لە زانكۆی گەرمیان سزای سیاسی هەیە
Saturday, 16/02/2013, 12:00
دوسوەردانی حیزبی لەزۆر لە زانكۆكاندا بوونی هەیە ، بەڵام بەداخەوە ئەوەی لە زانكۆی گەرمیان دەگوزەرێت بووە بەدیاردە و دەستوەردانی حیزبی لەم زانكۆیەدا گەیشتۆتە ئاستێكی پڕلەمەترسی و دەسەڵاتەكان لەسەرۆكایەتی زانكۆ و ڕاگرەكان سەنراوەتەوە و خەڵك دانان و لابردن و پەراوێزخستن بەئەجندای حیزب دەبێت ، ئەمە لەكاتێكدایە بەرپرسانی زانكۆ وا خۆیان پیشان دەدەن كە دادپەروەرن و جیاوازی ناكەن ، بەڵام لێرەوە هۆشداری دەدەینە بەرپرسانی زانكۆ كە چیتر ئامادەنین ئەو بێڕێزییە قبوڵ بكەین كەبەرامبەر بەزانكۆ دەكرێت و گەر چاكسازی راستەقینە دەستپێنەكەن ئەوا بەبەڵگەوە كۆمەڵێك ڕاستی سەبارەت بە ئاستی مەترسیداری دەسوەردانی حیزب لەزانكۆ دەخەینەروو چونكە ئەو فەرمانانەی ئێوە جێبەجێی دەكەن بەرامبەر بەكەسانێك لەناوزانكۆدا دەچێتە خانەی سزای سیاسییەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست