کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەو بڕیارانەى لە ئەنجوومەنى وەزیران دەردەچێت لەكاركەوتوون و كاریان پێ ناكرێت!!

Thursday, 20/03/2014, 12:00






بۆ چى ستار عپمانى ڕاگرى پەیمانگەى تەكنەلۆجى هەولێر بۆماوەى شەش ساڵە لە پۆستەكەى ماوەتەوە؟

ماوەى حەوت مانگە پۆستى ڕاگرى پەیمانگەى تەكنەلوجى هەولێر ڕاگەیەنراوە و خەلك سیڤى خۆى پێشكەش كردووە و چاوپێكەوتن كراوە و كەچى تاوەكو ئیستا هیچ ئەنجامێكى دیار نیە،ئەى بۆچى وەزارەتى خوێندنى باڵا بەرنامەى تواناسازى خستۆتە پلانەكانى قوتابى خوێندنى باڵا دەنێردرێنە دەرەوە و پارەیەكى ئێجگار زور لەو سیستەمە سەرف دەكرێت؟ باشە ئەو كەسانەى لە ڕێگاى ئەو سیستەمەوە دەچنە دەرەوە لە ووڵاتانى جیهان بڕوانامەى بەرز بەرز لە بورە جیا جیاكان بە دەست دێنن شیاو نینە یو ئەم پۆستە؟ ئەى بۆچى لە هەر بڵاوكردنەوەى پۆستێكى ئیدارى وەك یاریدەدەرى سەرۆكى زانكۆ و پۆستەكانى تر ناوى (د. ستارى) تێدایە؟

لێرەو لەوێ قسەى ئەوە بڵاو دەكرێتەوە لادانانى ستار عپمان ى ڕاگر ئەستەمەو ڕاگیراوە ناگوڕدرێت، ئەمەش چەند لێكدانەوەیەك هەڵدەگرێت بۆ نموونە قسەى ئەوە دەكرێت كە بڕیارى لادانەكەى لە لایەن وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیەوە نەناردرابێت بۆ ئەنجوومەنى وەزیران چونكە خزمایەتیەكى لەگەڵ د.ستار و د. ئیدریس حەمەخان هەیە،

حەمەخان هەرچەندە كارگێر ناوچەیە بەڵام زوو زوو سەردانى جەنابى وەزیر دەكات و زانیارى بۆ دەبات!!

ئەگەرێكى تر ئەوەیە كە مامەڵەى لادانى د.ستار لە ئەنجوومەنى وەزیران ڕاگیرابێت كە ئەمەش قسەى خودى د.ستارەو خۆى بانگەشەى بۆ دەكات،

خەڵك پرسیارى ئەوە دەكات بۆچى گۆڕانكارى لە پۆستەكانى یاریدەدەرى سەرۆكى زانكۆكانى (سەلاحەدین و دهۆك و زانكۆى پۆلى تەكنیكى هەولێر)هاتە وارى جێ بەجێ كردن؟

ئەى باشە بۆچى لادانى د. ستار ئەو ماوە درێژەى كێشا؟

لێرەدا ئەم پرسیارانە دەخەینە بەردەم لایەنى پەیوەندار:

- بۆچى دەبێت د.ستار بۆ ماوەى شەش ساڵ لە پۆستەكەى بمێنێتەوە و كەچى خەڵكانێك هەیە هەمان پۆستیان هەیە ماوەكەیان چوار ساڵە؟

- ئایا لەبەر ئەوەیە د.ستار كاتى خۆى لە تاقى كردنەوەى توانستى ئینگلیزى ساختەى كردووە و كەسێكى ترى لە شوێنى خۆى ناردووە بۆ تاقى كردنەوەكە؟

- ئایا لەبەر ئەوەیە كە دوو ساڵ لەمەوبەر گەندەڵى دارایی كردبوو و پارەى نوسینگەى ڕاوێژكارى بە ئارەزووى خۆى بۆ مەرامەكانى بە كاردەهێنا؟

- ئایا لەبەر ئەوەیە كە هەڵگرى بڕوانامەى دكتۆرایەو نازناوى پرۆفیسۆرى یاریدەدەرە هیچ ئینگلیزى نازانێت و هەر توێژینەوەیەكیش دەنووسێت بە زمانى ئینگلیزى تەرقیەشى پێ دەكات؟

- ئایا لەبەر ئەوەیە كە دژایەتى ئەو سەرۆك بەشانەى پەیمانگەى تەكنەلۆجى هەولێر دەكات كە لە سیناریۆى هەڵسەنگاندنى ڕاگردا نمرەیەكى كەمیان پێ دابوو وە ئەو سەرۆكانەى كە نمرەى باشیشیان پێ دابوو ترس و دڵە ڕاوكێ ى خستبووە نێویانەوە،

هۆكارەكە هەرچیەك بێت و لانەبردنى ستار عپمان و ئەو پرۆسەیە دەخاتە ژێر پرسیارو گومانەوە، كە خودى نێچیرڤان بارزانى دەستى پێكردووە بۆ گوڕینى هەموو ئەو ڕاگرو سەرۆك زانكۆ و یاریدەدەرانى سەرۆك زانكۆكان ئەوانەى ماوەى یاسایی خۆیان تەواو كردووە،

ڕێبوار كوردى.....................................................هەولێر




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە