڕاو ماینەوەو بەڵاى هەرەگەورەش وەك ئیتلاعات و میت و ژیتەم و ئەرگەنەكۆن هەبوو كە سیخوڕیان لەناو هەرلایەنێكدا زۆر بوون و جەماوەریش ئێمەى بەلاوە شێت و سەر لێ شێواو بوو دژمان و دۆستمان بوو كوردو كوردستان پەرستى ئەوەیە بارە هەرە گرانەكەى دەمەوێ دیسان ئاوڕێك بۆ دواوە بدەمەوە كە پێشتر كەمێك باسم لەو بابەتە كردوە من و هاوڕێكانم خورشید و مستەفا و هەژار بەڵینمان دابوو كە وەكو كۆمەڵە كاربكەیین لەمانگى 10/1990دا موچەى (50) دیناریشمان لە ی.ن.ك دا نەمابوو ئەو گەمارۆیە توندەى لەسەر من و خورشید هەبوو لەسەر مستەفا و هەژار دۆڵەگۆمى نەبوو چونكە لە ژێرەوە پەیوەندیان لەگەڵ سەرانى باڵاى یەكێتیش دا هەبوو هەژار پەیوەندى لەگەڵ مەلا بەختیاریش دا هەبوو كە دواى راپەڕینى ساڵى 1991 ڕوون بۆوە وا پێك هاتین كە من و مستەفا سەرەتا بەرەو ناوشارى ڕانیە بەڕێ بكەوین و دواى ئێمەش ئەوانیش بێن كە هەرچوارمان رێكخستنى باشمان هەبوو كادیرى شارو شاخى كۆمەڵە بوویین لە گوندى سونێ ى پشدەر لەناو بارەگاى كۆمیتەى شارستانى سەردەشت و هێزى گیاڕەنگى حیزبى دیمۆكراتى كوردستانى ڕەشەكوژ كراوى رێبەرى دكتۆر ڕەحمانى قاسملو كۆبووینەوە بڕیار درا كە هەتا سەرچیاى كێوەڕەشى نێوان رانیەو سەنگەسەر مستەفا خاوەن بڕیاربێت بەبێ ئەوەى من بزانم هەژارو مستەفا لەگەڵ هەندێك پێشمەرگەى سۆسیالیست دا پێك هاتبوون كەمن و مستەفا لەگەڵ ئەواندا بەرەو شار بچین و وەك یەكێتیش خۆمان بژمێرین ئێوارەى 27/2/1991سۆسیالیست كە لە پەنجا كەسیش زیاتر بوون كەوتنە ڕێ مستەفاش گوتى با ئێمەش بكەوینە رێ گوتم تۆ ئەوانە دەناسیت كە فەرماندەى ئەو هێزەیەن گوتى نا گوتم باش گوێ بگرە موحسین بایز خەڵكى شارۆچكەى سەنگەسەرە قادر هەڵەدنى خەڵكى گوندى هەڵەدنى سلێمانى یە سابیر فەقیانى خەڵكى گوندى فەقیانى ڕەواندزوى هەولێرەو ئەوانە پێشمەرگە و فەرماندە و كادیرى زۆر دێرینن و سەر ڕەق و توندو تیژن ئاشكرا ببین كە لەگەڵیاندایین و بڵێین ئێمە كۆمەڵەیین هەر گاڵتەشمان پێ دەكەن و پێمان دەڵێن چەكەكانتان دابنێن چەكیش دانەنێین دەمانكوژن ئەوانە شەهید محەمەدى باوكت و شەهید ئەحمەد بچكۆلى برام و كاك عەلى برام و عومەرو بەكر هەڵۆنەیى پورزات و حەسەن و خدر سەرتەنگى مام و ئامۆزات باش دەناسن و برادەرو دۆستیشیان بوون هەتا ئەو چیرۆكە دەگێڕیەوە كەوڵمان دەكەن وە گوتم لەساڵى 1987 دا مستەفا چاوڕەش و سامى شۆرش و دكتۆر شوانى بادینى سەرانى یەكێتى لە هەوارگەى سێروانى نێوان گوندى كانیتو و چنارنەى ناوچەى مەرگە ژەهر خواردوو كران دكتۆر مەحمود عوسمان و عەدنان موفتى سۆسیالیستیش لەگەڵیاندا بوون كەمن و تۆش دووكەس بوویین لە گوندى كێلە سپى ئاسۆسە وە ئەوانەمان لە چۆم و پەڕاندەوەو بەناو جاش و سەربازاندا گواستماننەوە بۆ بنارى قەندیل و داماننە دەستى شەهید ڕەحمان سێوەیسى لە گوندى سێوەیس كە سەرتیپى 56ى گەڵاڵە بوو لەگەڵ هاوڕێ یانى ناوشارماندا بەڵام كوا ئەو چاكە پێ زانینانەمان لەبەرچاو دەگیرێن كەمووى سەرو برۆو سمێڵو ڕیشیان هەڵوەرى جا تكایە با خۆمان بەداوەوە نەكەیین من چەك دانانێم بۆكەس و هەرگیز لەگەڵ كورد كوژیشدا نەبووم مستەفا گوتى بڕیارمانداوە من خاوەنى بڕیارم هەتا سەرچیاى كێوەڕەشى رانیە دەى باوابێ كات ژمێرێك نەببوو ڕێگامان بڕى بوو موحسین گوتى هەركەس لەڕێگا لاى دا بیكوژن گوتم مستەفا پاشا پێوە بووییین بەرە بەیان بوو گەیشتینە گوندى ماخوبزنان سەروى شارۆچكەى سەنگەسەر كەمێك خەوتین لە قاقاى پێ كەنینى زۆرى سۆسیالیستان ڕاپەڕین سەرنجمان دا چواردەورەمان یان گرتوە (5)مەتر سێ فەرماندە لێمان دوور بوون گوتیان ئێوە كێن مستەفا سەرنجێكى منى داو گوتى یەكێتین و كادیرى بەتالێۆنى 8ى جوتیارانین گوتم نا سەهوى كرد كادیرى كۆمەڵەیین لە قاقاى پێ كەنینیاندا گوتیان چەكەكانتان دابنێن هەریەكسەر چەكم لێ یان ڕِاكێشاو گوتم كۆمەڵەو چەكدانان و چۆك دادانیان نەگوتوە مستەفاش چەكى ڕاكێشا گوتمان دڵنیابن دەست بۆ دەمانچەكانتان بەرن كوژراون و باچەكدارەكانیشتان چواردەورەمان چۆڵ بكەن لەناكاو دوو دەستە پێشمەرگەى یەكێتى و شیوعى كۆیى پەیدا بوون كە هەر لەولاى ئێمەوە بوون ئینجا گوتیان خۆتان بناسێنن مستەفاش چیرۆكەكەى بۆیان گێڕایەوە لە خەجاڵەتیان وەك خۆیان لێ نەدەهاتەوە گوتیان تكایە ئەو هەواڵە بڵاو نەبێتەوە مام ڕەسوڵ مامەند بزانێت حەیامان دەچێت بەهیچ وەك خۆیان لێ نەدەهاتەوە گوتم مستەفا هەستا بابڕۆین و لەگەڵ ئەوانەدا پێدا مەچۆ هاتینە سەرچیاو ئێوارە هاتینە بن چیا كە دوو كیلۆمەتر مابوو بگەینە ناوشار مستەفا گوتى دەچینە ماڵى ئێمە گوتم نایەم تۆ بەڕێى خۆتدا بڕۆ منیش بە ڕێى خۆمدا دەرۆم دەرت خست كە یەكێتى و كۆمەڵە نیت گوتى ئەوە فێڵى سیاسى بوو كردم گوتم نا بڕۆ بەخێر بچیت هەتا سەرچیا خاوەن بڕیار بووى لە نزیك ماڵى مستەفا كە لە چیاوە نزیك بوو چوومە ماڵى كارزان حەمەخەیات و بەختیار عەبدوڵڵا بنگردى هەردوو كادیرى كۆمەڵەى خۆم و گوتم بەیانى هاوڕێ یان قەندیل و هەڵگوردیش بێنن و وەرن بۆ ناوەدى چیاى كێوەرەش هەژارو رێبەریش ئاگادار بكەن لە ئۆردوگاى بازیانى یەك و دوو بگەنە ئێرە نانم خوارد و گەڕامەوە چیا بەیانى قەندیل هاتەلام خواردن و چایى و ئاوى بۆم هێنابوو دواى ئەوە كات ژمێرى 12ى نیوەڕۆى 28/2/1991 هاوڕێانى تریش هاتن گوتیان بۆ هەر بەتەنیاى گوتم مستەفام لەگەڵدا بوو چۆ ماڵى خۆى باوەڕى پێ نەكەن چونكە ئەو یەكێتى یە گوتیان دواى ڕاپەڕین بڵێین كۆمەڵەیین یەكێتى بە تایبەتى دەمانكوژێ گوتم ئێمە كوردایەتى دەكەیین بڵاودەبین بەولاو بەملادا و ئەوەندە شێت نین بڵێین كۆمەڵەیین گوتیان سەیرە چۆن پارتى و یەكێـتى و سۆسیالیست دەزانن تۆو مستەفا هاتونەتە ناو شار بەسەرهاتم بۆیان گێڕایەوە و گوتم سێ حیزبى هەرە زل بە هەزاران كادیرو پێشمەرگو فەرماندە و جەماوەریان هەیە چۆن نازانن گرنگ ئەوەیە بەكارەكانمان نەزانن گوتیان دەزانى كە هەندێك بەرپرسانى شاخى یەكێتى لەناو چیادان گوتم دەزانم كوردەى عەزیز بەگ رانیەیى لەناو شاردایە پەیوەندى نێوان جەماوەرو سەركردایەتى یەكێتى یە بەڵام نازانم لەكام شوێنى چیادایە و كادیرى یەكێتى یە ڕاپەڕین لە 5/3/1991دادەستى پێكرد هەتا 21/3/1991ى ڕزگار كردنى كەركوكى پایتەختى كوردستان لە پێشەوەى هەركەس بوویین دواى ئەوە پەرتوبڵاو بووییین هەتا ساڵى 2005 وەك كوردانى نەتەوەیى و نیشتیمانى ماینەوە بە شێوازى جۆراو جۆر كارمان كرد كە بەسەدان لە جەماوەر هاوكارو پشتیوانمان بوون كادیرەكان كە پێویستە ناویان بهێنم و ناسراون تەنیا ناوى ئەوانە بێنم كە بەرپرسى دەیان هاورێى كۆمەڵە بوون 1- لوقمان حاجى قادر (هەڵگورد) خەڵكى گوندى دۆڵەگۆم 2- عومەر ئەحمەد شێخە ناسراو بە عومەر كەوگر (قەندیل) خەڵكى گوندى گەرمكانى ناوچەى مەرگەى بەرانبەر بە شارى قەڵادزێ 3- كارزان محەمەد (باوەڕ) 4- بەختیار عەبدوڵڵا (هۆگر) خەڵكى شارۆچكەى بنگردى ناوچەى مەرگە 5- بەكر عەباس رەسوڵ دۆڵەگۆمى (ڕێبەر) 6- ڕەحمان حوسێن ئاودەل (هەژار) خەڵكى گوندى بێشیرى پشدەرى قەڵادزێ جیا لە لوقمان و كارزان و بە خیتار كە لەمن بچوكتر بوون ئەوانى تر هاوتەمەنم بوون خورشیدى هاوتەمەنم خەڵكى گوندى كوێرەكانى نزیك شارۆچكەى دوكانە بێ دایك و باوك و خوشك و برا هەتا ساڵى 1995 هەموومان خۆبەخشانە بە گژ كوردو كوردستان خۆرى دا چوینەوە بەڵام بەكر هەر لە ساڵى 1991دا لێمان جیا بۆوە یەكێتیەكى توندو جوتیارێكى توند بوو گوێى بە ئێمە نەدا لە ساڵى 1994 لە گوندى نوورەدینى نزیك شارى قەڵادزێ لە شەڕى نێوان یەكێتى و بزوتنەوەى ئیسلامى و پارتى و جوتیارو ئاغادا كوژرا بە دەستەیەكى (15)كەسى یەوە لەناو شارى قەڵادزێ وە بزوتنەوەو پارتى و ئاغاى ڕەتاندن هەتا گوندى نوورەدین هەر لە ساڵى 1984ەوە بەكرمان كرد بۆ چەكدار گورزى توندى لە بەعس دەوەشاندن زۆر بە جەرگ و ئازا بوو بەڵام گرنگى بە بوارى ڕۆشەنبیرى نەدەدا حەبیبەى خوشكیشى لە ساڵى 1989 لە شەوێكدا بەكارى كۆمەڵە ناردمان بۆ ماڵى هاوڕێ یەكمان لە شارى قەڵادزێ دا جاشان تەقەیان كردو شەهیدیان كرد ماڵى بەكر لە ئۆردوگاى گوندى پێماڵك بوو كە ئێستا لەگەڵ شارى قەڵادزێ دا تێكەڵاو بۆتەوە خانویەكى سەربەدارو گڵ گیراویان هەیە و باوكیشى چەند سالێك دواى بەكر مرد خوشك و براى لە خۆى بچوكترى ماون تەنیشت خانوەكەیان كراونەتە ڕیزە دوكان و جێگاى سێ دوكانى بچكۆڵەى زەوى ماوى نەكراو بە خانووى ماڵیان ماوە سەرانى مام جەلالى و نەوشیروانى مستەفا سەیید قادر قەڵادزەیى سەرۆكیان بوو ساڵى 2008 تەنیا ڕێگایان بە ئەوان نەدابوو دوكان دروست بكەن ویستیان لێشیان داگیر بكەن چوومە قەڵادزێ ئاگاداریانم كرد كە دەست هەڵبگرن لێیان دەنا زۆرباش تەنبێ دەكرێن ئێستاش نەكراونەتە دوكان لەبەر هەژاریان بەكر دایك و سێ براى بچكۆلەى ماون چوونەوە گوندى دۆڵەگۆم مەڕى ئاغایەكیان بەنیوەكارى وەرگرتوە ساڵێكیش موچەكەى بە پلەدارى كەسێكى تر وەرى گرتبو كە ناوەكەى وەك بەكر بوو چاكم كردەوە دواى ئەوە ئەو هاوڕێ یانەم لە زۆر ئەرك و كار دوور خستنەوە بۆ ئەوەى ڕەشەكوژ نەكرێن دەیان كادیرى ترم دروست كردنەوە وەكو كۆمیتەى بەرگرى لە ئاسایشى نەتەوەیى و نیشتیمانى كە لە ساڵى 1991 دامان مەزراند و ساڵى 2005 كۆتایى بە تەمەنمان هات لەناو جوڵانەوەى چوارپارچە دا خەڵكمان هەبوو ئاشتى و تەبایى و بەیەكەوە ژیان و یەكڕیزى كوردو كوردستان دروشمى نەگۆِرى ئێمەبوو .
لەبابەتى (پێكهاتەى یەكێتى) دا ناوى (حەسەن ئاڵا رەش) مان لەبیرچوو بوو كە ئەویش هەتا ساڵى 2006 كۆسرەتى بوو دواى ئەوە بوو بە مام جەلالی هەتا چەند مانگ لەمەوبەر نوێنەرى مام جەلال بوو لە قەڵادزێ ، قادر هەڵەدنى لەساڵى 1993 دا بوو بە یەكێتى لەشارۆچكەى چوارقوڕنە لەشەڕى نێوان یەكێتى و بزووتنەوەى ئیسلامیدا كوژرا موحسین بایزیش هەمان كات لەهەمان ساڵدا بوو بەیەكێتى و لەساڵى 2009 دا لەناو باخەكەى خۆیدا تاپڕى لەدەست دەرچوو خۆى كوشت ، سابیر فەقیانیش لەشارى هەولێردا نیشتەجێیەو ئێستاش هەر مەردو ڕەندێكى گەورەیە لەهاوكارى و پشتیوانى شۆرشگێڕانى هەژارى شارو شاخ دا دانیشتوشە كارى حیزبایەتى ناكات دوچارى نەخۆشى قوڕگ بووە هیوادارم چاك بێتەوە و هەمیشە تەندروستى باش بێت كە كەسێكى سادەو ساكارى خۆ بەزلنەزانە وە دەیان كادیرى مەردو ڕەندى كوردو كوردستان پەرستم ماون كە ئێستا كاتى ناوهێنانیان نى یە دەنا ئەو بەرزو بەڕێزانە لەلاى من نەسڕاونەتەوەو نەبوونەتە سەربازى وون مەردو ڕەندى و بویرى و دلێرى كوردو كوردستان پەرستانەى من بە هەزاران كوردانى وەكو ئەو بەڕێزانەوە بووە دەنا منى تاقە سوارە بە تەنیا هەر قەت هیچ نەدەبووم هەرچەندە لە بەڕێزى خۆیانەوە منیان كردبووە سەرۆك و براگەورەى خۆیان بەڵام من هەمیشە برا چكۆلەى ئەوانە بووم هەرخۆشم دەست پێشخەرى هەركارێكى سەخت و دژوارى بووم چونكە ئەوە ڕەوشت و ناموس پاكى رێبەرى نەمرى كۆمەڵەكەم ئارام بوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست