بانگەوازییەك لە دەزگای ئیبسرائیل-كورد: بۆ هەموو لایەنەكانی كورد و كوردستانی
Tuesday, 04/05/2010, 12:00
بە درێژایی مێژوو كورد لە توركیا لە مافە سەرەتاییەكانی خۆی بێ بەش كراوە ، لە هەموو شتێك بێ بەش بوووە كەسیمای كوردبوونی تێدا بێت، گەلی كورد لەو ولاتە بەردەوام روو بەرووی ئەشكەنجەو توند و تیژی بۆتەوە لە سەر داكۆكیكردن لە مافەكانی و ئەوەش وای كردووە بزوتنەوەی رزگاری لەو ولاتە سەرهەلبدات، دوای ئەوەی پەكەكە وەك هیزێك بۆ بەرگری كردن لە مافەكانی گەلی كورد دامەزرا، قۆناغێ شەڕی چەكداری دەستی پێكردوە و كە نزیكی چەندین ساڵە ئەو شەرە بەردەوامە و تا ئێستا جگە لە كووشتن و ویرانی و دەربەدەری خەڵكی سڤیل و سووتاندنی ملیۆنان گوندی كورد و ئاوارە بوونی هەزاران هاوڵاتی كورد لە لایەن توركیاوە، هیچ دەستكەوتێكی تری نەبووە بۆ هەردوو گەڵی تورك و كورد.
دووبارە دەست پیكردنەوەی هێرشەكانی توركیا و ئێران بۆ سەر ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بە بیانووی بوونی گریلاكانی پارتی كریكارانی كوردستان (پەكەكە) دەستی پێكردۆتەوە، هەرچەندە ماوەی چەندین ساڵە كە توركیا بە بەردەوامی هێرش و تۆپبارانی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و لە ئەنجامی ئەو هێرش و تۆپبارانەدا زەرەر و زیانێكی زۆری مادی و گیانی بەر هاوڵاتیانی كورد لەو ناوچە سنوروییانە كەوتووە و بەشێكی زۆریش لەگوندنشینەكانیش ناچاربوون ماڵەكانیان بەجێ بهێڵن ، لەگەڵ ئەوشدا توركیا و رێژیمی ئاخوندی ئێران کە چاویان بەبوونی پارچەیەکی ئازاد لە کوردستان هەڵنایە، بۆ شێواندنی باروودۆخی سەقامگیریی باشووری کوردستان و گوشار هێنان بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئازاردانی هاووڵاتیانی ناوچە سنورییەکان و زەرەر و زیان گەیاندن بە سرووشتی کوردستان، بەردەوام لە هەوڵی پلانگیری و هێرش كردن دانە، بوونی چەكدارنی پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكانی كوردستان جگە لەوەی كە سنووریەكانی هەرێمی كوردستانی پاراستووە لە بلاوبوونەوەی تۆری گروپە ئیسلامیە توندرەوەكان لەو ناوچەنەدا و بێگومان ئەگەر گریلاكانی پارتی كریكارانی كوردستان لەو سنوورە سەختانە نەبوونایە ئەوە گروپە تێرۆریستەكانی ئیسلامی هەموو ئەو ناوچەیان داگیر دەكرد و ئەوكات كوردستان دەبوو بە ئەفغانستانی دووهەم.
هەرچەندە لەو قۆناغەدا گەلی كورد لەو ڕاستیە گەیشتۆە كە ئامانجی هێرشی توركیا و تۆپبارانكردنی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بە بیانووی بوونی گریلاكانی پارتی كریكاری كوردستان (پەكەكە) نییە،بەڵكوو توركیا لە هەوڵی داگیركردنی ئابووری كوردستان دایە و بۆ ئەو مەبەستەش لە هەموو كارتەكان كەڵك وەردەگری بۆ گەویشتن بە ئامانجەكانی لە عێراقدا بە گشتی و لە هەرێمی كوردستان بە تایبەتی.
لەگەڵ دەست پێكردنی قۆناغێكی نوێ لە دانووستانەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و توركیای دەراوسێ بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی ئابووی نێوان ئەنكارا و هەرێمی كوردستان، كە ماوەیەكە بەشێوەیەكی خێرا هەنگاوی هەڵگرتووە، هەندیك پلانی مەترسیدار هەست پێ دەكرێت كە سەر لە نوێ توركیا دەیهەوی كورد بخاتە ناو شەرێكی تری ماڵوێرانی و یەكتر كووشتن، بۆیە ئێمە لە (دەزگای ئیسرائیل-كورد) هەموو لایەنە سیاسەكانی كورد و لایەنە پەیوەندی دارەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و هەروەها ئێمە بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆش لەگەڵ بەرپرسە بالاكانی پەكەكەی لەسەر مەترسی ئەو پلانانەی توركیا و ئێران و سووریە گفتوگۆمان كردوە و داوامان كردوە كە ئەوانیش لە ئاست مەترسی ئەو سینارێویانە بە ئاوایەكی نەرم و دوور لە هێرش كردنە سەر لایەنە سیاسەكانی كورد هەنگاو هەڵبگرن و بە شێوەیەكی عاقلانە لەگەڵ پێشهاتەكان بجووڵینەوە.
لە لایەكی تر كە ئێستا پلانی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراقدا هەیە و ئەمریكا دەخۆازی هێزەكانی خۆی لە خاكی عێراق بكشێنیتەوە، ئەوەش مەترسییەكی زۆر دروست دەكات لەسەر رەوەشی ئاسایش و سەقامگیری پرۆسەی ئاشتی لە عێراقدا بەگشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی،هەر لەو چوارچێوەیدا ئەمریكا كە ئێستا هەوڵدات توركیا بكاتە ئەلتەرناتێڤی خۆی لە عێراقدا لە دوای كشانەوەی هێزەكانی، ئەوەش پلانێكی مەترسیدارە كە ئەمریكا دەیهەوەی دووبارە لە دژی كورد بێ خاتە واری پراكتیزەكردنەوە و مێژوو ئەوەی سەلماندوە كە پەیوەندییەكانی ئەمریكا لەگەڵ كورد تەنیا لەسەر بەرژەوەندیەكانی تایبەتی خۆی بووە و هەركات پەیویستی كردبێت ئەوە ئەمریكا پشتی لە كورد كردوە و لەگەڵ نەیارانی نەتەوەی كورد رێككەوتنی واژووكردوە.
لەو چوارچێوەیەدا ئێمە لە (دەزگای ئیسرائیل-كورد داوای لە هەموو لایەن و پارت و حیزب و ریكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و ناوندەكانی راگەیاندن و رۆژنامەنووس و نووسەرانی كورد، لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەكەین كە لە بەرامبەر مەترسی ئەو پلانە بۆسەر بەرژەوەندی نەتەوەیی كورد ئاگادار بن .
دزگای ئیسرائیل-كورد
2010/5/2
هەولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست