چۆن بوومە كۆمەڵە
Tuesday, 20/10/2009, 12:00
دوو برا شەهیدەكەم (عەلیە سورە و ئەحمەد بچكۆل) لەدایكبووى (1957 1963) هەر لەناوەندى (1976) بوونە كۆمەڵە (ئەحمەد) لە 5/7/1981 بەپلەى فەرماندەى دەستەى هەرێمى چوار لەلایەن ئیسخباراتى كەركوك و چەمچەماڵ و سەرۆك جاشەكانیان (قالە فەرەج و تەحسین شاوێس) شەهید كرا . (عەلى) لەدواى 20ساڵ خەبات لە 18/8/1996 پارتى و یەكێتى ڕەشەكوژیان كرد وەك هەزاران كوردى چەوساوەو ڕەنجدەرى كوردستان .
گوندەكەمان خوێندنگاو نەخۆشخانەى نەبوو دوورە شار ڕێگاى ئۆتۆمبێلى نەبوو ساڵى 1978 كاول كراو خەڵكەكەى گوازرایەوە بۆ ئۆردوگاى زۆرەملێى بنگرد كەشارۆچكەیەكە سەر بەشارۆچكەى دوكانى پارێزگاى سلێمانیە لەساڵى (1978 1984) پۆلى شەشەمى سەرەتاییم تەواو كرد لەساڵى 1979 هەردوو شەهید ئامینەى خوشكمیان بەمێرددا كە تەمەنى 19 ساڵ بوو هەتا ساڵى 1997 هەر دەربەدەرو كۆچەرى بێ ماڵ مامەوە زۆر خۆشحاڵ بووم كەگوندەكەمان ڕووخا چونكە بەدایە شێتەكەم شاد بوومەوە هەتا ساڵى 1985 هەر لەشەڕو پێكدادان دابووم لەگەڵ پیاوو كوڕانى ئەوانەى دایكیمیان لێمان ستاندو دووریان خستەوە و شێتیان كرد ساڵى 1980 چوومە گوندى مەرگەى نزیك شارۆچكەى بنگرد بۆ سەردانى براكانم تەنیا ئەوەندەم بیستبوو كەكۆمەڵە لەدژى ستەمكارانە شەیتانیشم خۆشدەویست بمزانیبایە كۆمەڵەیە ئەوكات تەمەنم 10 ساڵ بوو بەڵام بەباڵا گەورەتر دیاربووم دواى گەڕانێكى زۆر دوو براكەم دیتنەوە چونكە لەكەسم نەدەپرسى بەعس و جاشەكان و دوژمنانى بنەماڵەكەم بەهاوبەشى زۆریان لێمدابوو فێرى زۆر نهێنى پاراستن ببوم لەڕاستیدا پێشمەرگەیەك گرتمی و بردمیە لاى كاك جەمالى عەلى باپیر كە بەرپرسى هەرێمى چوار بوو گگوتى ئەو كوڕە شێواوەو ڕەنگى تێكچووە لەسیخوڕ دەچێ وەك بیەوێ كارێك بكات ، كاك جەمال لێم ووردبۆوە دووجار ماچى كردم گوتى مەترسە تۆكێى بۆچى هاتووى چ حیزبێكت خۆشدەوێ ، گوتم من ناوم باپیرەو براى عەلیە سورەو ئەحمەد بچكۆلم كۆمەڵەم خۆشدەوێ بردمیە كەبابخانەو خواردنى بۆم كڕى نەمخوارد چونكە دڵم گیرابوو فەرمووى (عەلى و ئەحمەد) برادەرى منن لەلاى من پێشمەرگەن ئێستا دەگەنە لات گوتم لەگەڵ ئەواندا نان دەخۆم ، هەردووكیان گەیشتنە لام زۆر خۆشحاڵ بووم كوێرەوەریەكان لەبیر چوونەوە ، كاك جەمال فەرمووى سوێند بخۆ بەخودا بەقورئان بە كوردو كوردستان بەكۆمەڵە بەسەرى كاك نەوشیروان كە ناپاكى لەگەڵ كوردو كوردستان و كۆمەڵەدا ناكەم منیش سوێندەكەم خوارد هەتا ئێستاش پێوەى پابەند بووم بەخۆشحاڵیەوە بەكاك جەمالم گوت چەكێكم بدەیەو لەگەڵ فیشەكى زۆردا كاك عەلى و ئەحمەد و دەستەیەك پێشمەرگەم لەگەڵدا بنێرە بۆ بنگرد هەتا تۆڵەى هەرسێكمان و ئامین و دایە شێتە بكەینەوە هەموویان هەر من دەیانكوژم هەرسێك تەماشاى یەكتریان كرد ئەحمەد فەرمووى تۆ بچۆرەوە لاى ئامین و دایە شێتە مزگێنیان بۆ بەرە چاوەڕوانى ئێمە بە هەر بەپەلە گەڕامەوەو مزگێنیم دا بەڵام نەهاتن دڵم زۆر لێیان ئێشا نەچوومەوە لایان هەرچەندە زۆر بەدوى منیاندا نارد هەر نەچووم و دڵیشم لەكۆمەڵە ئێشا لەسوێندەكەشم دەترسام كارم كرێكارى كردن بوو وەك ئاو ڕشاندنى بلۆك و دیوار هەمیشە چەقۆو گۆچانم پێ بوو لە هەركوێیەك پیاوو كوڕەكانى دوژمنەكانم دەست كەوتبایە گورزى خۆمم دەوەشاند ئەوان زۆر بوون و لەم بەهێزترو گەورەتر بوون زۆرجاران بەپەڵەقاژە لەخنكان ڕزگارم بووە ، كۆڵم نەدەدا هەمیشەش جەستەم برینداربوو لەشەڕەكانیشدا هەر من زیانى زۆرترم بەردەكەوت ئەوان دۆستى سەرانى بەعس و جاش و سەرۆكەكانیان بوون ئەوانیشیان بەكاردەهێنا لەدژمان تا ئەوكاتەش لەدایە شێتەیان هەردەدا زیاتریش ئاگرى ئەو سوتاندبوومى لە 10/7/1981 دا تەرمى پیرۆزى ئەحمەد بچكۆل لەشارى كەركوكى پایتەختى كوردان هێنرایەوە بۆ ئۆردوگاى بنگرد لە بەردەركى دوژمنەكانمان درێژیان كرد بۆ شردن و بەخاك سپاردن سێ پەپولەى باڵ كێشراو بۆنیان پێوە كردو شیوەنیان كرد دوژمنەكانمان شاییان لەدڵدا دەگەڕا چونكە زۆر لێى دەترسان نەمدەزانى هەردوو براكەم ئەوانیش بەدۆست دەزانن و كۆمەڵە واى فێر كردوون دەیان شیوەنگێڕ لەگەڵماندا تەرمى ئەحمەدیان بەخاك سپارد لەنێوان دوو مۆڵگەى سەربازى بەعسیەكاندا كە سەد مەتر لەیەكەوە دوور بوون سێ مانگ شەوو ڕۆژ من و دایە شێتە ملمان لەسەر گۆڕستان نا زۆر لێمانیان دا ویستمان تەرمەكەى دەربهێنینەوە بۆمان هەرنەكرا عەرەبە مشكە تۆپیوەكان بێ ڕێزى زۆریان پێمان كرد زۆرجار گوتیان تێكدەر بووەو تۆپاندومانە تا ئەوكاتە نوێژو ڕۆژووم دەكرد بانگم دەدا سەڵام لەمزگەوتاندا دەكرد كە دەنگم زۆر خۆش بوو دواى ئەوە وازم هێنا هەرچەندە زۆر پێم گوترا خوا پەرست نەماوى گوتم هەر خوا پەرستم بەڵام بەزمانى سەگان خواپەرستى ناكەم ، لەساڵى 1985 كە دووساڵ بوو كۆمەڵە بووم منیش گۆڕام و دوژمنەكانم كردنە دۆست خۆم بە خەجاڵەت دەزانى لەوەى كەتۆڵەم لێیان كردۆتەوە زۆرجاران داواى لێبوردنم لێكردن نەمدەزانى ئەوان هەر دڵڕەشەكەى جارانن و نەگۆڕاون ، هەتا ئێستاش هەر نەگۆڕاون لەگەڵ دەسەڵاتى جەلالى و كۆسرەتیان دان ، ئەوەى كە لەسەردەستى بوومە كۆمەڵە بەرپرسم بوو هەتا ساڵى 1985 كوڕى پیاوێكى هەژارى خوا پەرست بوو لەخێڵى شیلانە بوو كادرێكى زۆر تێگەیشتوو پێگەیشتووى بوارە جۆر بەجۆرەكان بوو زۆر سەر ڕەق و توند بوو لەبەرامبەر سەرانى بەعس و ئاغاواتى كوردو كوردستان خۆردا ناوى (محەمەدى حاجى عەبدوڵا)بوو ناسراو بوو بە (محەمەد سیاسى) لە 1985 وازى هێنا بەهۆى تێكهەڵچونێك لەگەڵ شێخ جەنگى براى مام جەلالدا چوو بۆ گوندى بەردەشانى نزیك بنگرد نیشتەجێ بوو كە دوور لەدەستى ڕژێم بوو دواى ئەوە چوو بۆلاى حیزبى شیوعى عیراقى لەوێش دڵیان ئێشاندو چوو بۆ مهابادچونكە بەشدارى شەڕى براكوژى نێوان كۆمەڵەو بەرەى جودى كردبوو لەساڵى 1988 لەشارى مهاباد تیرۆر كرا بەڕاستى كۆمەڵەو چەوساوە پەروەرێكى زۆر دلێرو بوێر بوو ، كاك نەوشیروان و كاك ملازم عومەر زۆر بۆى بەپەرۆش بوون هەرگیز لەبیرم ناچێتەوە ، شەهید محەمەد لەساڵى 1979 لەشارى سەردەشتى ڕۆژهەلاتى كوردستان سەرۆك جاشێكى كوشت بەناوى (قادراغا) كە خەڵكى گوندى بێورانى سەر سنورى دەستكردى سەردەشت و قەڵادزێ بوو كەڕاوى شۆڕشگێڕانى باشورو ڕۆژهەڵاتى كوردستانى دەكرد واش بڵاو بۆوە لەسەر تۆڵەكردنەوەى شەهیدانى سەركردەى كۆمەڵە شەهاب و جەعفەرو ئەنوەر كە (قادراغا) گرتبوونى و ڕادەستى ساواكى ڕژێمى شاى كردبوون ساواكیش ڕادەستى بەعسیانیان كردنەوەو لەسێدارە دران ، لە 1/6/1988 لەتیپى 63ى جوتیاران بەەمە پێشمەرگەى كۆمەڵەو پێنج جار لەشاخەوە هاتمە شار بۆ كارى ڕێكخستن لە 27/2/1991 هاتمە ناوشارى ڕانیە لەگەڵ دوو هاوڕێى هاتەمەنمدا بەناوەكانى (مستەفا دۆڵەگۆمى و خورشید كوێرەكانى) یەكەم پێشمەرگەى كوردستان بووین وەك پێشڕەوى جەماوەرى ڕاپەڕین لەشارى ڕانیەدا كاك كوردەى عەزیز بەگ ڕانیەیى ئەوكات لەگەڵ دەستەیە پێشمەرگەدا لەچیاى كێوەڕەشى ڕانیە بوو وەك پەیوەندى نێوان جەماوەرو سەركردایەتى یەكێتى كە ئێستا لەناوشارى ڕانیە بەرپرسى لقى ڕاپەڕینى كۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەكانى یەكێتى و زەحمەتكێشان و سۆسیالیست و شوعیە ، مستەفا ساڵى 1983 لەڕێگەى منەوە بوو بەكۆمەڵە شەهیدى فەرماندە محەمەد رەسوڵى باوكى مستەفا كە فەرماندەى شۆڕشى ئەیلولیش بوو بەپلەى فەرماندەى هەرێم لەساڵى 1977 دا لەگوندى دۆڵەگۆم بەپیلانى هەندێك لەسەرانى ئاغاوات و پارتى و بەعس شەهید كرا بكوژەكانى پێشمەرگەى پارتى بوون كەچوونە لاى قالە فەرەج و تەحسین شاوێس بوونە جاش ، مستەفا شاعیرو نوسەرەو فەرماندەى ئاسایشى قەڵادزێیە وەك بەشى جموجۆڵ ، خوڕشید ئێستاش پێشمەرگەیەكى سادەیە و كرێكارى عارەبانەى دەسگێڕە لەشارۆچكەى پیرەمەگروون نێوان دوكان و سلێمانى نیشتەجێیە . ساڵى 1985 لەڕێگەى منەوە بوو بەكۆمەڵە بێ دایك و باوك و خوشك و برایە ، شایەنى باسە گوندى كوێرەكانى نزیك شارۆچكەى دوكانە ، سەیر لەوەشدابوو زۆر لە بەرپرسانى گۆڕاوى دۆڕاوى كۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەكان لەشارى ڕانیەو قەڵادزێ و دوكاندا بێ ئابڕوانە گوتبویان ئەو سێ كەسە هەرگیز پێشمەرگەى (ی ، ن ، ك) نەبوون من وەڵامم دانەوە ڕاست دەكەن ئێمە كوردو كوردستانى و كۆمەڵەى نەگۆڕاوى نەدۆڕاو بووین ئەو بەرپرسانە زۆر سەرۆك جاش و كۆنە سیخوڕى بەعسیانیان لەناو لیستى پێشمەرگە دێرینەكان خستووە كەپلەو موچەشیان لەسەروى پێشمەرگە دێرینەكانەوەیە .
/ ڕانیە 17/10/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست