جوابێک بۆ چەتۆ بینایی
Sunday, 02/09/2012, 12:00
لە بیرتانە کە بە مناڵی باوکت یان کەسێکی تر قامکی بۆ زاری دێنای، دیگوت داخوا گەزە گەزەی ئەزانی؟بەڵام گەورەش بووین، بەڕێز چەتۆ بینایی قامکی بۆ زارمان دێنێت، داخوا گەزە گەزە دەزانین؟ئەوەی من لە نوسراوەی بەڕێز چەتۆ بینایی دا دیتم، هەر چەواشەکاریێکی روتو قوت بو، کە هاتوە بە هەڵبەستنی داستانێک دیهەوێت پارتی کرێکارانی کوردستان لە بەر چاوی خەڵک ڕەش وە ناشیرین بکات.ئەوە پلانێکی تازە نیە، لە ڕابردوشدا زۆر کەس بەو شێوەیە کەوتونەتە دژایەتی ئەو پارتە، جا هەر یێکەو ئامانجێکی سیاسی کە وابەستە بە حیزبێک یان دەوڵەتێکی داگیرکەر، بە تایبەت تورکیە کە هەمیشە لە حاڵی ئامادە کردنی پلان لە دژی پ ک ک وە گەلی کورد، حەتا زۆر وەڵاتی زلهێزی تریش، بەڵام بە خۆشیەوە ئەو داستان هەڵبەستنە وە چەواشەکاریە هیچ ئامانجێکیان نەپێکاوە، ئەو کەسانەش کە تایبەت بوون بە ماموریەتی پلانەکان، تەنیا ماموریەتێک کە پێیان سپێردراوە جێ بە جێیان کردوە وە دەردی دڵی خۆیان پێڕشتوە.بەڕێز چەتۆ، زۆربەی بابەتەکەی لە سەر ناعەداڵەتی وە نەبونی کەسانی قانون زان لە ناو ئەو پارتەیە، وە خۆشی بە پارتیزانی فیلمەکە داناوە کە بە قسەی خۆی ئەو گریلایەی لە ئێعدام کردن نەجات داوە. وە لە لایێک دەڵێت خواردەمەنی زۆر بە سەختی بە دەستمان گەیشتوە، لە لایێکیش دەڵێت هەمو شتێک هەبوە، بەڵام بۆ گریلا نەبوە.نەبونی سیگار، وە شەڕی قورسی نێوان ی ن ک وە پ د ک لە گەڵ پ ک ک، وە گلەیی زۆری گریلا،وە تاقم تاقمێنە، وە زۆر شتی تریشی بۆ چەپکە کردووین وە دیهەوێت دەرخواردمان بدات.
ئەوەی لێرەدا بەڕێز چەتۆ بینایی وە درۆ دەخاتەوە وە فەشەل بە فیلمە چەند بەشەکەی دێنێت ئەوەیە کە پارتی کرێکارانی کوردستان دیوانی داد(عداڵەتی) هەیە کە هەمو گریلاکان وە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئەوە دەزانن وە نمونەی تازەش، گرتنی ئەو پارلمانتارە تورکە وە جاشەکان کە لەو ماوەیەدا ئازاد کران، ڕوبەڕوی ئەو یاسایە بونەوە وە بە زاری خۆیان وە لە ناو جەرگەی تورکیە دەگێڕنەوە کە لە ناو پ ک ک دا عەداڵەت هەیە وە یاسا سەروەرە.بە قەولی بەڕێز چەتۆ لە نێو پ ک ک دا کەسی یاسا ناس نین، وە عەداڵەت وجودی نیە، کەوا بە قەولی ئەو قانونی جەنگەڵە؟بەڕێز چەتۆ، کێ بەو دوعایە دەڵێ ئامین!! لە نێو پارتی کرێکارانی کوردستان دا سەدان یاسا ناس هەیە وە پارتێک بەو هەمو قودرەتە وە بە بەرنامەیە چۆن بێ یاسا ناس دەبێ.هەر بەڕێز ئوجالان زیاتر لە هەزار وەکیلی هەیە، کە هەمویان یاسا ناسن. پارتی کرێکارانی کوردستان هیچ کەم وە کوریێکی لەو بارەوە نیە.لە ناو پ ک ک وە قەندیل نەک هەر مرۆڤ، بەڵکو ئاژەڵەکانیش مافیان پارێزراوە وە ئەگەر ئاژەڵ بکوژیت وە ئازار بدیت سەزا دەدرێیت وە ڕۆژانە هەمومان وێنەی گریلا لە گەڵ ئاژەڵەکانیش دەبینین کە چەند هاوڕێن، ئەوەش خۆی نیشانەی بونی یاسایێکی تەواو پارێزراوە.لەو کاتەوە گریلا چونە قەندیلن، ئاژەڵەکانیش حەساونەتەوە، ئەگینا هەمویان ڕوبەڕوی کوشتن وە لە ناوچون دەبونەوە. دیارە ئەوەش هەر نیشانەی پێشکەوتن وە هەبونی یاسایێکی تەواوە.بەڕێز چەتۆ لە بەر نەبونی ڕەخنەو عەیب وە خاڵی لاوازی پ ک ک هاتوە پەنای بۆ نەبونی سیگار، وە خواردنی کەم وە نان وە خواردن دروستکردن بردوە، کە لە هەمو پارتێک دا ئەو کێشەیە هەبوە، وە دروستکردنی خواردنیش بەستراوەتەوە بە کات وە زەمان. بەڵام دیسان لەو لاوە هاتوە بۆ قوڵکردنەوە وە بە سەرداسەپاندن وە چەواشەی زیاتر، هێرشی بردۆتە سەر هەڤاڵ دۆغان کە خواردنی لای خۆی حەشار داوە، کە ئەوە هیچ ئەساسی نیە وە لە فەرهەنگی ئەو پارتە دا شتی وا ڕوی نەداوە، ئەوەتا هەڤاڵان لە هەمو شوێنێک گیر دەکەون کە لە قەندیل بوبن وە سەردانی قەندیل دەکەن، کە بە ساڵ لەوێ دەمێننەوە. ئەو تۆمەتانەی بەڕێز چەتۆ چەواشەیێکن وە هیچی تر.من ناڵێم لە کاتی شەری نێوان پ ک ک وە حیزبەکانی باشور لە گەڵ پ ک ک کێشە نەبوە، کێشە هەبو، بەڵام نەک بەو شێوەی بەڕێز چەتۆ دەیگێڕێتەوە. لە کاتی شەڕ دا هەمیشە کێشەو موشکیلات هەیە، بەڵام وەک دیتمان ئەو کێشانە نەبونە هۆی ئەوەی کە پ ک ک لە ناو بچیت یان پێی چارەسەر نەکرێن. وەک دەبینین ئەو پارتە ڕۆژ بە ڕۆژ لە گەشە کردن وە بە هێز بون دایە.
بەڕێز چەتۆ با باش بزانێت، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان زۆر لەوە تێگەیشتوترن، کە بەڕێزی مەزەندەی لە سەر کردون، وە داستانی لەو شێوەش کە بەڕێزی دایڕشتوە زۆر بون، بەڵام بۆردیان هیچ نەبوە وە تا هیچ کۆێیێک نەڕۆیشتون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست