کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاوپەیمانیەتى یەك لە میژوویەكى خویناویدا

Saturday, 06/03/2010, 12:00



ئەسپەكە لە هەناوى خروقات دا خولقاوە

لە دەسپێكردنى باگەشەى هەڵبژاردنەوە لیستى هاوپەیمانى ئەو لیستەى بە درێژایى خەباتى ڕزگارى خوازى گەلى كوردستان دەستیان لە نێو خوێنى یەكدا بوە ، كە زانیان باریان لارەو لەبەر ڕقى ئەستورى جەماوەرى گۆڕان خوازدا خۆیان پێڕاناگیرێت ، بەپێچەوانەى ڕێنمایەكانى كۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكان ، لە پێش دەست پێكردنى چركە ساتى دەست پێكردنى باگەشەوە ئەم لیستە رشەنگ پەڕیوە دەستیان كرد بە خروقات و هەتا ئێستاش ئەم خروقاتانە هەربەردەوامەو دەشێ ئەمەش یەكێك بێت لەو پەلەقاژێ یانەى كە ئەم لیستە رشەنگ زەردو شەرمەزارە دەیەوێت خۆى پێ بسێنێتەوە ، لە هەموو ناوچەكانى كوردستان و بەتایبەت لە ناوچەى شارەزوور و بەتایبەت ئەو یەكیەتیەى كە نوێنەرەكەى لە پەرلەمان چوونە دەرەوەى ئۆپۆزسیۆن بەفرسەت دەزانێت و دەیەوێت وەك پیشەى هەمیشە ییان فێل لە گەلە چەوساوەو ڕەش و رشوتەكەیان بكەن ، خەریكى فێڵ كردن و چەواشەكارین چوونكە ئەوان و گەلى كوردستانیش باش دەزانن كە ئەم گەندەڵانە ، هەمیشە خەریكى خەڵك خەڵە تاندن و چەواشەكردنى خەڵكن بەپارەو وە عد و بەڵێنى درۆ ، و دەخاڵەت كردن لە دەزگا حكومى یەكاندا گواستەوە و فەسڵ كردنى ئەفسەر و پۆلیس و كارمەند (لەوانەش عمەرى شەهید فەرج كە پۆلیسى دارستانەو باوكى و برایەكى شەهیدى خێڵى حەمەن , لەبەرئەوەى كەدەنگ بەلیسى گۆڕان دەدات و ئامادە نەبوە بڵێ یەكیەتیم نقڵ كراوە ، هەروەها ئەم دەزگا حزبیانەى یەكیەتى كە هیچیان كەمتر نیە لە دەزگا سەركوت گەرەكانى بەعس ڕۆژانە هەڵدەسن بە كۆكردنەوەى خوێندنگاكان بەناوى پێدانى دەرەجە بە خوێندكاران و بانگ هێش كردنى دەزگا حكومیەكان بە هەرەشەى نقل كردن و نان بڕین ، جگە لەوەش ئەم حزبە چەواشەكارەىكە بەناو حزبێكى نیشتمانیە ، لە رشاگەیاندنە رشوزەردەكەیانەوە هەواڵیچكیان نیە جگە لە هێرش كردنە سەر لیستى گۆڕان و هەڵكوتانە سەر بارەگاكانى ئەم لیستە ، هەروەها كۆكردنەوەى بەزۆرى خوێندكاران لە بەناوى پێدانى دەرجە و هەروەها كۆكردنەوەى پێشمەرگە بە جلو بەرگى مەدەنیەوە ئەم خروقاتانەى كە لە لایەن یەكیەتیەوە دەكرێت دەلالەت لەوە دەكات كە ئیتر مەجالێكیش بۆ پەلەقا ژە نەماوە تەوە و ئەم پەلامار دانانە نیشانە ى دۆڕاوى و لەدەستدانەى ئەم ئیمتیازاتە شەخسیانەیە بۆیە ئەم دوو حزبە لە ناچاریا پەنا دەبەنە بەر هەموو شتێك
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە