کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سی ڤی هۆشیار عبداللەکەی كەی ئێن ئێن بخوێنەرەوە

Tuesday, 21/02/2012, 12:00


هۆشیار عبداللە، كە ئێستا لێپرسراوی كەناڵی (كەی ئێن ئێن)ە ماوەی چەند ساڵێكە رووی راستەقینەی خۆی لە ژێر دەمامكدا شاردۆتەوە، لەم نووسینەدا هەوڵ ئەدەین ئەو دەمامكە لەسەری هەڵماڵین و راستییەكان ئاشكرا بكەین.
هۆشیار عبداللە ناوی راستەقینەی (خالد عبداللە فەتاح)ە خەڵكی شارۆچكەی قەڵادزێیە، بە بنەماڵە پارتین و خۆشی كادیری (یەكێتی قوتابیانی كوردستان) بوو، دەیان جار لە روانگەی ئەو پەروەردەبوونەیەوە لە زۆر شوێن بە ئاشکرا قسەی ناشرینی بە یەكێتی و جەلال تالەبانی و نەوشیروان مستەفا و سەركردەكانی تری یەكێتی وتووە، وەك جاشەكانی شەست و شەش و ژن كوژەكانی قرناقە و پشت ئاشان و دیل كوژەكان و.....هتد.
لە دوای ساڵی(1994) ، کە شەڕی ناوخۆ لە قەڵادزێ هەڵگیرسا بۆ ماوەیەك خۆی شاردەوە و دواتر بوو بەكادیرێكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و ریشێكی قەڵمكراوی تەنكی هێشتەوە! رۆژێك لێیان پرسی تۆ پارتی بوویت و هێرشت دەكردە سەر ئیسلامی سیاسی و دەتووت ئەوانە زیان بەمەسەلەی نەتەوایەتی دەگەیەنن، لە وەڵامدا وتی: من كێ دژایەتی (جەلالیزم و عەلمانیەت) بكات ئامادەم گیانی خۆمی لە پێناودا بەخت بكەم! من شانازی بەناوی خۆمەوە دەكەم چونكە ناوی یەكێك لە ئەسحابەكانە و بەرنامەی ئیسلامیش تەنها چارەسەرە!ئیدی ئەمە یەكەم هەنگاوی بازبازێنی حزبی بوو، پلە وپایە وپۆست و ئیمتیازاتی زیاتر لە حزبێكەوە ئەچوونە حزبێكی تر، چونكە(هۆشیار عبداللە) تائێستا چوار حزبی كردووە (پارتی، یەكگرتوو، یەكێتی، گۆڕان) و لەناو یەكێتیش لە ناو دوو كوتلەی جیاواز ئیشی كردووە، كە دواتریان دێمە سەریان و باسیان ئەكەم.
لە دوا قۆناغی ئامادەیی خوێندنییدا (هۆشیار عبدوللە) بوو بە لێپرسراوی ناوچەی قوتابیانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و بە پشتیوانی (مامۆستا فخرەدین)* بو بەكادیرێكی چالاكی یەكگرتوو لە پەنای خوا پەرستی و بەناوی كۆبونەوەی حزبیەوە فەزیحەیەك لە گەڵ كچێكی یەكگرتوو لە ریزەكانی ئەو حیزبە هەردووكیان دەركران و دەیان كەس ئەم راستیە ئەزانن و تەنانەت هەندێكیان ئێستا كادیر و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گوڕانیشن!؟ لەوانە پارێزەر (عبداللە محمدامین) ئەندام پارلەمانی كوردستانە لەسەر لیستی گۆڕان.
(هۆشیار عبدواللە) بۆ راستکردنەوەی باری شێواوی خۆی پێویستی بەوە بوو ئیشێكی تر بدۆزێتەوە و ئەمجارەیان خۆی كرد بە رۆژنامەنووس و پروپاگەندەی ئەوەی ئەكرد لەسەر مەسەلەی فكری وازی لە یەكگرتووی ئیسلامی هێناوە، چونكە ئەم حیزبە هیچ نین جگە لەپرۆژەی(ئیخوان مسلمین) نەبێت!
لەلایەكی تریشەوە هەوڵی زۆری دا خۆی لە (مستەفای سەید قادر) نزیك بكاتەوە، چونكە ناوبرا و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بوو خاوەنی نفوزێكی زۆریش بوو لە ناوچەی پشدەر و بتوێن و ساڵی (2000) كاتێك كەناڵی كوردسات دامەزرا بە پشتیوانی(مستەفای سید قادر) بوو بە پەیامنێری ئەو كەناڵە و هەر بەو هۆیەشەوە لە بەشی رۆژنامەنووسی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی وەرگیرا و بوو بە رۆژنامەنووسێكی پرۆفیشناڵ!
ماوەی چەند ساڵێك لەكەناڵی كوردسات ئیشی كرد، هەتا دەریشیان كرد دەیان كەسی بەدەركردن و سزادان دا، خۆی لە هیرۆ برایم ئەحمەد نزیك كردەوە بۆ چەند گەشتێكی تالەبانی لەگەڵییدا رۆیشت، بەتایبەتی لە گەشتەكەی بۆ ئیتالیا بەشێوەیەك رووماڵی ئەو سەردانەی كرد هاوڕیێ یەكم قسەیەكی جوانی كرد ووتی: بەڕاستی قۆناغی ماستاوساردكردنەوەی بڕی خۆی خستە قۆناغێكی دیکەوە.
كاتێكیش جەلال تالەبانی بوو بە سەرۆك كۆمار هەردوو دەستەواژەی (فەخامەتی سەرۆك كۆمار و خانمی یەكەمی عێراق) لە زاری ئەم وشیارەوە داكەوت و برەوی پێدرا و موچەی باش و زەویشی پێوەرگرت، ئەمە باشترین شاباشی ئەم رۆژنامەنووسە بوو، كە وەری گرت، بەڵام لەبەر ئەوەی لە ناو کوردساتدا بوو بە قورسایی و رۆژ نەبوو ئااژاوە و کێشە دروست نەکات تەمەنی كورتی بۆ خۆی نووسی، بەیەك دەرزی میزەڵانی بەختی تەقی و لە كەناڵەش دەریان كرد و بۆ جارێكی تریش گڵۆڵەی كەوتەوە لێژی و پەنای بردە بەر (د. مەحمد قادر خۆشناو)ی كەخاڵی خێزانەكەیەتی و ئەوكاتە وەزیری تەندروستی بوو، تا كارێكی تری بۆ بدۆزێتەوە بیانوەكەشی ئەوە بوو گوایە لەسەر تەكەتول و لەسەر كۆسرەت رەسوڵ لە كەناڵی كوردسات دەركراوە و هیرۆ پێی خۆش نییە ئەوەندە هەواڵ لەسەر كۆسرەت دابەزێت، ئەمەیش خۆی بە موریدی كۆسرەت رەسوڵ دەزانێت و سەر ئەنجام بوو بەسكرتێری رۆژنامەوانی كۆسرەت رەسوڵ، مۆنیكایەکی جام تاریك پێدرا و بە قەبوڵ خاسیش لە زانكۆی سلێمانی- كۆلێژی زانستە سیاسییەكان وەرگیرا! ئێمە لێرەدا باسی هەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتیی ئەم برادەرە ناکەین، کە لە زانکۆ چیی رووی داوە، یان ئەو کاتەی لە لای کۆسرەت رەسوڵ بوو، چی کردووە، با باسەکەمان بەوە ناشرین نەکەین، بەڵام عەرەب ووتەنی (لم یمر مرور كرام) ئەو روداوە هەروا بەئاسانی تێنەپەڕی و كەناڵی كوردسات بۆ تۆڵەكردنەوە لە كاتی دابەزاندنی هەواڵێكدا لەسەر كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی زوومی كامێرای خستە سەر (هۆشیار عبداللە) كە كورسییەكانی ناو هۆڵەكە رێك دەخات و سەرمێزەكەش چاك دەكات، ئەمەش بۆ ئەوەی بیسەلمێنن، كە ئەم کابرایە زۆر وشیارە لە کاری بەردەست و كاسەلێسیی، ئەگەرنا پیشاندانی ئەو پێش كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسیی چ پەیوەندییەکیان بە یەکترەوە هەیە؟!
ساڵی(2006) كاتێك كێشەكانی ناو یەكێتی تەقینەوە و نەوشیروان مستەفا وازی لە پۆستی جێگری سكرتێری گشتی هێنا و وتارێكی لە سایتی سبەی بڵاوكردەوە، رەخنەی لە ئەندامانی پارلەمانی كوردستان كریت و بەكەمتەرخەم وەسفی كرد ن و نووسیبووی خەریكی بەژەوەندییە شەخسییەكانی خۆیانن، (هۆشیار عبدواللە) یەكەم كەس بوو بەرپەرچی دایەوە و ووتارێكی لە ژێر ناونیشانی (تۆش ناخۆت كردبرادەر) بڵاو كردەوە پاش ماوەیەكی كورت، ئینجا وەك سكرتێری تایبەتی كۆسرەت رەسوڵ خۆی ناساند و تەدەخولی ئیش و كاری حزبی و حكومی دەكرد و كارگەیشتە ئەوەی بەناوی كۆسرەت رەسوڵەوە لێپرسینەوەشی لە هەندێ كادیری حیزبی كرد، ئەم كارانەشی گەیشتەوە دەم كۆسرەت رەسوڵ و رۆژێك ووتبوی بانەیەتەوە بۆ كوێ ئەچێت با بچێت،
جارێكی تریش سەد و هەشتا پلە بای دایەوە و كەوتە نوسین لە لەسەر ریفۆرم و چاكسازیی، گوایە سیستەمی سیاسی هەرێمی كوردستان پێویستی بە ریفۆرم هەیە و پێویستە بەدیلێكی تر بۆ یەكێتی و پارتی بدۆزینەوە.
بەم كارانەشی زەمینەی ئەوەی خۆش كرد تا لە نەوشیروان مستەفا و گۆڕان و كۆمپانیای ووشە نزیك بخاتەوە و وەك سۆپەر ریفۆرم خۆی بناسێنی و بەپاڵپشتی قادری حاجی عەلی و رێبین هەردی و بە سەر شان و ملی هاوڕیەكانیدا كرا بە لێپرسراوی كەناڵی(كەی ئێن ئێن) و تائێستاش بەهۆی رەفتاری ناوبراوەوە دەیان رۆژنامەنووس و كادیری تری راگەیاندن لە داخی ناوبرا وازیان لەو كەناڵە هێناوە.
خوێنەری خۆشەویستی كوردستانپۆست سەرنج بدە لە بەرنامەی رووبەرووی ئەم كەناڵە لەكۆی تەنها دە بەرنامە دوو بەرنامەی لەگەڵ رێبین هەردی ساز دەکات، زێدەرۆیی نییە، گەر بڵێم رێبین هەردی بەتەنها هێندەی هەموو فراكسیۆنی گۆڕان چاوپێكەوتنی لەگەڵدا سازكراوە لەولاشەوە دەیان كادیر و هەڵسوڕاوی تری گۆڕان پەراوێزخراون، هۆیەكەشی زۆر سانایە چونكە ناوبراو بە توندی پشتیوانی لە (هۆشیار عبداللە) ئەكات لای نەوشیروان مستەفا و ئەمیش پاداشتی بەوە ئەداتەوە، چونکە هەرتاو نا تاوێك دەیهێنێتە سەر شاشەی كەی ئێن ئێن.
دواجار لەهەندێ سایت وماڵپەر بەتایبەتی سایتی كوردستانپۆست وا بڵاوكرایەوە لیست دانراوە و هەندێك ئەندام پەرلەمانی گۆڕان و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە لیستی رەشدان و راستەوخۆ لێپرسراوی كەناڵەكە سەرپەرشتی دەكات، بەم كارەشی وەك پیشەی هەمیشەی خۆیی باوەشێنی شكۆی تەكەتول دەكات وناكۆكیەكان قوڵتر دەكاتەوە.
هەروەها كاتی خۆی كە لای كۆسرەت رەسوڵ بوو هەموو شتەكانی كۆبوونەوە شەخسیەكانی بۆ ئاژاوە نانەوە ئەبردە دەرەوە ئەیگەیانە لایەنی بەرامبەر لە مەكتەبی سیاسییەكان.
نمونەی وشیار عەبدوڵلا زۆرە، رژێمی کوردیی و بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی گەرای زۆریان خستۆتەوە تا ئەم جۆرە کەسایەتییانە لە ناو کۆمەڵگای کوردییدا سەرهەڵبهێنن، نەوشیروان مستەفاش تەمەنەکەی وای لێکردووە، کە عەقڵی خۆی بداتە دەست کەسانی وەکو رێبین هەردیی و لە قسەی دەرنەچێت، ئەو رێبین هەردییەی کە کاتێک لە سەرای ئازادیی لێیان دا، بە چەند رۆژێک پێش ئەوە دەیزانی لێدان دەخوات. لێدانخواردن شاباشی دەسەڵات بۆ ئەوەی لای خەڵکی شیرین ببن و ببنە دەبڵ ئەگێنت بۆ بەرەی گەل و بەرەی دەسەڵات، نووسینەکە و بە شان و باڵهەڵدان بە سەر مەلا مستەفای بارزانی راستییەکی بەڵگەنەویستە، بڕواشم پێ ناکەن، کەیفی خۆتانە و چەند ساڵیکی تر هەموو راستییەکان دەردەکەون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە