ژیانی لاوه‌کان له هه‌رێمی کوردستان قوربانی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته
Wednesday, 07/07/2010, 12:00
هه‌زاران لاوی خوێن گه‌رمی ئه‌م نیشتیمانه خاکی دایکیان جێهێشتوه و ڕویان کردۆته خاکی هه‌نده‌ران ، هۆیه سه‌ره‌کیه‌که‌شی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و قه‌یرانه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌ی که له کوردستاندا چه‌نه‌ها ساڵه هاوڵاتی بێزار کردوه به‌تایبه‌تیش چینی گه‌نج ، بێبه‌رنامه‌یی و خه‌م ساردی و به ته‌نگه‌وه نه‌هاتنی داخوازیه‌کانیان،لاوه‌کانی توشی بێزاری و بڕوا به خۆ نه‌بوون کردوه ، کاتێک که گه‌نج هیوا و ئاواته‌کانی له‌م وڵاته ئه‌نفال ئه‌کرێت ، ده‌ستێکی یارمه‌تی نیه له دژواریه‌کانی ژیان بیپاریزێت و ڕزگاری بکات ، به دوای ئیشێکی گونجاوا ئه‌گه‌ڕێت هه‌تا ئه‌گاته کاتی هاوسه‌رگیری ، که بیریشی له زه‌واج کرده‌وه کێشه‌ی نیشته‌جێبوون سه‌ر هه‌ڵ ئه‌داتت ..هتد ، یاخود هه‌موو خولیا‌و ئاواتی ئه‌وه‌یه خوێندن ته‌واو بکات و خزمه‌ت به کۆمه‌ڵگا بکات و له‌و ڕێیه‌شه‌وه خۆی بگرێت ، کاتێک خوێندنیش ته‌واو ئه‌کات کێشه‌ی ته‌عین بوون هێته پێشه‌وه !، ئه‌گه‌ر ته‌عینیش بوو موچه‌یه‌کی بخۆ و مه‌مره‌ی ئه‌درێتێ که ئه‌گه‌ر له بازاڕ به دڵی خۆی ده‌ستێک جلی پێ بکڕێت ڕه‌نگه به‌س کڕێی پاسه‌که‌ی پێ بمێنێت ، بۆیه ئه‌گه‌ر حکومه‌ت ده‌ستی باوکایه‌تی به‌سه‌ر چینی سه‌ره‌کی گه‌نجا نه‌هێنا وه‌ک پێویست ، ناچار گه‌نجیش گۆشه گیری و خه‌فه‌تبار ئه‌بێت بیر له چۆنێتی به‌ره‌و باش چونی ژیانی ئه‌کاته‌وه په‌نا بۆ وه‌سیله‌کانی ده‌سته‌به‌ر بوون ئه‌بات که زۆرێک له وه‌سیله‌کان گه‌نج به‌ره‌و هه‌ڵدێر ئه‌بات ، یان ناچار بیر له ده‌رباز بوون له‌و کێشمه کێشمه ئه‌کاته‌وه ، چونکه به تێڕوانینی زۆرێک له لاوه‌کانی کوردستان چونه هه‌نده‌ران گه‌شتنه به ئاواته‌کانی ژیان !!! بۆیه پێی باشه سێبه‌ری ئه‌و حوکومه‌ته جێ بهێڵێت و سه‌فه‌ر بکات به‌ره‌و هه‌نده‌ران ، ئیدی چۆن ئه‌گاته هه‌نده‌ران گرنگ نیه ، گرنگ لای ئه‌و ڕزگار بونه له کوردستان و گه‌شتنه به هه‌رێمێکی دیکه بۆ سه‌قامگیر بوون ! له‌م نێوه‌نده‌شدا له ڕێگای نێوان کوردستان بۆ هه‌نده‌ران ده‌یان و سه‌دان لاوی خوێن گه‌رم بونه‌ته قوربانی سه‌ختیه‌کانی ڕێگا ، یان بونه‌ته خۆراکی ماسیه‌کانی ده‌ریا ، لێره‌دا ئه‌پرسم لێت ئه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی باشه بۆچی لێشاوی لاوه‌کانی ئه‌م هه‌رێمی کوردستانه به‌ره‌و هه‌نده‌ران سه‌ختی ڕێگا و برسێتی و هه‌ندێک جار مردنیش گه‌نج سارد ناکاته‌وه له‌و لێشاوه زۆره‌ی که له ڕابردوودا و به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ئێستاش به‌ره‌و هه‌نده‌ران هه‌نگاو هه‌ڵ ئه‌گرن ، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی له ژێر سێبه‌ری ئه‌و حوکومه‌ته قوتار بن ؟ یان بۆچی له هه‌نده‌رانیش بیر له گه‌ڕانه‌وه ناکه‌نه‌وه ئه‌گه‌رچی له هه‌نده‌ران کێشه‌کان دووقات زیاترن ؟ که‌سی په‌ناهه‌نده ئاماده‌یه له‌ژێر سهقفێکا به ته‌نها بژی دوور له خاکی دایک دوور له سۆزی خێزان و که‌سوکار هه‌ندێک جار به ده‌ره‌جه دوو سێ حیسابی بۆ ده‌کرێت و ده‌ژی که‌چی هه‌ر ئاماده‌ی گه‌ڕانه‌وه نیه بۆ ژێر باڵی حوکمه‌ته‌که‌ی کوردستان ،
لێره‌دا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی تیشکێک ئه‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌دایی کاری حوکومه‌ت ،
پاراستنی مافه‌کانی هاوڵاتی و دابین کردنی پێویستیه‌کانی ژیانی هاوڵاتی وه‌ک ئاشکرایه کاری سه‌ره‌کی ده‌سه‌ڵات و حوکمه‌ته ، کاتێک هاوڵاتی به چاوی باوکانه‌وه ئه‌ڕوانێته ده‌سه‌ڵات که مافه‌کانی له چوارچێوه‌یه‌کی زێڕیندا پاراستبێت ، بێگومان کاری حوکمه‌تیش باش کردنی گوزه‌رانی خه‌ڵکه و چه‌سپاندنی مافه دهستوریهکانه و کار کردنه بۆ به‌ره‌و پێش چونی کۆمه‌ڵگا له هه‌موو ڕویه‌که‌وه ، له‌م نێوه‌نده‌شدا ده‌بێت کاربه‌ده‌ستان و که‌سانی میری و ده‌سه‌ڵات به خه‌م خۆر و خزمه‌ت کاری خه‌ڵکی خۆیان بده‌ن له قه‌ڵه‌م ، ڕه‌نگ بداته‌وه له کاره‌کانیاندا له ناو خۆیانا به عه‌مه‌لی پراکتیزه‌ی بکه‌ن ، ده‌بێت هاوڵاتی بتوانێت لاپه‌ڕه به لاپه‌ڕه‌ی ژیانی کار به‌ده‌ستان و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌رێمه ئه‌مدیوو ئه‌و دیو بکات ، موچه‌و سامنیان بۆ هاوڵاتیان ئاشکرا بکرێت چۆنێتی کار وخزمه‌تیان بخرێته ڕوو ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوڵاتی ته‌نها مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت بڵێت (ئۆکه‌ی) ! ئه‌وکات گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئیداری دروست ئه‌بێت ، تاقمێک ژماره حیسابیهکانیان ئه‌فڕێت له‌سه‌ر حیسابی میلله‌ت ، و میلله‌تیش ئه‌بێت له دوره‌وه هه‌ر سه‌یر بکات ، گیرفانی خاڵی خۆی ئه‌مدیوو ئه‌و دیو بکات ، بۆیه چیتر قودسیه‌ت نه‌درێت به کار به‌ده‌ستان با له چوارچێوه‌ی کاری خۆیانا ته‌ماش بکرێن و به پێی خه‌م خۆری و دڵسۆزی خزمه‌ت ڕێز له کار به ده‌ست بگیرێت ، با ئیتر داخوازی و برینه‌کانی لاوان ساڕ‌ێژ بکرێت ، ئۆباڵی هه‌ر ئافاتێک که به‌سه‌ر چینی گه‌نجا بێت کار به‌ده‌ستان و حوکمه‌ته ، با هه‌مێشه ئه‌و سێ داواکاریه له به‌ر چاوی ده‌سه‌ڵات بێت ئه‌مه بکاته ده‌سپێکی بن بڕ کردنی نه‌خۆشیه‌کانی لاوان
یه‌که‌م : ئایا ڕێ و شوێنی تایبه‌ت گیراوه‌ته به‌ر بۆ چاره‌سه‌ری بێ‌کاری و لاوه‌کان بانگهێشت ئه‌کرێن بۆ دامه‌زراندنیان له‌سه‌ر کارێکی شیاو به پێی ئاست و توانای خۆیان ؟
دووه‌م : له پرۆسه‌ی هاوسه‌ر گیریا حوکومه‌ت چه‌نده یارمه‌تی لاوه‌کان ئه‌دات و ده‌ست ئه‌داته باڵیان و کار ئاسانیان بۆ ئه‌کاتت ؟
سێهه‌م : تا چه‌ندێک حوکومه‌ت به ته‌نگ شوێنی نیشته جێبوونی لاوهکانهوهیه و له ڕوی ماددیه‌وه ئه‌وه‌نده هاوکاریان ئه‌کات که بیرۆکه‌ی سه‌ختی چۆن نیشته جێبوون له دڵی لاوان‌دا ده‌رکات ؟
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست