حەمدیە ساڵح ئەوپەرلەمانتارە توركمانەی هێشتا قسەی نەكردووە

Monday, 14/03/2011, 12:00




حەمدیە ساڵح پەرلەمانتاری توركمان لە لیستی كەرخی ئاڵتی قەرداش، (لیستی بزوتنەوەی دیموكراتی توركمان) لەپەرلەمانی كوردستان تاوەكو ئێستا نازانێ پەرلەمان مانای چیەو هەروەها ئەوە ساڵێك و چەند مانگێكە لەپەرلەمان نقەی لێوەنەهاتووە و تەنانەت نازانێ چ كاتێك دەست هەڵبڕێ، پەرلەمانتارێك لەلیستێك هەموو كات بە گاڵتەوە باس لە نەفامی و نەزانی ئەو پەرلەمانتارە دەكات و دەڵێت ئێستاش ئەو بەناو پەرلەمانتارە نازانێ پەرلەمان مانای چیەو بۆچی پەرلەمانیان ناردووە، ئەو وەك ئەوەی هاتبێتە حەفتیانەی بوك و زاوا لەگەڵ خۆیدا كولیچەو چەرەزات دێنێتە پەرلەمان، لەكاتی موناقەشەكردن لەسەر پڕۆژە یاسایەكیش لەپەرلەمان ئەو پەرلەمانتارە توركمانە دەڵێت " ئەوە باسی چی دەكەن من هیچ تێیناگەم تەنها ئەوەندە دەزانم كە نەئیمزادەكەم نە دەست هەڵدەبڕم. هەروەها پەرلەمانتارێكی نزیك لەحەمدیە ساڵح ئەوەی گێڕاوەتەوە كە بەم دواییە لەسلێمانی و زۆربەی ناوچەكانی كوردستان خۆپیشاندانەو بزوتنەوەی گۆڕانیش داوای هەڵوەشانەوەی ئەو حكومەتە دەكات بۆیە حەمدیە ساڵح پێی وتووە " لەبەر ئەو وەزعە ئایا پەرلەمان مووچەمان پێ دەدات؟ ئایا ڤێلاكەمان لە گوندی ئیتاڵی لێمان وەردەگرنەوە؟ چونكە پارەیەكی زۆر باش وەرگرم حەزناكەم لێمان تێك بچێت".
بەڵێ خوێنەران ئەوەیە دەسەڵات كە ژنێكی نەخوێندەوارو كەتاوەكو ئێستا نازانێ پەرلەمان و كاری سیاسی چیە، لەبەر تەباخەكەی مەتبەخی ماڵەوەیان هێناویانەتە پەرلەمان و حەیای توركمانیشیان پێ بردووە كە توركمانیش لەو بەناو پەرلەمانتارە بێ بەریە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە