کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بێ هیچ گومانێك تاڵەبانى ئەمجــــارە لەتابوتێكى تەختەدا دێتەوە بۆ سلێمانى

Wednesday, 19/12/2012, 12:00






كاتێ بەهەندێ نوسینى رۆژنامەوانى یان كۆمینتارى تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان كۆمەڵێ بابەت و بیروبۆچوون لەمەڕ تەندروستى تاڵەبانى دەخوێنینەوە كە بۆنى خەمسارى لێوەدێت بۆ چاكبوونەوەى تاڵەبانى ، بگرە هەندێ جار جۆرە خۆشحاڵیەكى تیایە بۆ ئەم كەوتنەى و ئاوات ئەخوازرێ هەستانەوەى بەدوادا نەیەت ، نابێ ئەم رەوتى بیركردنەوانە بەتیروتانە و شەماتە وەك عەرەب دەڵێت ئەژمار بكرێت بۆ شكست و كەوتنى سەرۆكێكى بەتەمەن ، بـــــۆ ؟؟؟ .
چونكە ئەم جۆرە هەڵوێستانە ساكارترین و سادەترین كاردانەوەى كۆمەڵگایەكە كە سەردەمێكە كۆیلە و ژێردەستە و كەلەلاى ستەم و زۆردارى ئەمجۆرە سەركردانەیە ، ئەو سەركردانەى كە خۆیان و كوڕ و حەلقە لەگوێكان و بنەماڵەكانیان دێوەزمەى قورسى سەرسنگمانبوون بەدرێژایى دەیان ساڵ ، ئەو سەركردانەى بەتەنها لەشەڕى براكوژى ناوخۆیدا بۆ خاترى دۆلارەكانى ئیبراهیم خەلیل زیاتر لە چواردە هەزار لاوى ئەم میللەتەیان بەكوشتدا و سەدانى تریان كەمئەندام و بێسەروشوێنكرد ، ئەو سەركردانەى بەتەنها بۆخاترى مانەوەیان لەكورسى حوكمڕانیدا جارێك پێشڕەوى پاسدارى فارسیان كرد بۆ سەربڕینى كوردەكانى رۆژهەڵات لە شارۆچكەى كۆیە ، جارێكى تریش وەكو توولە دواى تانك و زریپۆشەكانى بەعس كەوتن بۆ هەولێرى قەڵاومنارە تاكو خیانەتى (31) ى ئاب وەك پەڵەى عــــــار مۆركەن بەنێوچەوانى شۆڕى خۆیانەوە ، لەبۆنەیەكى تردا چاوى بزیان خستە خزمەت مەرامى دەزگاى میت و بوونە سیخوڕى عەیارە بیست و چوار و رەسەدى تۆپ و راجیمە و فڕۆكەى توركەكان بوون بۆ قەتل وعامكردنى كوردەكانى باكور ، كاتێكیش لەگەرووى خاكى هەرێمى دەسەڵاتى بنەماڵەدا نەوتى سپیان دۆزیەوە ، بە ڕەش ئاودیوى سنوورەكانیان كرد و داهاتەكانى كرا بەدۆلار و لە ئەمریكا و ئەوروپا و دوبەى ڤیلا و باڵەخانەى بازرگانى پێكڕدرا و لەپەردەى تاردا ژنى فارسى شاجوانى پێ دووگیانكرا .... لەبرى ئەوەى بەم داهاتە ژێرخانى ئابوورى نیشتیمانى كاول و وێرانى لەشارۆچكە و گوندەكان پێ ئاوەدانبكرێتەوە .
ئێمەش ئومێدخوازبووین سەركردەكانمان وێنەى ماندێلا و غـــاندى سەرچاوەى خۆشەویستى و حورمەتى ناو دڵ و نوورى چاومان بونایە ، بۆ كەسێ هەیە هێندە بێویژدان بێت خوازیار نەبێت چارەنوسى میللەتەكەى بەستراوەى سەركردەیەكى دادپەروەر و ئەمەكگیر بێت ؟؟!! ، بۆ مرۆڤێ هەیە خەون بە گوزەرى دەڤەرێكەوە نەبینێ كە سەرۆكى وڵات تیایدا لەرێگاى سندوقى دانگدانەوە پۆستەكەى وەرگرتبێت ؟؟!! .
ئەمانە هەموو ئەو حەز و خەونانەن كە ئێمە هاوڵاتى ئەم هەرێمە لەگۆشتەوە و بۆ ئێسك لێى بێبەش بووین لە سەردەمى رژێمى بەعسەوە بۆ سەردەمى رژێمى كۆپیەكانى بەعس ، ئاخر هاوكێشەكە زۆر ئاسانە ئەگەر وەك خۆى تەماشاى دەوروبەرمان بكەین و تۆزێ تیاڕامانمان هەبێت دەربارەى ، وەرن خەڵكینە تەماشاى رابردووى جەلال تاڵەبانى بكەن بزانن چ رووبەرێكى رۆشنى تیایە !!، چ سەروەرى و شكۆمەندیەكى تیایە !!، بزانن لەشاخەوە بۆ شار ئەم پیاوە هەر تاكڕەو و دیكتاتۆر و خۆپەرست و هەلپەرست نەبووە ؟! .. بزانن بۆ بەرژەوەندى مانەوەى خۆى لەلووتكەى هەرەمى دەسەڵاتدا شەرمى لەبەزاندنى هیچ هێڵێكى سوور كردووە ؟! .
كێن ئەوانەى حوكمڕانى كوردستان ئەكەن ؟ .. لەناوچەى زەرد (مام ، كوڕ ، برازا ، جامانەى سۆر) ، لەناوچەى سەوزیش (تاڵەبانى ، هێرۆى برایم ئەحمەد ، دووكوڕ ، مەلاى خەزوورى كوڕ ، كۆمەڵێ پڵتەى گەندەڵ و دەست و شەڕواڵپیس) ، پێش ئەوەى ئەشكى تیمساح بۆ تاڵەبانى بڕێژرێ با تەماشایەكى دەستەگوڵەكەى ئەم پیاوە بكەین و ئەوكات بزانین مۆڕاڵى ئەم زاتە لەكامە رۆخاندایە .
لە پردە ئاسنە رزیوەكەى ئیبراهیم خەلیلەوە كەهێلكەى ئاڵتوون بۆ بنەماڵەى بارزانى دەكات تاكـــو دەگاتە حەمرین و توزخورماتو و نەفتخانەى خوار خانەقین .. تاكە یەك بوونەوەر و زیندەوەر و مەخلوق نیە بەهەزار و دوو بەڵگەى حاشاهەڵنەگرەوە نەزانێت كە كەسانێكى وەك (شێخ جەعفەر ، عومەر مورتاح ، مەلا بەختیار ، حاكم قادر ، پیرە ، بایزى پەرلەمان ..هتد) تاكو ژێر چەنە و سەر چەنە و بینەقاقا تێوەگلاوى دزى و جەردەیى و داوێنپیسى و سەدان چیرۆكى لاقەكردن و تەنانەت كوشتنى بەناحەقیش نەبن ، كەچى جەلال تاڵەبانى تاكو ئەوپەڕى سنوور بە چنگ و نینۆك داكۆكیان لێدەكات و كردونى بەكەڵەگا بەسەر میللەتى ماندووەوە .
ئەمە ستراتیژ و بیركردنەوە سەرۆكێك بێت ... ئەمە رابردووى لەكەدارى و ئیستاى سكرتێرى گشتى حیزبێك بێت .. ئەمانە دەستكەوت و قازانجى بووبێ بۆ خەڵكى .. یاخوا ئەو سەركردەیە چركەیەك زووتر رۆحى لێدەرچێ ، بۆ هەموو ئەوانەشى وەك نمایشى شانۆگەرى خۆیان تەنگەتاوكردووە و جەلال بەفریادرەسى كورد و عێراق دەزانن .. پێیان دەڵێم : ئەوەلەن : هیچ گومانتان نەبێت و دڵنیابن لەوەى ئەمجارە جەلال تاڵەبانى لەتابوتێكى تەختەدا دێتەوە سلێمانى و گردێكى نوێى وێنەى گردەكەى خەزوورى لەئیستاوە بۆ داگیركراوە ، سانیەن : بەمردنى جەلال بارێكى زۆر قورس لەسەر شانى ئەم میللەتە خێرنەدیوە سووكدەبێت و مەرگى ئەو سەرەتاى بینینى رووناكیەكەیە لەكۆتایى تونێلە تارەكەماندا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە